یوسف دوا لاپەڕەی پرۆژەکەی نەوشیروانی هەڵدایەوە
January 17, 2017
وتار و بیروڕا
یەکەم:ــ ئەو رێککەوتنە باشترین هەنگاو بوو بۆ چارەسەری برینەکانی شەڕی ناوخۆ.
دووەم:ــ گوتار و هەڵوێستی کوردی لە بەرامبەر دوژمنان یەکخست.
سێیەم:ــ هەوڵە شەڕانگێزیەکانی نەوشیروان مستەفای پەکخست و لە رشتنی کۆنوقین بێئومێدی کرد.
نەوشیروان مستەفا کە بێ شەڕ و ئاشووب هەڵناکا و ناتوانی لە ژینگەی ئارامدا بژیا، بۆ لەباربردنی رێکککەوتنەکە و نانەوی ئاشووب و تێکدانی ناو ماڵی کورد، پرۆژەیەکی ئاشووبئامێزی گەڵاڵە کرد و پرۆژەکەشی بەسەر چەند قۆناغێکدا دابەش کرد.
قۆناغی یەکەم:ــ کەرتکردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و درووست کردنی بزووتنەوەی گۆڕان.
قۆناغی دووەم:ــ نەوشیروان مستەفا کە لە ژیانی سیاسیدا پشتی بە میدیای چەواشەکار و میدیاکاری جنێوفرۆش بەستووە، کۆمپانیای (وشە)و کەناڵی (کەی ئێن ئێن)ی دامەزراند، دوای ئەوەی کۆمانیا و کەناڵەکەی سەرپێ خستن و میدیاکارە جنیوفرۆشەکانیشی لە (تێست) دەرچوون، بزووتنەوەى گۆڕانی راگەیاند.
قۆناغی سێیەم:ــ دوای راگەیاندنی بزووتنەوەى گۆڕان و سەرهەڵدانی ئەوەی ناویان نا بەهاری عەرەبی، دەرفەتی بۆ نەوشیروان مستەفا رەخساند کە خۆی تەقلیدی ئیمامی بەهاری عەرەبی بکا و بەردەرکی سەرای بگرێ و وەک بینیمان دەستی کرد بە هاتوهاواری کوردستان تونس و میسرە و (ارحل).
قۆناغی چوارەم:ــ دوای ئەوەی لەو هاتوهاوارە شکستی خوارد و نەیتوانی (ارحل) بە پارتی و یەکێتی بکات, بە مەبەستی کفن و دفن کردنی ریککەوتننامەی ستراتیجی و ئاڵۆز کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی خۆی لە پارتی نزیکە کردەوە، لەوەدا بە هۆی ئەو گرنگیەی پارتی پێیدا کە هەق نەبوو پێیبدا توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێ، دوای ئەوە پشتی لە پارتی کرد و خۆی لە یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی نزیک کردەوە، لەوەشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و وەک بینیمان هەڵپەڕکێی چوارقۆڵی ناو پەرلەمانی ساز کرد، هاوکات لە شەقامیش بۆ هەڵکوتانەسەر بارەگاکانی پارتی کۆنەقینی خۆی تێکەڵ بە سۆزی شەقام کرد و دەستی کرد بە هاندانی خەڵک.
قۆناغی پێنجەم:ــ دوای ئەوەی لە هەموو قۆناغەکان شکستی خوارد دەستی بۆ سلکی پەروەردە برد و, چۆن جنێوفرۆشی کردە بەشێک لە میدیای کوردی و هەڵکوتانەسەری کردە ناوەرۆک و مانای گەشە و پێگەیشتنی دیموکراسی, ئەوهاش بایکۆتی هێنایە ناو فەرهەنگی سیاسی.
ئەو پرسیارەی بەردەوام بە دوای وەڵامەکەیدا دەگەڕام و دەستم نەدەکەوت، خۆشبەختانە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی یوسف محەمەد دەستم کەوت، دیارە لە هەموو ئەو قۆناغانەی سەرەوەدا زۆرێک لە هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان باسی راپەڕینی سەرتاسەریان دەکرد، ناوە ناوەش بەشێک لە هەڵسووڕاوان باسی درووست کردنی میلیشیا و هێزی چەکداریان دەکرد، من پێموابوو ئەوانەی داوای راپەڕین و درووست کردنی میلیشیا و هیزی چەکدار دەکەن، رای هەندێ هەڵسووڕاوی گەنج و کەم ئەزموونی ناو بزووتنەوەکەن و نابن بە رای بزووتنەوەى گۆڕان، بەڵام یوسف محەمەدی بەناو سەرۆکی پەرلەمان و کەسی نزیکی نەوشیروان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوا لاپەڕەی ئەو پرۆژەیەی هەڵدایەوە کە لە راستیدا پرۆژەی نەوشیروان مستەفایە و, داوای درووست کردنی هێزی چەکدار دەکا و دەیەوێ کوردستان بکاتە ئەو گۆمە لێڵەی کە بتوانێ راوی کۆنەقینی خۆی تێدا بکات.