بەهێزبوونی پێگەی كورد، بە هۆی خوێنی شەهیدان و شەونخوونی پێشمەرگە، سەرۆكی كوردستانە

بەهێزبوونی پێگەی كورد، بە هۆی خوێنی شەهیدان و شەونخوونی پێشمەرگە، سەرۆكی كوردستانە

رێبوار حەمەلاو شوانی

ئەو ناوبانگ و متمانەیەی كە بۆ میللەتی كورد هاتۆتە ئارٍاوە بەڵاش نییە بەڵكو لە ئەنجامی خوێنبەخشین وگیانفیدایی شەهیدان و شەونخوونی و پێشمەرگە، بەردەوامەكانی سەرۆكی كوردستان هێژا مسعود بارزانییە.
سەردانی سەرۆك وڵاتان و بە سەركردنەوەی ئەو سنوورەی كە پێشمەرگە بە خوێنی خۆی دیاریكردووە ، خۆی لە خۆیدا ، هێمایەكە بۆ دەوڵەتبوونی كوردستان و دانپێنانی ..جێگەی شانازیی و شەرفرازییە ، بە هۆی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە، خۆراگری خەڵكی كوردستان و سەرۆكی كوردستان كە خۆشی لە هەمانكاتدا پێشمەرگەی پارێزەری نیشتیمانە ، چەندین سەرۆک و بەرپرسانی ولاتانی کاریگەری جیهان، کە دێنە کوردستان، ماناییەكی زۆری لە رووی دیپلۆماسی ، سیاسیی و ئابووری و سەربازیییەوە هەیە، کە هەموو ئەوانە بە لایەک سەردانی ئەم سەرۆک و سەرکردانە بۆ بەرەکانی شەڕ لەو ناوچانەی کە مالکی هەرەشە و داوای کشانەوەی پێشمەرگە دەکات، گرنگی تایبەتی هەیە، بە تایبەتی سەردانەکەی یەڵدرم بۆ چیایی زەردک، کە دەوڵەتی تورکیا زیاتر لە دەوڵەتی ئێراق هەستیار بوو بەرامبەر ئایندەی ئەو ناوچانە، هاتنی بۆ هەولێر و بەسەرکردنەوەی بەرەکانی شەڕ و سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هیچ سوودیی نەبێت بۆ خۆیی دانپێدانانە بە کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە.سەرۆک مسعود بارزانی بارزانی لەم جوولە دیبڵۆماسییە نایەوێ لە ژوورە تاریکەکان بریار لەسەر ئایندەی ئەو ناوچانە بدرێ، و لە سەر کاغەز وەڵامی مالکییەکان بداتەوە بەڵکو دەیەوێ لە مەیدانی جەنگ ئەو بریار و پەیامە بە سەرۆکە کاریگەرەکانی جیهان بگەیەنێ و ئەوانیش بکاتە کەرەسەی ئەو وەڵامە کەمەرشکێنە بۆ هەموو ئەوانەی کە وا دەزانن و دەلًێن دەبێت كورد بگەرێتەوە سنوورە دەستكردەكانی عێراقی دروستكراو ..

شارٍاوە نییە و ئاشكرایە ، دۆزی كورد و ناوبانگی كورد هیچ كات لە مێژوویی كوردایەتیمان بە قەد قۆناغی ئێستامان سەركەوتن و دەستكەوتی بە خۆوە نەبینیووە و ئەوەی ئێستا دوژمنان دەیكەن جگە لە پروپاگەندە و ئیرەیی بردن بە كورد هیچی تر نییە ، بۆ پێوستە هەموو كورد ، گوێرایەڵی سەرۆكی كوردستان بێت ، چونكە رێبازی كوردایەتی راستە قینە و رێنیشاندەری سەربەخۆیی و ئاڵاهەڵگری كوردستانە .ئێستا ئێمە‮ ‬گەیشتووین بە لووتكە،‮ ‬ناكرێت پەند ومێژوو وەرنەگرین‮ ‬،‮ ‬تاكەی‮ ‬خۆخۆربین‮ ‬،تاكەی‮ ‬ببین بە ئامرازی‮ ‬دەستی‮ ‬بێگانە‮ ‬،بە كەیفی‮ ‬خۆیان بمانسوڕێنن‮ ‬،تاكەی‮ ‬بۆ لە ناوبردنی‮ ‬یەكتر بژین.بێگانەپەرستی‮ ‬و ناپاكی‮ ‬و خۆفروشی‮ ‬وەك ئەوە وایە هەر كارێك بكەیت و هیچ داهاتووێكت نەبیت.ئێمەش وەك گەلانی‮ ‬جیهان شایەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬تایبەت بە خۆمانین‮ ‬،هیچمان لەوان كەمتر نییە تەنیا رێككەوتن نەبێت،‮ ‬راستە هەموو دەوڵەتانی‮ ‬جیهان تووشی‮ ‬كێشەی‮ ‬ناوخۆ بوونەتەوە،‮ ‬شەڕی‮ ‬براكوژیشیان ئەنجام داوە بەڵام ئەوان پەندیان لە مێژوو وەرگرتوە و دەستیان خستە نێو دەستی‮ ‬یەكدی‮ ‬و پێكەوە بەرەو ئامانج هەنگاویان نا.با ئێمەش وەك‮ ‬گەلانی‮ ‬جیهان‮ ‬یەكگرتوو بین،‮ ‬با ئێمەش وەك گەلانی‮ ‬جیهان خاوەن دەوڵەت بین،‮ ‬تكایە با كێشەكانمان بدەین بەلایەك و ئیتر با‮ ‬یەكگرتوو بین تا دەگەین بە لوتكەی‮ ‬سەركەوتن وەك گەلانی‮ ‬جیهان ئایندەیەكی‮ ‬گەشمان هەبێت و دواڕۆژێكی‮ ‬پرشنگدار بۆ نەوەكانمان بنیاد بنێین.ئیتر با كوردایەتی‮ ‬بكەین و واز لە بابەت و مەسەلە لاوەكیەكان بێنین با كوردایەتی و بەرژوەندی میللەتەكەمان نەكەینە قوربانیی و بەرەو سەربەخۆیی و بەدیهێنانی ئاواتی لە مێژینەمان هەنگاو بنێنین ..

ارەمانیی پێشمەرگە و خۆراگری میللەتی كورد و سیاسەتی راست و دروستی سەرۆكی كوردستان وایكردووە كە متمانەی نێو دەوڵەتی زیاتر ببێت و هەرێمی كوردستان قۆناغی باش لە رووی پەیوەندییەكانی بەروی دونیایی دەرەوە پیشان بدات و پشتیوانی زۆر بەدەست بێنێت .سەردانی سەرۆكی وڵاتانی جیهان بۆ هەرێمی كوردستان ، دەرئەنجامی سیاسەتی سەركەتوویی سەركردایەتی سیاسی كورد و سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، سیاسەتێكی زۆر بە هێز و سەركەوتووە، سیاسەتی ئابووری و ئەمنی رۆژ بۆ رۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت،هەرێمی كوردستان لە ئێستادا رۆڵێكی سەرەكیی دەبینێت لە رۆژهەڵاتی ناوین، دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، زۆر بە هێز و سەركەوتووە، كوردستان یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بە جیددی رووبەڕووی تیرۆر بووەتەوە، كوردستان دەوری خۆ دەبینێت بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەر ئەوەیش وای كردووە كە رۆژانە سەركردە و سەرۆكی وڵاتانی جیهان بێنە هەرێمی كوردستان. مامۆستایەكی زانكۆ رایگەیاند، سەرۆك بارزانی توانیویەتی پێگەی هەرێم بگەینێتە ئاستێكی هەرە بەرز و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كوردستان ناوبانگێكی باشی هەبێت، لە 100 ساڵی مێژووی كورد، هیچ كاتێك كورد ئەو دەستكەوتانەی بەدەست نەهێناوە، ئەوەیش هەموو بۆ سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە، كە توانیویەتی بە دەیان دەرگای جۆراوجۆری دیپلۆماسی بكاتەوە. سەرۆك بارزانی توانیویەتی پێگەی هەرێم بگەینێتە ئاستێكی هەرە بەرز و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كوردستان ناوبانگێكی باشی هەبێت، یەكێك لە هۆكارەكان وەرگرتنی بە سەدان هەزار ئاوارەیە، كە رۆژ بۆ رۆژ ژمارەی ئاوارەكان لە هەرێم زیاتر دەبێت، سەرەڕای هەبوونی قەیرانی دارایی و سیاسی، كە هەرێمی كوردستان بووەتە پەناگەیەك بۆ ئاوارەكان، كە ئەوەیش بووەتە زەمینەیەكی باش كە پێگەی هەرێم بگاتە ئاستێكی زۆر بەرز و پشتیوانییەكان بۆ گەلی كوردستان .

نەیارانی كورد چی دەڵێن و چۆن شرۆڤەی نابەجێ‌ دەكەن ،با دڵنیا بن ،ئەوەی دوژمنانی كورد لێی دەترسان و ببووە كابووس بۆیان ، ئەوا كوردستان بەرەو سەربەخۆییە هەنگاویی ناوە ..سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی هێزی پێشمەرگە ، لە ئەنجامی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و بە هۆی خۆراگری و لە خۆ بوردەیی میللەتی كوردە وە ، وایكرد ، دید و نیگایی دونیا بۆ كورد 360 پلە بگۆرێت و ناوی كورد و كوردستان وەك ئەستیرەیەكی درٍەوشاوە لە جیهانی ئازادی و دیموكراتی بدەرەوشێتەوە .هاتنی دەیان سەركردە و وەزیری پایە بڵندی وڵاتانی جیهان لە ماوەیەكی كورتدا بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان و میواندارێتی و مانەوەیان وەك شوێنكی ئارٍام ... ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە بە متمانەی وڵاتانی ئیقلیمی و ئەوروپایی و ئەمەریكا بە نەتەوەیەك كە سەدەیەكە زوڵم و زۆری لە لایەن داگیركەرانییەوە لێدەكرێت ..ئێستا هەموو جیهان گەیشتە ئەو بروایەی كە پێوستە پاڵپشت و پشتیوانی میللەتی كورد ، لە كاتی بریار دانی بۆ مافی چارەنووس .هەروەها كورد ئەو میللەتەیە ، كە حەزی بە ئاشتی و پێكەوە ژیانە بۆیە شایانی ئەوەیە كە سەربەخۆیی كوردستانە
Top