قوربانیدان و خۆراگریمان بە ئارٍاستەی بەدیهێنانی سەربەخۆییە
January 9, 2017
وتار و بیروڕا
بزاڤی رزگاریخوازیی گەلی كورد كە هەمیشە سەركردەی مێژویی سەركردایەتیی كردووە، بەڵام لە هیچ قۆناخێك و لە سەردەمی هیچ یەكێك لە سەركردەكانی كورددا دۆزی كورد نەگەییشتووەتە ئەم ئاستە، سەرۆكی كوردستان ،هێژا مسعود بارزانی لە لایەن وڵاتە زلهێزەكانەوە وەك سەرۆكی وڵات پێشوازی لێ كراوە و لە سایەیدا ئاڵای كوردستان لە تەنیشت ئاڵای وڵاتاندا هەڵكراوە، ئەمە بەرهەمی هەوڵی دیپلۆماسیانە و كارامەیی بەڕێوەبردنی پەیوەندییە دەرەكییەكانە لە لایەن سەرۆكی كوردستان وە . سەرۆك بارزانی لە قۆناخەكانی پێشوودا و زیاتر لە نیو سەدەیە وەك پێشمەرگەیەك خەبات دەكات، هەروەها وەك سەركردەیەك رۆڵی سەرەكیی لە سەرجەم پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا هەبووە و بە سیاسەتی دووربینانەی لەسەر ئاستی نێوخۆیی رۆڵی كاریگەری لە كۆكردنەوەی ڕاوبۆچوونە جیاوازەكان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە و لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دواگۆڕانكارییەكان سەنگی سەرۆك بارزانی لە زۆربەی هەڵوێستەكاندا بە ڕوونی دیارە و هیچ كەس ناتوانێت نكۆڵیی لێ بكات، ئەمەیش هۆكار بووە بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لە چەندین پلان و مەترسیی دەرەكی دەربازی ببێت، دوائەو مەترسییەیش كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەوە، شەڕی تیرۆریستانی داعش بوو كە سەرۆك وەك سەركردەیەكی بەتوانا و شارەزا سەركردایەتیی ئەم قۆناخە سەختەی كرد و شكستی بە ئەجێندای سەربازی و سیاسیی تیرۆریستان و دەستە شاراوەكانی پشت ئەو دوژمنكارییە هێنا و، لەسەر ئاستی دەرەكییش توانی ڕای گشتیی وڵاتە زلهێزەكان بە لای هەرێمدا ببات و لەو چوارچێوەیەیشدا بە هەموو جۆرێك هاوكاریی هەرێم كرا. بۆیە نائاسایی نییە كە دوژمنانی كورد سەرۆك بارزانی بە بەربەستی گەورە بزانن لە بەردەم جێبەجێكردنی ئەجێندای خۆیان و، هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی رۆڵی سەرۆك كەم بكەنەوە و هەندێك كەس و لایەنیش بێباكانە ئەم ئەجێندایە جێبەجێ بكەن، بەڵام ئەم هەوڵانە بێئاكام دەبن لە بەرانبەر متمانە و باوەڕی جەماوەری كوردستان بە سەرۆكی كوردستان و توانا و كارامەیی لە رابەرایەتیكردنی دۆزی كورد و ئەو دەسكەوتە نەتەوەیی و نیشتمانیانەی كە گەلی كورد لە سایەی سەرۆكایەتیی بارزانی ـدا بە دەستی هێناون و هەر بە سەرۆكایەتیی سەرۆك مسعود بارزانی ـیش سەرجەم خواست و خەونە نەتەوەییەكان دێنە دی.
بە درێژایی خەبات و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان، بەهۆی پێداگری لە سەر مافەرەواكان هەموو كات بۆتە ئامانجی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ، چونكە پارتی و بارزانی هەمیشە خۆیان بە خاوەنی میللەتی كورد و داكۆكیكاری راستەقینەی داخوازییەكان زانیووە هیچ كات ئامادە نەبووە سازشی لە سەر بكەن .لە روانگەی پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندیەوە لەسەر دەستی بارزانیی نەمر و دواتریش لە شۆڕشی ئەیلوول و تا دەگاتە ئێستاش لەسەر دەستی سەرۆك مسعود بارزانی، خەباتی هەنگاو بە هەنگاو و قۆناخ بە قۆناخی كردووە بۆ ئەوەی كورد بگاتە ئەوەی بڕیار لەسەر مافی چارەنووسی خۆی بدات، ئەمەش ماناو مەغزای رێبازی بارزانی-یە، سەرۆك مسعود بارزانی بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لەسەر پیادەكردنی رێبازی بارزانی بەردەوامە، بەڵام پرسەكە دیوێكی دیكەی هەیە، ئەویش ئەوەیە، ئەم داواكارییەی پارتی و سەرۆك بارزانی بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بڕیاری چارەنووس بدات .دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی ئەم پرسەی راگەیاند، ئەم هەموو هێرش و پەلاماردانەی دەكرێتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك بارزانی؟ ئەوە لە پای چی؟ ئەمە مانای ئەوەیە هەتا ئێستاش دوژمنانی كوردستان نایانەوێت كورد ببێتە خاوەنی كیان و دەوڵەتی خۆی، بەڵام زۆر سەیرە حزبێكی سیاسی كوردستانی بێت و دوای دروشمی دەوڵەتانی داگیركاری كوردستان بكەوێت.
پێوستە حزبە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بەرەو دەوڵەتبوون هەنگاو بنێن و هیوای لەمێژینەی گەلەكەمان بهێتەدی لە خزمەتی كوردستاندا بن و بەرژەوەندی حزبییان بەلاوە بنێن و پێش كوردستانی نەخەن، كورد لەوەتەی هەیە لە خەباتی بەردەوام و چەوساندنەوەی بێ حەسانەوەدا بووە، لە راستیدا هەرێمی كوردستان خۆی لە چوارچێوەیەكی یاسایی و رامیاری و ئابوری و كۆمەڵەیەتی نوێدا دەبینێتەوە و پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆربەی دەوڵەتانی جیهاندا بنیات ناوە و رۆژ لە دووای رۆژ پشتیوانی زیاتری بۆ پەیدا دەبێت. لەم كاتەشدا كۆمەڵێك لایەنی بەهێز هەن بۆ راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان.ئێستا كاتی ئه و ه هاتووە ئەگەر كورد لە خۆیی تێكنەدات ئەوا ناتوانرێت بخرێتە دەرەوەی ئەو گۆڕِەپانە بەتایبەتیش ئەگەر كورد بزانێت ستراتیژیی و هەڵەكە لە پێناوی ئامانجەكانی خۆیدا بەكاربهێنێت و پێداگربێت لەسەر ئەوەی كە ئەم خەباتكەری رێگای ئازادی و دیموكراسییە بەشێوەی مۆدێرن كە ئەویش لەبەرگرتنی خەباتی مەدەنی و دایەلۆگی بەردەوامە تا ئەو كاتەی كە بەم خەباتە داگیركەرانی وڵاتەكەی ناچاردەكات دان بە مافەكانیدا بنێن. بە تایبەتیش كە دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر كوردستان و ناوچەكە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیان بۆ جیهان و داگیركەرانی كوردستانیشی بسەلمێنن كە كورد خاوەنی ئەو هێزەیە كە ئەوەی بە بەشێك لە دەوڵەتانی داگیر كەری كوردستان بەرامبەر بەو هێزە تاریكخوازە نەكرا پێشمەرگە سەربەرزانە ئەو كارەی كردو توانی لە رووی ئەو هێزە ترسناكەدا بوەستێت و بە خوێنی خۆی سنووری كوردستان دیار بكات و بەرەوە بونیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆیی هەنگاو بنێت .