سەركەوتنی دیپلۆماسی وسیاسی و هەنگاوەكانی سەربەخۆیی خێرا كردووە

سەركەوتنی دیپلۆماسی وسیاسی و هەنگاوەكانی سەربەخۆیی خێرا كردووە
بەهێزبوونی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و خۆراگری خەڵكی كوردستان لە هەمبەر پێشهات و قەیرانەكان وایكردووە متمانەی جیهان بە دۆزی كورد زیاتر ببێت و پشتیوانی لێبكرێت .
بارودۆخی ناوچەی خۆرٍهەڵاتی ناوین لەگورانكاری خێراو گەورە دایە ئەم گورانكاریانە خێراو بەرەو پێشەوە دەچێت و دۆزی كورد بە هۆی گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی سەركەوتوویی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی سەرۆك مسعود بارزانی ، كە دارێژەری ئەو پلانە سەركەوتوویە و لە هەمانكاتیشدا سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە دژی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و ئازادی و دواتر دیاركردنی سنووری كوردستان هەموو ئەو ئەم هەڵومەرجانە لە بەرژەوەندی میللەتی كورە و پێویستە گەلی كورد بە باشی كەڵك لەم دەرفەتە زێرینە وەر بگرێت پێویستە سەركردەكانی كورد لە گەڵ عەقلیەت و ئەم گۆرانكاریانە هەنگاو بنێن و بچێە پێشەوە ، چونكە ئەمروكە هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە ئەم جارەیان گەلی كوردستان ببێتە خاوەن دەوڵەتی خوی بە ئامانجی خوی بگات،چونكە لە م رۆژەڤەدا هەموو جیهان بە شێوەیەكی بەربڵاو ئەرێنی لە هەموو كورو كومەڵەنێو دەوڵتیەكان ئەم پروسەییە دەشوپێنن پشتیوانی زور لەو وپروسەیە دەكەن،هەرچەندە سەربەخوی مافی هەرنەتەوەیەكە بەڵام بە بێ پشتگیری كردنی نێودەوڵەتی سەركەوتوو نابێت ،بویە پێویستە ئێمە ئامادەكاری بۆ ئەم پروسەیە بكەین خومان كوبكەینەوە یەك بگرین لە ژێرئالای بەرزو پیروزی كوردستان ،هەموو لایەنە سیاسیەكان بچنە ناو ئەو كەشتییە ئاراستەكەی بەرەو سەربە خوی كوردستان دەروات بۆ ئەوەی خێرا تر رێگایەكەكە ببرێت ، بۆیە ئەگەر تاكو ئێستا كەسانێك یا خود لایەنێك هەبێت لە ناو كوردستان خەون بە یەك پارچەی عێراق ببینێت ئەوە دەبێت بە هوش خویان بێنەوە لەو خەوە ،چونكە عێراق بە كردەوە پارچە بووە و لێكترازاوە و بەرەو دارٍمان و رٍووخاو دەچێت و ئیتر ئێمە هیچ هاوبەشتیكەمان لەگەڵ بەغدا نەماوە و پێوستە هەمووان پشتیوانی ئەو كەشتییە بین كە هەڵگری ئاواتی دەیان ساڵەیە و ئامانجی گەیاندنی میللەتی كوردە بە كەنارٍی ئارٍامی ..

ئەگەر ناحەزان و داگیركەران چاویان بە كورد و سەروەرییەكانی هەڵنایەت و پێشمەرگە بە میلیشیا و لە رابردوو بە تێكدەر ناو دەبرد ، ئێستا ئیتر ئەو راستیانە ناشارێنەوە ، كە چۆن پێشمەرگە بەهێزترین و متمانە پێكراوترین سوپای زەمینی جیهانە ، كە لە لایەن پێشمەرگە و سەرۆكێكەوە سەركردایەتی دەكرێت و پارێزگاری لە كوردستان و هەموو جیهان دەكات . لە ئێستادا هەموو دونیا چاوی لەسەر ئەوەیە ئیرادەی پێشمەرگەو سەركردایەتی بارزانی كۆپی بكاتەوە و لەشەڕی دژی تیرۆر و لەریشەهەڵكێشانی فیكری توندڕەوی سەركەوتنی پێ بەدەست بهێنێت، ئەوا كوردستان ئەو دەوڵەتەیە بەبێ دانپێدانان بۆ هاوتای دەوڵەتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و سەرۆكی كوردستانیش نەك هەر وەك سەرۆكی دەوڵەت، بەڵكو وەك سیمبولی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و دروستكەری ژینگەی سەقامگیری و پێكەوەژیان و لێبووردەیی سەیردەكرێت و نەریتێكی تازەی دیپلۆماتی لەئاستیدا پیادە دەكەن، كەپێشتر بۆ هیچ سەرۆكێك نەكراوە، هەروەك چۆن سەرۆك ئۆلاند لە هەولێر بارزانی لەئامێز گرت و لە ریازیش شا سەلمانی پادشای سعودیە لە پێشوازیی بارزانی پیشانی دا، ئەمانە هەمووی پێمان دەڵێن ئێستا نەخشەی كوردستان بۆتە هێماو مەدالیای تێكشكاندن و لە ریشەهەڵكێشانی فیكری داعش، كە ئێستا ئەم دوو ئامانجە ئەولەوییەتی سیاسەتی هەموو دەوڵەتانی جیهانی ئازادە. پێشبینی دەكرێت دوای ئەو سەردانەی سەرۆك هولاندا وڵاتی فەرەنسا فشاریكی بەهێز بخاتە سەر یەكیەتی ئەوروپا و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پشتیوانیكردن لەدۆزی ڕەوای كێشەی كورد لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و سەربەخۆیی ئەو بەشەی باشوری كوردستان بەتایبەتی.ئێستا ئیتر كورد و پێشمەرگە ئاوێتەی یەكترن و پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی ئاڵاهەڵگری دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانن .

بەردەوامی هاتنی بەرپرسانی ئەوروپایی و ئەمەریكی بۆ هەرێمی كوردستان ومامەڵەكردنی وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مانا و واتایەكی زۆر هەیە بۆ گەلی كوردستان ، هۆكاری سەرەكیش بۆ خۆراگری و لە خۆگرتنی میلیونان ئاوارە و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە و پەیرەوكردنی سیاسەتێكی حەكمیانە و هاوسەنگیراگرتن لە نێو وڵاتانی ناوچەیە كە وایكردووە رۆژ بە رۆژ متمانەی نێو دەوڵەتی بۆ دۆزی كورد زیاتر ببێت . هەروەها سەركەوتنە گەورەكانی هێزی پێشمەرگەو گەڕاندنەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بۆ ژێر ڕكێفی هیزەكانیان، بە ڕەزامەندیی هێزە كاریگەرە نێودەوڵەتییەكان و بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، زۆر بەتایبەتیش بەبەرچاوی هێزە دژەكانی پرسی سەربەخۆیی كوردستان لە ناوچەكەدا، ئاماژەگەلی هەرە ڕوونن كە كوردستان بەرەو ئایندەیەكی گەش و چارەنووسساز هەنگاودەنێت. بۆیە زۆر گرنگە هێزە سیاسییەكانی سەر گۆڕەپانی خەباتی كوردایەتی سەرلەنوێ بەخۆیاندا بچنەوە، تاوەكو لە ئاستی ئەم پێشهاتە گرنگانەو دۆخەكەدا بن و ئامانجە گەورەكەمان كە پرسی سەربەخۆییە لەبارنەچێت، ئەوەش تەنیا بە لێبووردەیی یەكڕیزی و بەخۆداچوونەوەی ئەرێنی مسۆگەر دەبێت و هەنگاوەكانی سەربەخۆیی بەرەوە پێشووە خێراتر دەبێت
Top