ڕق و كینەی پەنجا ساڵەی نۆشێرەوان و شانۆگەرییەكەی ئەمرۆی سلێمانی
January 15, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی كە ئەو بزوتنەوەیە لە ماوەی رابردوو كردوویەتی تەنیا چاندنی رق و كینە لە دڵی هاولاتیان لە بەرانبەر حكومەتی هەرێم و ئەو ئەزمونەی كە بە خوێنی سەدان هەزار شەهید هاتۆتە ئاراوە لە لایەكی ترەوە بێ ئومێد كردنی خەڵك و دژایەتی كردنی ئەمنییەت و ئاسایش كوردستان و پێشمەرگەو سەربەخۆییی كوردستانە.
ئەوەی كە ئەمرۆ لەو شانۆگەرییە دەركەوت ،ئەوە بوو كە نۆشیروان لە سەر رق و كینە سیاسەت دەكات و ئەوەش تازە نییە بەڵكو هی سالەكانی 64 ــەواتە 50 ساڵە كە لە سەر ئەو دژایەتییە دەژیت ئەوەش نیشان دەدات كە نۆشیرەوان لە چ حالەتەكی دەروونی بە رانبەر بەو كورسییەی سەرۆكایەتی هەرێم دەژیت ئەو كورسییەی كە بە كۆدەنگییەكی دەرەكی و ناو خۆیی دروست بووە.
ئەو كورسییە بەلای نۆشیروانەوە گرینگە كە لە ناخەوە ئەیەوێت خۆی لە سەری دا بنیشیت بەڵام چوون زاتو غیرەتی ئەوەی نییە كە باسی بكات بۆیە ناتوانیت میكانیزمی گەیشتن بەو كورسییەش دابنیت
داخەكە بەوە دەرێژیت كە ئەو كورسییە سووك بكات و لە ناوی بەریت و ئەوەی كە لە سەری دا دەنیشیت لە لایەن خەڵكی كوردستان دژایەتی بكرێت ئەمە حەقیقەتی نۆشیروان بەرانبەر بە روانگەی ئەمرۆی كوردستانە