هێزو پێگەی دپیلۆماسی وسیاسی، بۆ خەبات و قوربانیدانی دوێنی و ئەمروِمان دەگەرێتەوە

هێزو پێگەی دپیلۆماسی وسیاسی، بۆ خەبات و قوربانیدانی دوێنی و ئەمروِمان دەگەرێتەوە
بە هێزبوونی پێگەی دیپلۆماسی و سیاسی كورد ، هەروەها ناهاتۆتە ئارٍاوە بەڵكو بەرهەمی خەبات و تێكۆشان و گیانفیدایی رابردوو و ئەمرٍۆمان كە ناووناسنامەی كورد وەك ئەستێرەیەك لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان دەگەشێتەوە و بۆتە شانازیی بۆ ئێستا و داهاتوومان .
كورد لە سایەی سایكس پیكۆدا دووچاری داگیركاری و دابەشبوون و ئەنفال و جینۆساید و قڕكردن بووەوە، دوای پرۆسەی ئازادیی عێراقیش دیسانەوە كورد خواستە دەستوورییەكانی جێبەجێ نەكرا و لە مافەكانی خورا. كاتی خۆی رەوشەكە لەبار نەبوو بۆ سەركردە سیاسییەكانی كوردستان و بوار نەڕەخسا كە بە تەواوی هەرەس بەم رێككەوتنە بێنن، بەڵام لەئێستادا بەهۆی بوونی پێگەی نێودەوڵەتیی و سیاسەتی حەكیمانەی (سەرۆك بارزانی)یه‌وه‌، هەوڵ دەدرێ مافی كورد وەك خاوە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بەدیبهێنێت . سەرەڕای ئەوەش خەبات و تێكۆشانی میللەتی كورد و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگە، هۆكارگه‌لی بەهێزن بۆئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە نەخشەی سیاسیی دابێ، له‌ هاوسه‌نگیی نوێی ناوچه‌كه‌دا، پێگه‌ی كورد بەرز رابگرێت.
بە برٍوای من بەشداریكردنی سەرۆكی وڵاتانی زڵهێز و پێشكەوتوو لە كۆربەندی ئابووری جیهان، رەنگە بە شتێكی ئاسایی لە میدیاكانی جیهان گرنگی و ئاماژەی پێبدەرێت، بەڵام بانگهێشتكردنی سەرۆكی هەرێمێك كە تا ئێستا لە ناوەندە نێو دەوڵەتییەكان بە شێوەیەكی فەرمی دانی پێدانراوە، خۆی لە خۆیدا گرنگی و بابەخی خۆی هەیە، چوونكە ئەوان گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی كە ئەو پێشكەوتنە ئابووری و سەقامگیرییانەی كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان فەراهەم كراوە و هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە دەیانە ساڵە بە فەرمی حكوومەتن و لە لایەكی دیكەوە بۆیان روون بۆتەوە كە هەرێمی كوردستان لە هەموو روویكەوە جیاوازی هەیە لە بەشەكانی دیكەی عێراق و خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی.

گەشت و سەردانی سەرۆك و بەرپرسانی باڵای زۆرێك لە وڵاتان بۆ ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ خودان بڕیاری سەنگینن و كاریگەری شوێن پەنجەیان سەردانی ئەمجارەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش، وەك جارەكانی دیكە، زیاتر وردبوونەوەیە لە كێشەی نەتەوەیی كورد و ناساندنی دۆز ە مافی گەلی كوردستانە كە دەیانە ساڵە بە هۆی زوڵم و ستەمی رژێمە یەك لە دوای یەكەكان نەیتوانیووە بە ببێتە خاوەن بریار و ئیرادەی خۆی، بەتایبەت لەم كاتەجا كە حكوومەتی بەغدا هاوشێوەی ساڵانی رٍابردوو هەمان سیناریۆ دووبارە دەكاتەوە كە سیاسەتی خۆشاردنەوە لە راستییەكان و گێچەڵكردن و شەرٍفرۆشتن و نەدانی مافە یاساییەكانی كورد دەدزێتەوە.

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا سەرۆك مسعود بارزانی میراتگری شەرعی و مێژوویی سەركردایەتی كوردستانە، داكۆكیكاری راستەقینەی مافەكانی كوردە،سەرۆك بارزانی چ لە سەر ئاستی ناوخۆ و وڵاتانی ناوچەكە و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بە كەسایەتیەكی سیاسیی ژیرو جێی متمانە هەژمار دەكرێت و ئەمانە هەموویی بۆ مێژوویی و ئەزموونی خەباتكاری ئەو سەرچاوەی گرتووە و لە راست و دروستی رابەرایەتی و و حەكیمانەی شۆرشی كورد رەنگی داوەتەوە، كاریگەریشی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێو دەوڵەتی هەیە.لە ئێستا سەرۆك بارزانی تەنها وەك سەرۆكی حزبێك یا هەرێمێك لە حوكمرانی عێراق نییە بەڵكو نوێنەرایەتی دووم نەتەوە لە عێراق دەكات. بەلای سەرۆك و دیپلۆماتكارانی وڵاتانی هەرێم و ڕۆژئاواوە سەرۆك بارزانی بە گرنگترین سەركردەی سیاسیی لە سەرتاسەری عێراق و ناوچەكە هەژمار دەكرێت و هەموویان زۆر بە تاس و بە وریاییەوە گوێرایەلی ڕا و بۆچوونەكانی سەرۆك بارزانین.لە ماوەی چەند ساڵی رابردووی حكومرانی لە هەرێمی كوردستان سەرۆك بارزانی لە پێناو سەرفرازی و سەربەخۆیی كوردستان، رووبەرووی چەندین كێشە و هەرەشە و مەترسیی وڵاتانی ناوچەكە بۆتەوە و بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە هەڵسوكەوتی لە سەر پرسە ستراتیژی و هەستیارەكان و راگرتنی باڵانسی سیاسی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی بە تایبەت لە مەرٍ دۆزی نەتەوەی كورد كردووە .

هەرێمی كوردستان تایبەتمەندیی و گرنگییەكی زۆری بۆ وڵاتانی ئەوروپا سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە، بۆیە بانگهێشتكردنی سەرۆك بارزانی وەكوو هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپایی و كۆربەندی ئابووۆی جیهانی داڤۆس، خۆی لە خۆیدا پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان لە رووی ئابوورییەكی بەهێز و ماناداری بۆ وڵاتە زلهێزەكان نیشان دەدات . بە تایبەت كە ئەمساڵ هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی لەسەر نەخشەی وزەی جیهاندایە و هەرێمیش هەنگاوەكانی كرانەوەی ئابووری و ئاسانكاری و پشتگیریی كەرتی تایبەتی دەست پێكردووە و سەرنجی وڵاتانی ناوچەكەو پیشەسازی ئابووریی جیهان بەلای خۆیدا رادەكێشێت.
لە لایەكی دیكەوە بەشداریكردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سیاسەتی ناوچەكە دەردەخات، بە هۆی ئەو هەوڵانەی ئەو بۆ چەسپاندنی مافی نەتەوەكان لە هەرێمی كوردستان و دابینكردنی ئاسایشێكی بەهێز بۆ هەرێمی كوردستان، ئەمە جگە لە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە رووی ئابوورییەوە.بۆیە بانگهێشتكردنی سەرۆك بارزانی لە دەرەوەی كارە فەرمییەكان و وەكوو سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بایەخێكی ئابووری و وزەی كوردستان بۆ سیاسەتی ئابووریی جیهان دەگەیەنێت. هەروەها بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان لە وڵاتانی ئیقلیمی و جیهان پیشان دەدات.
Top