سیاسەتی نوێی كەناڵە بە ناو بێ لایەنەكەی NRT
January 10, 2017
وتار و بیروڕا
هەر لەو كەناڵەش بە دەیان جار هێرشی سەر پێشمەرگە كراوە و لە لایەن ئەكرادی ماڵكی پێشمەرگە بە میلیشیا ناوی هاتووە هەر بۆیەش لە هەڵوێستەكی سیاسی و بۆ بە خۆداچونەوەی ئەو كەناڵە زۆربەی هەرە زۆری دۆست و هەوادارانی پارتی ئەو كەناڵە یان بایكۆت كردووە و تەنانەت لە پرۆگرامەكانیان ئامادە نابن و لێدوانیش یان بۆ نادەن ئەوەش بە هۆی ئەوەی كە ئەو كەناڵە بە ناو سەربەخۆیە ئەتیكەتی رۆژنامەگەری لە دەست داوە و وەكوو ئەوەی باس لە سەربەخۆییی دەكات سەر بەخۆ نییە هەربۆیەش لە سیاسەتەكی نوێدا لە دوایین جار بۆ ئاشت كردنەوەی هەوادارانی پارتی و بارزانی دەستی داوەتە پرۆگرامی سەیر لەوانەش دەتوانین ئەو راپرسییەی كە لە سەرەتای ساڵەوە دەستی پێكرد ( سەرەرای ئەوەی لە لایەن لایەنگرانی پارتییەوە بایكۆت كرا بوو بەڵم زۆرینەی رەهای دەنگەكانی كە خۆی لە 73%دەنگەكان دەدیتەوە بەدەستی هێنا)و یان لە یەك رۆژ لەمەو بەریش ووتارەكی سەرۆ قادر بەرپرسی پێشووی مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی لە پەیجەكەی خۆی بڵاو كردۆتەوە بە بێی ئەوەی پرسی پێبكرێت و وانیشان دراوە كە گوایە ناو براو ئەو ووتارەی بۆ پەیجەكەیان ناردووە بەڵام ئەو كەناڵە دڵنیادەكەینەوە تاوەكوو داوای لێبوردن لە پێشمەرگەو كەسوكاری پێشمەرگە نەكات ئەو هەڵسوكەوتانەیان هیچ كاریگەری لە سەر لایەنگران و هەوادارانی پارتی نابیت و پێی ناگەوجێندرێن.