پەكەكە ، چی لە باشوور دەوێت؟
January 15, 2017
وتار و بیروڕا
ئەگەر باس لەبوونی پەكەكە بە هۆی ئەجیندای دەرەكی و بوونی لە شنگاڵ و چیای شنگاڵ نەكەین تنیا بەراوەردەك لە بوونی پەكەكە و هاوپێچەكانی لە سنووری پارێزگای دهۆك بكەین دەبینین كە زیاتر لە 400 گوند لەو سنوورە دا بە هۆی بونیان ئاوەدان نەكراونەتەوە و خەڵكی ئەو سنوورەانە لە ناوچەكانی تری كوردستان ئاوارە بوون بە بیێ ئەوەی دەستیان بە موڵك وماڵاتی خۆیان بگات.
لە ساڵی رابردووش هەر بە هۆی بوونی پەكەكە لە لە باشوور سی هاولاتی تر كە دانیشتنی سۆرانبوون بەڵام بە سەردان بۆ زێدیباب و باپیرانیان چووبون.ئەجارەش دوور لە هەموو پرەنسیبەكی ئەخڵاقی ومرۆڤی پەكەكە پێشمەرگەیەكی پارتی لە كاتی سەردانی بۆ زێدی باب و باپیرانی دەستگیر كردووە سەرەرای ئەوەی كە ئەو تاوانە پەكەكە بە توندی شەرمەزار دەكەین داوا دەكەین كە هەرچی زووە ئەو هاولاتییە ئازاد بكات و چیتر هاوڵاتیانی باشوور نەكانتە قوربانی مەرامە گڵاوە كانی خۆی.