بەردەوامی هەوڵەکانی ناحەزانی پڕۆژەی سەربەخویی کۆردستان

بەردەوامی هەوڵەکانی ناحەزانی پڕۆژەی سەربەخویی کۆردستان
دوا بەدوای هەوڵە سەرکەوتووە سیاسی و سەربازی و ئەمنی و ئابۆری و دیبلوماسیەکانی ڕێزدار سەرۆک بارزانی ، دوژمنان و ناحەزانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان چاویان بەم هەمو سەرکەوتن و بەرەو پێشڤەچۆنانە هەڵنەهاتووە و هەڵنایەت و بەردوام خەریکی پیلانگێڕین لە دژی ئەم پڕۆژە نیشتیمانیە و لە هەوڵ و تەقەڵڵای بەردەوام دان لێرەو لەوێ تاکۆ بتوانن شکەست بەم پڕوژە پیرۆزە نیشتیمانیە بێنن و نەهێڵن بگاتە ئامانج.

شایانی باسە کە نەیارانی ناوخویی تاکۆ ێیستا دەیان هەوڵیان تاقی کردۆتەوە لە بڕینی بودجەو مۆچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کۆردستان و هەوڵدان بو تێکدانی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و سۆکایەتی کردن بە ناوی پیرۆزی پێشمەرگە قارەمانەکان و هەوڵی نانەوەی دوبەرەکی و سێبەرەکی و هەروەها هەوڵدان بۆ لاواز کردنی پێگەی هێزی پێشمەرگەی کۆردستان و ڕادەستکردنی ێیڕادەی سیاسی هەرێم بە ئەجیندای سیاسی مالیکی وهتد ، هەمو ئەمانە و زوری تریش دەکەونە نێو ئەو خانەیە کە تەعبیر لە دوژمنایەتی دۆزی ڕەوای کۆرد دەکەن ،دۆزێک کە ئەمڕۆ زۆر نزیک بۆتەوە لە سەربەخویی بە ڕێبەرایەتی بارزانی و خۆڕاگری پێشمەرکە گیان فیداکان و پشتگیری هاوڵاتیانی کۆردستان کە لە ئاکامدا توانرا خاکی پیرۆزی کوردستان پاک بکرێتەوە لە تیروریستان و سنۆری هەرێمی کۆردستان بەکشتی بکەوێتە ژێر کنتڕۆڵی پێشمەرکەی کۆردستان.

خۆشبەختانە سەرباری ئەو هەمو هەوڵانەی کە دراون تا ئەمڕۆ ئەم باڵ و لایەن و کەسانە نەیانتوانیوە ئەو ئامانجە سیاسیە بپێکن کە لە لایەن چەند دەوڵەتێکی هەرێمیەوە بەڕێوە دەچێت و نوری مالیکی لە عیڕاق بە هاوکاری ئەو کەس و باڵ و لایەنانە لە دژی پڕوژەی سەربەخۆیی کۆردستان جێ بەجێی دەکەن لە ڕۆی سیاسی ،ئەمنی،سەربازی ،دارایی وئابوری و هیچ میکانیزمێک نەما بە کاری نەهێنن کە تەنها و تەنها مەبەستیان لە ناو بردنی ئەو پڕۆژەیە نیشتیمانیە پیرۆزەیە کە بارزانی هەوڵی سەرخستنی بو داوە و دەدات .

دۆزی ڕەوای گەلەکەمان وەک پڕۆسەیێکی بەردەوام هەنگاو بە هەنگاو وا بەرەو پێشەوە دەڕوات و گەڕانەوەی بۆ نیە ، چۆنکە دۆزەکەمان ئەمڕۆ هاوشانە لە گەڵ گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ناوچەکە و ێیتر سەردەمی ئەوەش بەسە رچووە ئەقڵیەتی سیاسی دیکتاتوری و تۆند ئاژوو بتوانێت بەر بە ئامانجی سیاسی و نەتەوەییمان بگرێت و جارێکی تر بە مەیل و ئارەزوی خویان چۆن بیانەوێت ئەوها مامەڵە لە گەڵ دۆزی نەتەوەیی کورد بکەن بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان ، چۆنکە سەردەم گۆڕاوە و گۆڕانکاری زورییشی بەدوای خویدا هیناوە لە سەر ئاستی جیهان و ناوچەکەمان بە گشتی و کۆردیش توانیویەتی لە هەرێمی کوردستان بە ڕابەرایەتی بارزانی و ئەو سیاسەتە حەکیمانەی کە بارزانی هەیبووە و هەیەتی تا ئەمڕۆ لە گەڵ پێشهات و گۆڕانکاریە سیاسیەکاندا بوونی خوی بسەلمێنێت و پێگەی خۆی بە هێز ۆ بە هێزتر بکات و بگاتە ئاستێک کە مرۆڤایەتی شانازی پێوە بکات..

لە کۆتایی دا ئەوەی ماوە ئاماژەی پێ بکەم ئەوەیە کە لە دوایین هەوڵی دوژمنانی پڕۆژەی سەربەخویی کۆردستان بریتی بووە لەسەردانی ئەو شاندەی کە سەردانی عەبادییان کردووە بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکی گەرم و گۆڕ و ئاراستە کردنی جەند پرسیارێک لە سەرۆک وەزیرانی ێیستای عیڕاق لەم کات و ساتەدا کە نەک هەر چێگای گۆمان نیە بەڵکۆ ئەمەشیان ئەجیندایێک سیاسی مالیکی و ئاغاکانی مالیکی و دەست و پەنجەکانیانە لە هەرێمی کوردستان بو شکەست هێنانی سیاسەت و ێسڕاتیژیەتی بارزانی بەڵام لە ئەنجامدا هەروەک چۆن فەشەلیان هێناوە لە گشت هەوڵەاکانی پێشویاندا لە مەش دا فەشەل دێنن لە بەرامبەر ێیڕادەی سیاسی سەربەخۆیی خوازانی کۆردستان بە ڕابەرایەتی بەڕێز مەسعود بارزانی.
Top