ـ ئەم جۆرە لە سـیاسـەت کردنەی هەندێ لایەنی سـیاسـیی زۆنی سـەوز و نیلی ئیحــراجــیەکی گەورەیە بە پلەیەک بۆخۆیان دووەم بۆ هەموو کورد ، ڕۆژانە دەبینین و دەبیستی لە بەرپرسانی وڵاتانی زلهێز کە کورد و کوردسـتان شایەنی سەربەخۆیە و متمانەی وڵاتانی بەدەست هێناوە جێی متمانەیە لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست ، بەڵام چەند حزبێکی لۆکاڵی زۆنی سەوز و نیلی کە ئیدارەی حزبەکەی خۆیانیان پێ ناکرێت ، لە شاشەکان و سوشیال میدیا ئامانجیانە هەموو هەوڵ و کۆششەکان ناشرین بکەن و دەست کەوتەکان بەکەم بنرخێنن ، ئەم شێوازە بیرکردنەوە نادروستەی لایەنە لۆکاڵیەکان ، نەلە بەرژەوەندی خۆیانە وەک حزبێکی کوردی نە هاوڵاتیانی کورد بەگشتی ، روونە لای هەمووان لەدوای سەرهەڵدانی شەپۆلی نارەزایەتێکان لە زۆنی سەوز و نیلی چەند لایەن و باڵێک ئامانجیان بوو وەک دەرفەتێک بۆ بەدیهێنانی مەرامەکانیان بیقۆزنەوە ، خۆشبەختانە خەڵک وشیارەو چاوکراوە بوو تێگەشتووە کەئەم حزبانە خەم خۆری خاک و وڵات و خەڵک نین و لە پێناو گەشتن بەئامانجەکانی خۆیان کاردەکەن و بە چەواشەو قسەبێبنەماکانیان فریویان نەخوارد ، مێژوی کۆن و نوێدا بیخوێنینەوە هەموو کات کورد بەهۆی پەرتەوازەی نێوماڵێ خۆی و ڕێک نەکەوتنیان هەردەست کەوتێکیان بەدەست هێنابێت لە دەستیان داوە و گەڕاوەتەوە خاڵی صفر بەهۆی ململانێی تووندی نێوخۆی خۆیان ، بۆ ئەم ئیحراجیە هەر نیسیبی کورد بێت ؟
زۆر گرنگە قیادەی کوردی بەروون و ڕاشکاو بۆ ڕایگشتی ئاشکرای بکات چەن حزبێکی لۆ کاڵی بەپاڵپشتی نەیارانی کورد بەهەموو توانایان بوونەتە بەربەست لە پێـش (خۆشگوزەرانی و ئارامی و یەکریزی و سەربەخۆی ) گەلە کەمان ، ئەرکی سەر شانی هەموو تاکێکی کودە ئەو لایەنانە بەسزای خۆیان بگەیەن و قبول نەکەن چیدی یاری بەداهاتوو بیر و هزریانەوە بکرێت لە رێگەی ئەو مەکینە علامیە بێبنەما و بێمانایەی کە لەم زۆنەدا بەبێ فلتەر هەموو هەواڵێکی ناراست و نادروست لە هزی تاکی ئەم زۆنە ئەچەسپێنێت .