هەڵوێستی مامۆستایان و شکستی چوار حزبەکە

هەڵوێستی مامۆستایان و شکستی چوار حزبەکە
دوای ئەوەی هەڵوێستی بەرزی مامۆستایانی دڵسۆز شکستیان بە سیاسەتی بایکۆتی چوار حزبەکە هینا، ئەمڕۆ ئەو کادیر و هەڵسووراو و بانگخوازنەی چوار حزبەکە بۆ مەرامی حزبی بایکۆتیان پێکردوون چوونە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی, سەرەتا دەمەوێ ئەوە بڵێم: ژمارەی ئەو مەکتەب سیاسی و بانگخوازانەی یەکگرتووی ئیسلامی کە پێشوازیان لێکردن، لە ژمارەی بایکۆتچییان زۆرتر بوون، ئەوەش ئەبوبەکر هەڵەدنی بانگخواز و هەڵسووڕاوی زۆر ئازار دا، ئەو ئازارەش وایکرد لە وتەکەیدا گاڵەتە بە خۆی و حزلەکەشی بکات.
ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ دڵدانەوەی خۆی و بایکۆتچییان گوتی: ئەگەرچی ژمارەتان کەمە، بەڵام داواکەتان گەورەیە، کەمی و کەمبوونەوەی بایکۆتچییان ئەوپەڕی شکستە بۆ ئەو دەستە حزبییانەی راپەرایەتی سیاسەتی بایکۆت دەکەن.
هەر لە وەتەکەیدا ئەوبەکر هەڵەدنی هەڵسووڕاوی بانگبێژ گوتی: وەزیرەکانمان لە حکومەت گۆێیان لێ ناگیرێ، دەبوایە بایکۆتچییان پێیان گوتبا ئەی زەلیلی داماو! ئەگەر گوێتان لێ ناگیرێ چی دەکەن لەناو حکومەتێک کە ئەوەندە سووک سەیرتان دەکات، ئەو بێدەنگیەی بایکۆتچییەکان لە هەمبەر ئەو گاڵتە بە خۆ کردنەی هەڵەدنی ئەو راستییە دەردەخات، کە تەمومژی حزبی بەرچاوی بایکۆتچییەکانی گرتووە و بەر لەوەی هەست بکەن کە مامۆستان، وا هەست دەکەن کە لە ئەبوبەکر هەڵەدنی هەڵسووڕاو تر و بانگبێژ ترن.
Top