بە خەیانەت ، خەیانەت پاک نابێتەوە
January 7, 2017
وتار و بیروڕا
بۆ ماوەیەک لە ماڵی شێخ لەتیفی شێخ مەحمود بووە و دواتر بووەتە ئەندامی پارتی دیموکرات. ساڵی ۱۹٦٤ هاوکاری ئیبراهیم ئەحمەدی کردوە و ساڵی ۱۹٦٦ لەگەڵ جاشەکان کەوتوە و دواتر کە ساڵی ۱۹۷٠ جاشەکان گەڕانەوە، ئەو نەگەڕایەوە و درێژەی بە جاشەتی دا. دواتر کە شۆڕشی ئەیلول ڕاوەستا، ئەو بە تەواوی بوو بە جاشی سەدام و لە بواری کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێکخستنیان هاوکاری ئیستخباراتی دەکرد. نمونەکەی گیرانی ناوبراوە لە ساڵی ۱۹۸٠ لە باشماخ لە لایەن پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتەوە بە چەک و تەقەمەنی بۆ دروستکردنی سازمانی خەبات بۆ مامۆستا شێخ جەلال.
ئەو بۆ پاککردنەوەی خۆی لە جاشیەتی، دەیویست بە ڕێگای هاوکاری کردنی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی ، باری جاشایەتیەکەی سوک بکات کە لە شێنێ و نزیک مقەڕی یەکێتی ون بوو، و سەدام تۆڵەی خۆی لێ کردەوە.
عەلی کەریمی دەیەوێت تۆڵەی خاڵی لە پارتی بکاتەوە. وەک ئەوەیە کە ئەوان پێیان گوتوە جاشیەتی بکات. عەلی بە هاوکاری عیسا پژمانی خایین و چەند کەسی تر کتێبێکی بۆ خاڵی کۆکردەوە، بەڵام کتێبەکەی جێی نەگرت و زیاتر لە قاوی دا.
عەلی بەو بوغزە و بە تۆڵەی ساڵانی نەوجەوانی، دەستی داوەتە کارێکی قێزەوەن کە هەم لە جاشیەتی خاڵی و هەم لە ..... خۆی شەرماوی ترە. ئەگەر پێویست بکات ، پەردە لەسەر ئاکارەکانی خۆی لە مهاباد و ڤیستەڕۆسی سوید و سەرچنار هەڵدەدەمەوە.