عەلی حەمە ساڵح لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی NRT

عەلی حەمە ساڵح لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی NRT
عەلی حەمە سالح لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی NRT دەڵێ: لەناو گۆڕان و یەکێتی ئیسلامییەکان کەسانێک هەن هەست بە مەترسی بارودۆخی ئێستا دەکەن و کەسانی سەربایشمان لەگەڵن، ئەو لێدوانە ی عەلی حەمە ساڵح زۆر لێکدانەوە هەڵدەگرێ، لێکدانەوەی یەکەم ئەوە دەگەیەنێ کە لەو ئاژاوەگێڕیانەی تا ئێستا کردوویانە شکستیان خواردووە، لێکدانەوەی دووەمیش ئەوەیە کێشە و ململانێکانی ناو باڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و ئیسلامیەکانیش لە تەقینەوە نزیک بوونەوە، لێکدانەوەی سێیەمیش پێدەچێ باڵە ئاژاوەگێڕەکانی ناو گۆڕان و ئیسلامیەکان یەک بگرن و وەک بەرەیەک خۆیان رابگەیەنن و بە پرۆژەیەکی نوێ خەڵک بگەوجێنن و بە سیستەمێکی نوێش ئاژاوە بنێنەوە، لێکدانەوەی چوارەم وەک دەردەکەوت زیاتر وەک وتەبێژی ئەو بەرەیە قسەی دەکرد کە چاوەڕوان دەکرێ لە ئەنجامی کەرت بوونی بزووتنەوەى گۆڕان و ئیسلامییەکان رابگەیەنرێ، نەک وەک هەڵسووراوێکی بزووتنەوەىی گۆڕان و پەرلەمانتارێک، لە لێکدانەوەی پێنجەبەڵامدا ئەوە لە قسە و هەڵوێستەکانیدا دەخوێندرایەوە کە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی و نزیک بوونەوەیان لە یەکتری بەڕەی ئومێدی لە بن پێی هەموو ئەوانە دەرکێشا بێ کە بەرژەوەندیان لە ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی دایە، بە هەر پێنج لێکدانەوەکە عەلی حەمە ساڵح ناراستەوخۆ دانی بە فەشەلی سیاسی بزووتنەوەى گۆڕان و هەموو ئەو هاوپەیمانی و رێککەوتنانەی بزوونەوەی گۆڕان بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی لەگەڵ ایەنەکانی تر ئەنجامی داون.

Top