چی ده‌ست كه‌وتێكتان بۆ گه‌لی کورد به ده‌ست هێناوه‌ شانازی پێوه‌ بکه‌ن ؟

چی ده‌ست كه‌وتێكتان بۆ گه‌لی کورد به ده‌ست هێناوه‌ شانازی پێوه‌ بکه‌ن ؟
ئه‌گه‌ر به‌دیدێكی واقعیانه‌ بروانینه‌ سیاسه‌تی (5‌ ) لایه‌نه‌ سه‌ره‌كێكه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌رونی تێده‌گه‌ین ئایدیاو پرۆگرامی هه‌ریه‌ك له‌م حیزبانه‌ چیه‌ بۆ ئیستاو داهاتوی كوردستان ،
دیاره‌ هه‌رحزبیك ؛ درێژی و پانی ته‌مه‌نی ‌‌خۆی هه‌یه‌ ‌(مه‌به‌ستم له‌پانی ‌دابین كردنی ئارامی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی و به‌ره‌وپێشچونه‌ و سه‌ربه‌خۆیه‌ )
پارتی دیموكراتی كوردستان درێژی ته‌مه‌نی 70ساله ، ئایه‌ پانی ته‌مه‌نی چه‌نده‌ ؟
یه‌كێتی نیشتمانی؛ درێژی ته‌مه‌نی (41) ساله‌ ،پانی ته‌مه‌نی چه‌نده‌ ؟
(گۆران ،یه‌کگرتوو ،كۆمه‌ل) هه‌ریه‌ك له‌م‌ حیزبانه‌ دایبنێین درێژی ته‌مه‌نیان( 20)ساله‌ ، پانی ته‌مه‌نیان چه‌نده‌ ؟
1ـ زۆر رونه‌( 70 )سال خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌موو هه‌ول و هەنگاوەکانی ‌كوردستانی گه‌یاندۆته‌ ئه‌م قوناغه‌ ‌‌و توانیویتی‌ گه‌لی كورد له‌ ده‌یان قه‌یران و نه‌هامه‌تی رزگار بكاو ئامانج و ‌‌پرۆگرامی دابین كردنی ئارامی و ئاوه‌دانی و به‌ره‌و پیشچونی و‌ سه‌ربه‌خۆییه‌ و ‌‌‌هه‌نگاوی باشی له‌م روه‌وه‌ ناوه‌ و لە پایتەختی کوردستان رۆژانە سەرۆک و وەزیرو شاند لەدوای شاندی وڵاتانی زل هێز سەردانی بارزانی دەکەن و كه‌ به‌درێژای مێژوو کورد شۆرشی كردووه‌ نه‌یتوانیوه‌ نیوه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ ببرێت و کاری گەریەکی لەم شێوە دروست بکات ، ئه‌مه‌ش پانی ته‌مه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاری ده‌كات كه‌له‌ لاپه‌راكانی میژژودا بو ده‌یان سالی كه‌ ده‌توانن شانازی پێوه‌بكه‌ن ، كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م لایەنە‌ كوردستان گه‌شتۆته‌ ئه‌م قۆناغه‌ .
به‌لام ئه‌و( 4 )لایه‌نه‌‌‌ چی ده‌ست كه‌وتێك به‌ره‌و پێش چونێك ئاوه‌دانیه‌ك خزمه‌ت گوزاریه‌‌كیان كردووه‌ ، تابتوانین پانی ته‌مه‌نیان ده‌ست نیشان بكه‌ین ؟‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
2-گۆران ،ده‌توانین به‌ته‌مه‌نی رێكخه‌ره‌كه‌ی گوزارشت له‌ درێژی و پانی ته‌مه‌نی بكه‌ین ، چونكه‌ چی به‌ناو پرۆفیسۆر و دكتۆر سیاسه‌تمه‌داریان هه‌یه‌؛ وه‌ك كاسێتێكی ته‌سجیل كراون ئه‌وه‌ی له‌ هزرو زاری رێكخه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ بێته‌ ده‌ر،تەنها ئه‌وه‌ دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌‌‌بێ زیاد و كه‌م ‌
ئایه‌ پانی ته‌مه‌نی ئه‌م رێكخه‌ره‌ چه‌نده‌ ؟
تاچی راده‌یه‌ك هه‌ولی بۆ ئارامی و ئاوه‌دانی و خۆش گوزه‌رانی و به‌ره‌و پێش چونی داوه‌ !
وه‌لام بۆ‌خوێنه‌ری به‌رێز به جێ دێلم ،
‌‌‌‌‌كۆن نه‌بووه‌ كوده‌تا كردن و هه‌لكوتانه‌ سه‌رباره‌گاحزبیه‌ كان و سوتان دنی وبریاردان بۆ تێكدانی پایته‌خت و ته‌قه‌كردن له‌ قونسول و كۆمپانیاكانیا جهانیه‌كان و ‌.....هتد ، ‌‌‌ده‌ست نیشان كردنی پانی ته‌مه‌نی زۆر ئاسانه‌ ‌؟
3ـ یەکێتی نیشتمانی ، کە (41) ساڵ درێژی تەمەنێتی ناڵێم هەموو تەمەنی بەڵام لە مێژوودا نوسراوە بەدەیان خاڵی ڕەش بەنێو چەوانیانەوە دیارە و لە سەرەتای دروست بوونیانەوە تاوەکوو ئێستا بارگرانی بوون بۆ هەموو گەلی کورد ، وەک دەبینین و روونە ئێستا ئەم لایە لە چی دۆخێکدایەو لە بەغدا حزبێک و لە کوردستان هەریەک و حزبێکن ، لە رووی داریشەوە دەستیان بەسەر هەموو داهاتی زۆنی سەوزو نیلی گردووە ئەم میلەتە رەشو روتەیان بەم دۆخە گەیاند .
4ـ یه‌كگرتووی ئیسلا‌می ، وه‌حزبێكی میان ره‌و ده‌توانیت له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ پانی ته‌مه‌نی ده‌ست نیشان كه‌ین ،
مرۆڤ گه‌ربیه‌وێ شاخێك لابدات سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌ بچوكه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ، ‌‌‌‌وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ نه‌ك نه‌یتوانی به‌رده‌ بچوكه‌كان لابدات ؛ بەڵکو له‌په‌لو پۆ كه‌وت و نه‌یتوانی هه‌نگاویش بنێت ،
بۆیه‌ ئه‌م حزبه‌ ناتوانێت به‌كردار وه‌زاره‌تێك به‌رێوه‌ ببات چاوه‌روانی چی لێبكه‌ین ؟‌ ئه‌م لایه‌نه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ تاكۆتا به‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌روات هیچی لێ ‌سه‌وز نابێت بۆ ئه‌م میله‌ته‌ .
5ـ كۆمه‌لی ئیسلامی ،نه‌ك پانی ته‌مه‌نی ده‌ست نیشان ناكرێت ، ‌به‌درێژای ته‌مه‌نی دژی ئارامی و ئاوه‌دانی و به‌ره‌وپێشچونی كوردستان‌ بووه‌ و به‌ده‌یان كادری مه‌له‌فی تیرۆرسیان هه‌یه‌ ،
ئه‌گه‌ر ئه‌م (3) لایه‌نه‌ بیانه‌وێت پانی ته‌مه‌نیان له‌درێژی ته‌مه‌نیان زیاتربێت ،
ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وته‌شیرو تۆمه‌تی بێ بنه‌ما وه‌لاوه‌نێن و ئه‌و ئه‌ركه‌ی ‌له‌سه‌ر شانیانه‌ جێ به‌جێ بكه‌ن و هاوكاربن بۆ ده‌ربازبوون له‌م قیران و نه‌هامه‌تیه‌ به‌رۆكی میله‌ته‌كه‌مانی گرتووه‌ ، ‌
هاولاتی كرداری ئه‌وێت مێشك و گوێی پربووه‌ له‌ قسه‌ی زلی سه‌رشاشه‌كان
Top