ڕق و كینەی پەنجا ساڵەی نۆشێرەوان و شانۆگەرییەكەی ئەمرۆی سلێمانی

ڕق و كینەی پەنجا ساڵەی نۆشێرەوان و شانۆگەرییەكەی ئەمرۆی سلێمانی
ئەوەی ئەمرۆ بینیمان درێژە پێدەری هەمان ئەو سیناریۆیانەی رابردوو بوو بەڵام ئەگەر هەموو خۆپێشاندانەكانی رابردووی ماموەستایانی نارازی مانایەكی هەبوبیت ئەوەی ئەمرۆ جیاواز تر لە هەموان مانایەكی تایبەت تری هەبوو ئەویش دەر خستنی ئەو راستییەیە دارووخانی یەكجارەكی هەموو ئەو روۆیایانەیە كە نۆشیروان و بزوتنەوە فاشیستییەكەی بەرانبەر بە حكومەتی هەرێم و بە تایبەتی سەرۆك بارزانی هەیبوو،و هەموو ئەو خەونە وەنەوشەییانەی كە هەیبوو بۆ ئەوەی كە بتوانیت حیزبەكانی كوردستان لە خۆی كۆ بكاتەوە و دژی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان بوەستیەوە لە بەر یەك هەڵوەشانەوە.ئەوەی كە ئەوەی بە تێروانینەكی سەرەتایی لە كارو كردەوە كانی نۆشیروان بروانیت دەزانیت كە سەر لە بەری پرۆژەو كردەوەكانی نۆشیروان بۆ تێكدانە و هیچ رۆویایەكی ئاشكرای بۆ پشتگیری و پاڵپشتی پێشمەرگەو كوردستان نییە.
ئەوەی كە ئەو بزوتنەوەیە لە ماوەی رابردوو كردوویەتی تەنیا چاندنی رق و كینە لە دڵی هاولاتیان لە بەرانبەر حكومەتی هەرێم و ئەو ئەزمونەی كە بە خوێنی سەدان هەزار شەهید هاتۆتە ئاراوە لە لایەكی ترەوە بێ‌ ئومێد كردنی خەڵك و دژایەتی كردنی ئەمنییەت و ئاسایش كوردستان و پێشمەرگەو سەربەخۆییی كوردستانە.
ئەوەی كە ئەمرۆ لەو شانۆگەرییە دەركەوت ،ئەوە بوو كە نۆشیروان لە سەر رق و كینە سیاسەت دەكات و ئەوەش تازە نییە بەڵكو هی سالەكانی 64 ــەواتە 50 ساڵە كە لە سەر ئەو دژایەتییە دەژیت ئەوەش نیشان دەدات كە نۆشیرەوان لە چ حالەتەكی دەروونی بە رانبەر بەو كورسییەی سەرۆكایەتی هەرێم دەژیت ئەو كورسییەی كە بە كۆدەنگییەكی دەرەكی و ناو خۆیی دروست بووە.
ئەو كورسییە بەلای نۆشیروانەوە گرینگە كە لە ناخەوە ئەیەوێت خۆی لە سەری دا بنیشیت بەڵام چوون زاتو غیرەتی ئەوەی نییە كە باسی بكات بۆیە ناتوانیت میكانیزمی گەیشتن بەو كورسییەش دابنیت
داخەكە بەوە دەرێژیت كە ئەو كورسییە سووك بكات و لە ناوی بەریت و ئەوەی كە لە سەری دا دەنیشیت لە لایەن خەڵكی كوردستان دژایەتی بكرێت ئەمە حەقیقەتی نۆشیروان بەرانبەر بە روانگەی ئەمرۆی كوردستانە
Top