ئیسلامی سیاسی و مەترسییەكانی
January 14, 2017
وتار و بیروڕا
هەرچەندە كە هێزە عیڵمانییەكانی ئەمرۆ لە گۆرەپانی سیاسی ،جەخت لە سەر ئەوە دەكەنەوە كە دوو جۆری ئیسلامی سیاسی هەن كە دەتوانین بە دوو جۆری ئاراستەی توندرەو و ئاراستەی میانەرەو ناویان بهێنین.
بەر لە باسكردن لەو بابەتە بە تێڕروانین لە هێزی ئیسلامی سیاسی لە دوو دەیەی رابردوو ،كۆمەڵەك هەورازو نشێوی بەخۆیەوە بینیوە كە ئیسلامی سیاسی لە كوردستانیش تا رادەیەك زادەی ئەو جۆرە رووداوانە بوونە. تێهەڵچونەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵات لە شانشینی سوعدییە، بەرەنگاربوونەوەی سۆڤێت لە ئەفغانستان، بەناوشۆِرش لە دژی حكومی بەعس لە سوریا، بەرهەڵستكاری چەكدارانە لە دژی حكومەتی بەعس، ئاژاوەگێڕی و تیرۆر لە جەزائیرو تونس و مەغریب، كۆشت و كوشتاری چەندین ساڵەی ئیسلامییەكان لە جەزائیر و سوودان و شەڕەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی و جوندل ئیسلام و ئەنسارول ئیسلام دژ بە ئەزموونی هەرێمی كوردستانی ئێراق و هتد.
و بە بەراوەرد كردنی رووداوەكانی ئەم دووساڵەی دواوە بە تایبەت پەیدا بوونی داعش دەتوانین بلێن كە ئەو كردەارە توندرەوانەیە باشترین پێناسەن بۆ ئیسلامی سیاسی و قەبوڵنەكردنی بەرامبەر بە هەموو شێوەیەك و لە هەمان كاتیش بۆیان هەیە نادیموكراسییانە مامەڵە لە گەڵ رووداوەكان بكات هەروەك چۆن لە روداوەكی مێژەەیی دا "كارەساتی خێلی حەمە"ی لە لایەن گروپەچەكدارەكان لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان لێكەوتەوە و یان بەم دوایەش بەشەكی زۆری ئەو بیرۆكە توندرەوانە كە بە رەواڵەت خۆ یان لەگەڵ دونیای ئەمرۆ گونجاندووە بەڵام بیرۆكەی توندرەوی ئایینی لە ناخ و ناوەرۆكی ئەو گروپانەدایە لە بەرەی شەری داعش دژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان شەڕیان كرد.
هەروەكوو پێشتریش لەو بابەتە باسكرا هێزی ئیسلامی سیاسی بەسەرئەو دوو بەرەیەدا دابەش دەبیت كەئەم دوو ڕەوتە لە ژێر ناوی میانەرەوی و ئەوەی تریان لە ژێر ناوی توندرەوییەوە، كار بۆ ئیسلامی كردنی هەموو دەنگەكانی كۆمەڵگا دەكەن.و ئەوەی تریان كە بە روواڵە بیرو باوەری بە دیموكراسی و عەلمانییەتەوە هەیە تەنیا فێڵێكە بۆ مەبەستی سەپاندن و قایمكردنی دەستەڵاتی سیاسی .
بە لەبەرچاوگرتنی گشت رووداو وكارەساتە مێژوویەكانی دوو دەیەی رابردوو بۆ نمونە بۆمان دەردەكەویت كە ئیسلامی سیاسی لە داهاتوو مەترسییەكی زۆر گەورە لە سەر ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی دروستدەكات و ئەو بیرۆكەیە لە لایەن ووڵاتانی سعودییە و ئیمارات و ئێران و توركیا پاڵپشتی دەكرێن و لە هەموو بوارێكەو پشتگیری دەكرێن بۆ ئەوەی دەستەڵاتی ئیسلامی خۆیان بە سەر ناوچەكەدا بسەپێنن و بە تایبەتی كە حیزبی ئیسلامی مەترسییەكی زۆر گەورە بۆ پرسە نەتەوەییەكانن بە شێوەیەك كە لە رابردوو بینیمان چۆن لە هەمبەر رەمزەكان وەستانەوە و لە زۆر كاتیشدا بێرێزییان پێ كردووە و یان رەدی كردەوە تیرۆریستییەكانی داعش یان نەكردووە و تەنانەت ئەو پێشمەرگانەی كە لە رێگای نیشتمان و بۆ بەرەنگاربونەوە لە دژی دوژمنەك كە بە پێی ئایینی ئیسلام هێرش بۆ سەر خاك و نامۆسەكەیان هێناوە شەهید دەبن بەڵام ئەوانە ئەو نازناوەیان پێ رەوا نازانن.