میللەتی كورد شایانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە

میللەتی كورد شایانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە
لەوە زیاتر ناكرێت بێ‌ دەوڵەت و كیانی سەربەخۆ بین چونكە ئێوەی نەتەوەیەكین كە خاوەن زمان و كەلتوور ومێژوو و رٍەسەنایەتی خۆمان نین ، جگە لە قارٍەمانی و شەهیدپەروەری و دیرۆكێكی پر لە شانازیی.دوای 100ساڵ لە دابەشكردن و داگیركردن بەرهەمی پەیماننامەی سایس پیكۆ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست پێكهێنانی كۆمەڵێك وڵاتن كە تا ئێستا لە پشێوی و ناسەقامگیریدا دەژین.لەم سۆنگەیەوە ، ئەمەریكا و هاوپەیمانانی پێویستە یارمەتی ئەم وڵاتانە بدەن كە كێشەی حوكمرانی و كۆنترۆڵی خاكیان چارەسەر بكەن،بێگومان ئەم وڵاتانە لەسەر بەرژەوەندی هەندێ نەتەوە و ستەمكردن لە هەندێ نەتەوەی دیكە دامەزراون.عێراق و توركیا و ئێران و سووریا و چەندین وڵاتی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەراست كێشەی ناوخۆیی نەتەوەیی و ئایینی و تایفیان هەیە ، پێویستە مافی ئەم پێكهاتە فەراهەم بكرێت و وڵاتی تازە دابمەزرێن بەپیاسەكردن بە دەوروبەری شەقامەكانی هەولێر ، پایتەختی هەرێمی كوردستان ، سەرەداوەكانی هەرە بەهێز بۆ لەدایكبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بەرچاو دەكەن.پەرلەمانی كوردستان لە ناو شاری هەولێرە و نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتانی جیهان نوێنەری وڵاتی خۆیان دەكەن.لەم سۆنگەیەوە ، ژمارەیەكی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان كونسوڵی خۆیان لە هەولێركردۆتەوە.ئاڵای كوردستان نەك عێراق بەسەر سەرجەم باڵاخانەكانی هەرێمی كوردستان دەشەكێتەوە.كورد خاوەن زمان و كولتووری خۆیەتی كە جیاوازە لە كەلتوور و زمانی عەرەبی كە لە بەشەكانی دیكەی عێراق هەیە و پێكەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەكان لە هەرێمی كوردستان زۆر بەهێزە

لە نەود ساڵی مێژووی هاوبەشی گەلی كوردستان و دەوڵەتی عێراق، عەرەبی سووننە كە هەشتاساڵ دەستەڵاتدار بوو لۆژیكی زۆرداری و خۆسەپاندن و ئینكاری بەكار هێنا. لەگەڵ گەلی كوردستان بە زمانی ئاگر و جینۆساید و تەعریب دوا.رۆژی دوژمنەكانی میللەتی كورد بەرەو ئاوا بوونە شۆرشەكانی كوردیش بەردەوامبوون و دواتریش ئەنفال و كیمیاباران كردنی هەلەبجە ولەناوبردنی بارزانییەكان لە ئاگردانی سەرددا دەشاردرانەوە و دیكتاتۆر و رژێمی دیكتاتۆری و شۆڤێنی دەیان شاردەوە . بۆ تێگەیشتن لە سنووری خوێن پێوستە لە سەرۆك مسعود بارزانی كە لە سنووری خوێنی گەیشتنووە و شیكردنەوە بگەین . مسعود بارزانی بەرهەمی ئۆمەتێكە .كە سەركردایەتی كورد ونەتەوەی كورد و دۆزی كوردی كردووە و سەركردایەتی هەموو جەنگەكانی كوردی كردووە كە لە دژی كورد و كوردستان كراون لە هەموو شوێنكی زەویدا . ئەم سەرۆكە هەر لە منداڵی و گەنجییەوە كە لە لایەن پێشەوان مستەفا بارزانی پەروەردە كراوە ، بۆیە ئێستا و لە رابردوودا پیاویی هەڵوێستەكان بووە . هەڵوێستی تێكۆشان ، هەڵوێستی سەركردایەتی كردن ، هەڵوێستی كارٍگێرٍی ، هەڵوێستی مێژوویی .


هیچ بن دار و ئەشكەوت و دوڵ و بەردی ئەو كوردستانییە نەماوە ، كە بە خوێنی ئالایی پێشمەرگە قارەمانەكان نەنەخشێدرا بێت ، تا گەێشتۆتە قۆناغی ئێستامان كە دوایین قۆناغ و ئەو سنوورەیە كە بە درێژایی 90 ساڵی رابردوو ، گشت رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقی دروستكراو و ئێستا لێكترازاو نكۆلییان دەكرد و كوردیان پاشگوێ‌ دەخست و ئامادە نەبوون بە هیچ شێوەیەك دان بە مافەرٍەواكانیان دابنێن.بۆیە دوای گۆرانكارییەكانی ناوچەكە ، دەرفەتێكی مێژوویی و گرنگ بۆ میللەتی كوردمان هاتە پێش ، لەگەڵ ئەوەی تا بە ئەمرٍۆ زیاتر لە 1600 شەهیدمان بە هۆی جەنگ لەگەڵ درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و داگیركار بە خاكی ئەو ناوچە كوردستانییانە بەخشیووە ،بەڵام ئیتر بە سەر فرازانە گەرٍایەوە باوەشیی پیرۆزی كوردستان .بۆیە دەبێت گشت داگیركەرانی كوردستان و كۆیلەكانیان باش بزانن ، میللەتی كورد لە ئێستادا زیاتر لە هەموو كاتێكی تر ئامادە تر بۆ پاراستی خاكی كوردستان و ئامادە نییە جارێكی بگەرێتەوە و ژێر دەست بێت و خاكی بكەوێتە وە ژێر دەستی داگیركەران و ئەو ناوچە كوردستانییانەی بە خوێین ئازاد كراون بە خوێنیش دەپارێزرێن و هەنگاوەكان بەرەوە سەربەخۆیی یەكجارییە ..

دوای 25 ساڵ لە ئەزموونی سەركەوتوو لە بەرێوەبردن ،ئێستا بەرەوە پێشەوە هەنگاویی گرنگ وستراتیژی ناوە . هەرێمی كوردستان بەر لە رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 ، تایبەتمەندی خۆی هەبووە و وەكو هەرێمێكی سەربەخۆ لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە مامەڵەی لەگەڵ كراوە...هەروەها لە 1991 ناوچەی دژە فڕین بۆ كورد دامەزڕا كە سەددام نەتوانێت هێرش بكاتە سەر هەرێمی كوردستان.بۆیە ئەمە دەرفەتێكی باش بۆ كورد ڕەخساند كە لە خووڵەمێشی جینۆساید دەربهێنرێت.ئێستا دوای شەڕی داعش دەرفەتێكی زێرین بۆ كورد هاتووەتە پێش كە سوودی لێوەربگرێت و هەوڵی جیابوونەوە لە بەغدا بدات چونكە كورد ئەوەندە ساڵەی لەگەڵ بەغدا بووە بۆی سەڵمێندراوە كە بەغدا ناتوانێت كێشەكانی چارەسەر بكات بەڵكو قووڵتری دەكاتەوە . بای گۆڕانكاری رۆژهەڵاتی ناورەست لە هەرێمی كوردستان هەڵدێت بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان كە تا ئێستا بەشێكە لە عێراق هەوڵەكانی بۆ جیابوونەوە لە بەغدا خستووەتە گەڕ. دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان لەلایەن سەركردایەتی سیاسی كوردستان و خەڵكی كوردستانەوە پشتگیری لێدەكرێت.لە سەرەتای شوباتی 2016 ، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستان داوای راپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان كرد.بارزانی بەڵێنی بە خەڵكی هەرێمی كوردستان داوە كە دوای كۆتایی هاتنی شەڕی دژ بە داعش گشتپرسی لەسەر سەربەخۆیی هەرێمی كورستان دەكات بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات.
Top