سیناریۆی ئەوجارەش هەر هەمان سیناریۆی جارانە
January 7, 2017
وتار و بیروڕا
لە دووساڵی رابردووش هەمان سیناریوو بە شێوەی جۆراو جۆردووبارە كرایەوە و سەرەرای سوتاندنی كۆمەڵەك بنكەو بارەگای پارتی كۆمەڵەك كادیر پارتیشیان لە بارەگاكانیان سوتاند بەڵام ئەو تاقمە سەرلێشێواوە ئەو جارەش بۆ ئەوەی وا پێشان بدەن كە ئەو خۆپێشاندانانە لە لایەم ئەوانەوە ئاراستە ناكرێت، ئاراستەی خۆپێشاندانەكانیان بۆ پێش بنكەوبارەگاكانی حیزبەكانی تر برد بەڵام بە بێی ئەوەی كە دروشمەك ئاگری تێبەر بدرێت یان بارەگایەك لە حیزبەكانی تر بسوتێنرێت ئەوەش تەنیا بۆ ئەوەی نیشان بدەن ئەو خۆپێشاندانانە خۆرسكن.
ئەمسالیش خۆپێشاندەرانی نارازی كە دیارة چۆن و بە چ شێوەیەك ئاراستە دەكرێن و بەرنامەیان بۆ ئامادە دەكرێت هەر رۆژە و بە شێوازەك ئاراستە دەكرێن و لە شانۆگەرییەكی ئەمرۆشدا لە بەردەم گردی زەرگەتە ئامادە بوون و هوتافیان لە بەرانبەر گۆراندا ،گووت بە تاكید هەنگاوی دوای ئەو خۆپێشاندانانەش دیارە ئەویش بۆ پێش بنكەو بارەگاكانی پارتییە و كۆتای سیناریۆكەش دیارە هەربۆیەش پێویستە گشت دام و دەزگاكانی یەكیەتی لەو سنوورە ئاگادار بكرێنەوە لە هەر كردەوەیەكی لەو چەشنە كە نیازی دەست درێژی بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی پارتی هەیان بیت.