ئەگەر عەلی باپیر خەونی بینیوە ،ئەوە لێكدانەوەی خەونەكەیەتی
January 10, 2017
وتار و بیروڕا
مولا عەلی باپیر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەلەیەتی فەیسبووك باس لەوە دەكات :"گۆایە سەرۆك بارزانی بینیوە و داوای لێكردووە كە كێشەی بەینی خۆیان و یوسف محەمەد چارەسەر بكات و یوسف محمد بە مونافسی خۆی نەزانیت لە جیاتی ئەوە بیر لە چارەسەركردنی كێشەكان بكات".
سەرەرای ئەوەی كە ئەو قسەیە هیچ بنەمایەكی دروستی نییە و سەرۆك بارزانی هیچكات رێگە بەوە نادات ،تا ئەو ئاستە نزمە باسی لە گەڵ بكرێت، بەڵام گریمانە عەلی باپیر شتێكی وای لە خەوندا بینی بیت
دەبیت عەلی باپیر باش بزانیت :ئیسف محەمەد كەسێكی نامەسئولی توندرەوە و لەو ئاستەدا نییە كە لە گەڵ سەرۆك بارزانی بەراوەرد بكرێت .لە كاتەكدا كە پێشمەرگەی كوردستان بەنوێنەرایەتی تەواوی دونیا شەری تیرۆر دەكات و كوردستان و ناوچەكە بەرەو گۆرانكاری زۆر گەورە دەرۆن و گەڵی كورد چاوەروانی ئەوەیە كە بە یەكجاری بە مافە رەواكانی بگات، ئیسف محەمەد لە پیڵانەكی خیانەتكارانەدا ، كودتا بەسەر شەرعییەت دا دەكات و گەورەترین خیانەتی لەو ئەمانەتەی كرد كە لە لایەن نۆشیروانەوە پێی سپێردرابوو و بە هاوكاری ئەجندای ئیقلیمی خیانەتی لە ئەمانەتی میللەتەكەی كردمێژووی رەشی 19ی ئاب و 23ی حوزەیرانی لە مێژووی جاشایەتی خۆی تۆمار كرد. دەبیت سزای خۆی وەر بگریت وئەوەش ،بابەتەكی كەسی نییە وەكوو ئەوەی كە عەلی باپیر ،چەواشەكاری بۆ دەكات، بەلكوو مافەكی گشتییە و ئەوەش سزایەكی سیاسییە كە لە هەمبەر ئەو خیانەتەی كە كردویەتی بەسەریدا سەپاوە و هەر لیپرسراوەكی سیاسی ئەگەر بە ئەركە كەی خۆی هەڵنەستیت وخیانەت لە گەل و نیشتمانەكەی بكات،دەبیت باج بدات و باجەكەشی ئەوە ئەبیت كە بۆی دانراوە ، ئەگەر عەلی باپیر خەونی بینیوە ،ئەوەش لێكدانەوەی خەونەكەیەتی.