سەركەوتنی سەربازی و دیپلۆماسی و هەنگاوەكانی سەربەخۆیی خێراتر كردووە
January 10, 2017
وتار و بیروڕا
پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كودستان، كە ئاماژەی سەرسوڕهێنەری تێدا هەن، هەولێری بردۆتە قۆناغێكی گرنگ لە بەدەستهێنانی پشتیوانی كاریگەری نێودەوڵەتی لەبەرژەوەندی خۆی، ئەوەش لە پرۆسەی هاوكاریەكانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێم و سەردانە دیبلۆماسیەكانی بەرپرسانی باڵای وڵاتانی خۆرئاوا خۆی دەبینێتەوە. هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ساڵی 2016 ژمارەیەكی دیار لە بەرپرسانی خۆرئاوا چونە هەولێر،لە نێویشیاندا بڕیاربەدەستانی یەكێتی ئەوروپا بەدیاریكراوی وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، لۆكسمبورك، بەلجیكا و هۆڵەندا، ئەوە لە كاتێكدا كە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا، ئیتالیا، هەنگەریا، كەنەدا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەو ساڵەدا سەردانی هەرێمیان كردبوو، ئەمە جگە لە سەردانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا. لە لایەكی ترەوە سەردانەكان لە بواری ئەمنیشەوە بەردەوام بوون، لەوانە سەردانی نێردراوی ئەمنی تایبەتی بەریتانیا تۆم بیكیت، سەرۆكی سەركردایەتی مەركەزی ئەمریكی جەنڕاڵ لوید ئۆستن.شاندی هاوبەشی یەكێتی ئەوروپا، بان كی مۆن، سەرۆكی نوێنەرایەتی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا ئید رویس، سەرۆك ئەركانی هێزەكانی كەنەدا، جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا، سەرۆك وەزیرانی سوید و وەزیری كاروباری گەشەپێدانی دەولی وڵاتی بەریتانیا، لێرەوە ڕوونە كە رێژەی سەردانەكانی نوینەر و كاربەدەستانی خۆرئاوا بۆ كوردستان چوارهێندەی ڕێژەی سەردانەكانە بۆ بەغداد و ئەوەش زۆرجار بۆتە هۆی ناڕەزایی لای دەسەڵاتدارانی بەغدا و دەڵێن دەبێت ئەو سەردانانە لە ڕێگای بەغداوە بن نەك ڕاستەوخۆ بچنە كوردستان. هاوكات لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان كۆنگرە و كۆنفرانسی تایبەت بە پرسی سەربەخۆیی بەردەوامە و كەسایەتیە سیاسی و ئەكادیمیە دیارەكان لە ئاستی باڵادا تێیدا بەشداری دەكەن و پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن، دوا چالاكیش دیداری زانكۆی ئەمریكی بوو لە دهۆك كە تیشك خرایە سەر ئەو پرسەو شكستی حوكمڕانی لە بەغداد. لە سەرەتای ئەمساڵیشدا سەرۆككۆماری فەرەنسا سەردانی هەولێری كرد. ئەم سەركەوتنانەی سیاسەتی دەرەوەی هەرێم و بەهێزی پەیوەندیەكان و شكستی سیاسەتەكانی بەغدا وای كردووە كە پشتگیریەكان لە هەرێم ڕۆژ بەڕۆژ گەشە بكەن .
ئێستا گونجاوترین دەرفەتا تا كو گەلی كورد نێوماڵی خۆی یەك بخات ڕووبەڕووی هەموو ئەگەرێك دەبێتەوە و بەرژەوەندی تایبەتی و حزبی بخاتە ژێر بەرژەوەندی گەل و نیشتمان. لە كۆتا وتەمدا ئەڵێم بەڵێ ئێستا كاتیەتی، كاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستانە ،ئەگەر هەرلایەنێك لە ناوخۆی كوردستان كاربكات دژی سەربەخویی دڵنیام لە ئایندەدا ئەخرێتە زبڵدانی مێژوو ئەوكات مێژووش ڕەحم بەكەس ناكات كوردیش سەدەیەك دەگەڕێتەوە دواوەعێراق لە ڕووی دەسەڵات و بڕیاری سیاسی پارچە پارچە بووە شتێك بە ناوی یەكگرتوویی نەماوە و سەربەخۆیی خۆی لەدەست داوە و بووەتە وابەستە و داردەست و پاشكۆی لایەنی تر. دەستتێوەردانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا زۆر بووە، پێگەی سیاسی عێراق لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە بەرەو شلۆق بوون و شلەقان هەنگاو دەنێت. لایەنە سیاسیەكانی عێراق لەناو خۆیاندا هاوهەڵویست و هاوبڕیار نین. ئەمە جگە لە دژایەتیكردنی عەرەبی شیعە و تا رادەیەكیش سوننەكان بۆ كورد كار گەیشتە ئەوەی بوودجە و مووچە و قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستان ببڕێت. ئەمەش چەند مەبەستێكی سیاسی لە پشتەوە بوو گرنگترینیان هاندانی خەڵكی مووچەخۆری كوردستان بوو دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان،بەڵام خۆشبەختانە پیلان و پلانەكانیان سەركەوتوو نەبوو.لێرەدا دەرچەیەكی هاوخەمی و هاوسۆزی بۆ كورد لە دەرەوە دروست بوو بەهۆی ئەزموونی سەركەوتووی دیموكراسی لە كوردستان و شەڕی پێشمەرگە قارەمانەكان لە دژی چەكدارانی تیرۆرستی داعش.بۆیە پێوستە بە خێرایی خۆمان ئامادە بكەین بۆ بریاردان لەسەر ئەو مافەی كە دەیان ساڵە خەبات و قوربانیی بۆ دەبەخشین ...