هێشتا هندێ لایەن و لاباڵی سیاسی ڕزگاریان نەبووە لە کوێلایەتی

هێشتا هندێ  لایەن و لاباڵی سیاسی  ڕزگاریان نەبووە لە کوێلایەتی
بە داخەوە کە لێرەو ولەوێ دەبینین هندێ کەس و لایەن و لاباڵی سیاسی کۆردستان هەتاکۆ ێیستا خەریکی جێ بەجێ کردنی ئەو سیاسەتە دۆژمنکاریەنە کە تەواو زیانی بۆ دۆزی ڕەوای کورد هەیە کە ڵە دەرەوەی وڵات بڕیاری لە سەر دەدرێت و ئەمانەش وەک ئەڵقە بە دەست جێ بەجێ دەکەن .

شایانی ئاماژە پێدانە جێ بەجێ کردنی ئەجینداو و نەخشە سیاسی دۆژمنان بە شێوازی جوراوجور قۆناێ بۆ قوناغ بەڕێوە چووە تا ئەمڕۆ وە ئاماج لەم هەوڵانە بریتیە لە لاواز کردنی پێگەی پارتی و بارزانی بۆ بەرژەوەندی دوژمنان و ناحەرانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە هەمۆ ڕۆیێکەوە و هەمو میکانیزمێکیان گرتوتە بەر بۆئەم مەبەستە بەڵام نەک هەر نەیانتوانیوە لە هەوڵەکانی خویاندا سەرکەوتوو بن بەڵکۆ تادێت ڕۆژ دوای ڕۆژ پێگەوسەنگی پارتی و بارزانی لە سەر ئاستی دەرەکی و هەرێمایەتی و ناوخویی بە هێزو بە هێزتر دەبێت چۆنکە پارتی و بارزانی هەڵگری دۆزی ڕەوای نەتەوەیێکن و هەوڵی گەیاندنی ئەو ئامانجە لە مێژینەن بە کەنارێکی ئارام کە ئەویش سەرخسنی پڕۆژەی سەربەخویی کوردستانە. .

سیاسەت و دیبلوماسەتی سەرکەوتووی سەرۆکی کۆردستان بارزانی وەک ڕۆژی ڕۆناک دیارە و نکۆڵی لێناکرێت چ لە سەر ئاستی ناوخویی و چ لە سەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی ئەمەش وایکردووە ناحەزان لە ناوەوە و دەوروبەرماندا چاویان بەم سەرکەوتنانە پارتی و بارزانی هه ڵنە یێت و هەمو هەوڵێکی خویان بخەنە گەڕ تاکۆ بتوانن ڕەوشە سیاسی هەرێمی کۆردستان بە قازانجی دوژمنان یەکلایی بکەنەوە .

هەوڵدان بۆ عیڕاقچیەتی واتە سەندنەوەی ێیڕادەی سیاسی هەرێمی کۆردستان و ڕادەستکردنی سەروەری هەرێم بە ئەجیندای مالیکی و ئاغاکانی، مالیکیەک کە سەرسەختترین دۆژمنی کوردو کوردستانە و بەرپرسە لە هەموو قەیران و کێشەو گرفتەکانی کۆردستان لە ڕوی سیاسی ،ئەمنی، دارایی و ئابوری،تاد..... هەڕوەها بەپرسیارە لە م دۆخە ناهەموارەی کە بەسەر عیڕاقیش دا هاتووە بە گشتی کە واتە بە چ ڕویەک ئەم لایەن و لاباڵە سیاسیانە خەون بە عیڕاچیەتیەوە دەبینن و پشت لە سەروەری گەلەکەیان دەکەن و کوێلایەتی و سەڕ شۆڕییان پێ با شتز بێت لە سەربەرزی و شکۆمەندی گەل .

لە کۆتایی دا ماوە بڵێم گەلی کۆردستان بڕوای تەواوی بە ئەوە هەیە کە پارتی و بارزانی هاوشانی هەمو دڵسوزان و نیشتیمانپەروەرانی کۆردستان بەردەوامن لە هینانەدی ئاواتی گەلەکەمان و دۆزی کۆرد ئەمڕۆ لە ئامانج نزیک بۆتەوە و سەربەرزی و سەرفەڕازی بۆ نیشتیمان پەروەرانە و سەرشۆڕی و ڕیسوایی بۆ خۆفروشان.
Top