ئەڵقە بە دەستەکان و فەرمانبەرانی وڵاتێکی هەرێمی و مالیکی
January 12, 2017
وتار و بیروڕا
ئەم داخ لە دڵانە کە حەقدێکی مێژووییان هەیە لە گەڵ پارتی و بارزانی ئەگەر زور دور نەڕوین تەنها لەم چەند ساڵەی دواییدا لە هەڵسۆ کەوت و ڕەفتارە قیزەوەنەکانیان ورد ببینەوە بە ڕۆنی بۆمان دەردەکەوێت کە ئەمانە هیچ ێیڕادەیێکی سیاسیان نیە و بەتەواوەتی کەوتونەتە ژێر کاریگەری وڵاتێکی هەرێمی و فەرمان لە مالیکی وەردەگرن بە مەبەستی تێکدانی ڕەوشی ئەمنی هەرێمی کۆردستان و بە ئاراستە بردنی ئەم ڕەوشە هێمن وئارامەی کە لە ئارادایە ڕەوشێک کە بە هەوڵ و شەونخونی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کۆردستان هاتوتە ئاراوە و دونیا شانازیی بەم هەرێمە ئارامەمان دەکات لە ناو جەرگەی پڕ ئاشۆبترین و ئاڵۆزترین دەڤەری جیهان کە ئەویش دەڤەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
یەکێک لە پلانە سەرەکیەکانی دۆژمنانی کورد و کوردستان بریتیە لە تێکدانی بارۆدۆخی ئەمنی و هەڵگری ئامانجێکی رۆر مەترسیدارن بەو مانایەی کە ئەگەر بێتۆ بتوانن بوشایی ئەمنی دروست بکەن لە هەرێم زەمینە تەواو ئامادە دەبێت بۆ سەپاندنی ێیڕادەی سیاسی ئەوان و فەشەل بە پڕۆژە ی سەربەخۆیی کۆردستان دێنن ، کە ئەمەش مەترسیدارترین هەوڵی دۆژمنان و ناحەزانی کۆردستانە لە سه ر ئاستی ناوخویی و هەرێمایەتی و عیڕاقیدا.
شایانی گوتنە کە لاباڵێکی سیاسی و هندێ لایەنی سیاسی و چەند کەسێکی خوفرۆشی سه ر بە ئەمانە ماوەیێکی زۆرە لە هەوڵدان پێگەی سیاسی و ئەمنی ودیبلوماسی هەرێمی کۆردستڵن لاواز بکەن کە بە هەوڵ و هیممەتی سەرۆکی کۆردستڵن و هێزی خۆڕاگری پێسمەرگەی کۆردستان و دڵسۆزان هاتۆتە ئاراوە لاواز بکەن وهەرچی توانایێکی مادی و مەعنەوی و مرۆیی هەیانە بە پاڵپشتی ئەو انەی کە لە سەرەوە دا ئاماژەم پێداون وەگەڕیان خستووە بۆ ئەم مەبەستە و دەیانەوێت چارەنۆسی دۆزی ڕەوای کۆرد بە رەو ئاقارێکی مەترسیدار ببەن وهەرێمی کۆردستان بە جەشنێک لە ئاراستەی ئاسایی خۆی ببەنە دەرەوە و بە به رژەوەندی دۆژماانی کۆردو کۆردستان بشکێتەوە بۆیە پێویستە دڵسۆزان و نیشتیمانپەروەران لە بەرەیێکی زور بە هێز دا کۆببنەوە و یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستیان لە ئاستێک دابێت بتوانن مەرامی گڵاوی پیلاگێڕان پۆجەڵ بکەنەوە و ڕۆبڕۆی هەر هەڕشەیێک و مەترسیش ببنەوە لە داهاتودا .
لە کۆتایی وتارەکەم دا زەرورە ئەوە بڵێم کە نابێ ڕێگا بەهیچ خوفروشێک و ئاژاوەگێڕێک بدرێت بە شێوەیێکی وا ڕەفتار بکات ڕەفترەکانیان ببنە مایەی تێکدانی سەقامگیری شیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی وە لە هەر ئاستێکیش دابێت پێویستە لە ڕێگای یاساییەوە سرزا بدرێن و بە سزای عادیلانەی خۆیان بکەن چۆنکە لە هچ شوێنکی دونیادا دەرفەت نادرێت بە کەسێ یان لایەنێکی سیاسی لە دەرەوەی پاراستنی بەرژوەندی گشتی و ئاسایشی نیشتیمانی دا هەلسۆ کەوت بکات وگەورەترین سزای هەیە.