مامۆستایانی ناڕازی و مەتەڵی بەردەم مەکۆی بزوونەوەی گۆڕان

مامۆستایانی ناڕازی و مەتەڵی بەردەم مەکۆی بزوونەوەی گۆڕان
مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم مەکۆی بزووتنەوەى گۆڕان هاواریان دەکرد و دەیانگوت:
بە یەکێتی بە گۆڕان سلێمانییان دۆڕان
بە کۆمەڵ و یەکگرتوو سلێمانییان دابەشوو.
ئەی گۆڕانی کەڕ و لاڵ کوا مووچەی کابانی ماڵ؟
یەکێتی نیشتیمانی کوا داهاتی سلێمانی؟
دوای وتنەوەى دروشمەکان و هاتوهاوارێکی زۆر، هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەى گۆڕان هاتەدەر و گوتی: پشتیوانی داواکاریەکانتانین, بەڵام نەیگوت سلێمانیان چۆن دۆڕاندووە و کەی مووچەی کابانی ماڵ دەدەن, ئیتر دوای ئاخاوتنەکانی هەڵسووڕاوەکەی گۆڕان هەموو درووشمە توند و گەموگوڕەکاانیان شل و ساردوسڕ بوونەوە و کۆتایی بە ناڕەزاییەکە هات، بە راستی ئەوە مەتەڵە و لە چوونی ئەو دەستە ناڕازیەش بۆ بەردەم ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی کە وا بڕیارە لە داهاتوودا بچن، ئەو مەتەڵە بۆ خەڵک ئاشکرا دەبێ.
Top