ئەوجارەش موجاملەی پەكەكە و لێدانی پارتی .. ووڵامەك بۆ سلیمان عەبدوللا یونس

ئەوجارەش موجاملەی پەكەكە و لێدانی پارتی .. ووڵامەك بۆ سلیمان عەبدوللا یونس
بە خوێندنەوەی بابەتی "پەكەكەو بەلێنەكەی بارزانی" لێكدانەوەیەكی دور لە راستی و رۆیایەكی دوو بارە لە موجاملە كردنی پەكەكە بوو هەرچەندە كە نەمەویست ئەو بابەتە ووڵام بدەمەوە چوون بابەتەكە ئەوندە شیكارییەكی سادەو چەواشەكارانە بوو كە هەموو كۆمنتەكان راستی ئەو قسەیە یان دەسەڵماند,من سەد لە سەدلە گەڵ جەنابت هاورام كە پەكەكەو پارتی لە یەك جیاوازن بەڵام هیچ جۆرە هاوبەشییەك لە ناویاندانییە.
پارتی لە ژێر ئەو بیرو باوەرەی كە بە داهاتووی گەلەكەیەتی خەبات دەكات و لە پێناو ئازادی كوردستان چاوی لە داگیر كردن و چەو سانەوەی هیچ ناوچەیەك نییە بەڵام بە داخەوە پەكەكە لەو ناو چانەی كە لە ژێر دەستەلاتی خۆیەتی رێگە بە هیچ بیرو باوەرەك لە دەرەوەی بازنەی خۆیان نادات تەنانەت لەو ناوچانەی باشوور كە داگیری كردوون رێگەی لە ئاوەدان كردنەوە 400 لادىَ ئەو ناوچانە گرتووە وەكوو سنورەكانی ناوچەی بادینان،بۆتە هۆكارەك بۆ ئەوەی توركیاهەر كاتەك مەبەستی بیت هاوڵاتیانی باشوور بكرێنە ئامانج.
پارتی رێز لەو ئاڵایەدەگریت كە یادگاری پێشەوا قازییە و كۆمارەكی كوردی لە ژێر ئەو ئاڵایەدا لە دایكبووە و تائێستاش لە ژێر سێبەری ئەو ئاڵایەدا بە هەزارن كورد شەهید بوون و لە سەیدارە دراون بەڵام لەو ناوچانەی كە لە ژێر هەژموونی پەكەكەدان ئاڵای ووڵاتانی ئیقلیمی دەشەكێتەوە و ئاڵای كوردستان سوكایەتی پێدەكرێت و دەسوتێنرێت.
سیاسەتی پەكەكە لە باكوور هەمیشە سیاسەتەكی چەوت بووە بە جۆرەك كە بە تێكەڵ كردنی چاڵاكی سیاسی ومەدەنی بە چەكداری و كردەوەی تیرۆریستی خەبات و تێكۆشانی كوردی لەو ناوچەیە تووشی شكست هێنا وخەڵكەكی زۆری لەو ناوچانەتووشی نەهامەتی كرد تەنانەت وای لە هادەپ كرد بۆ ئەوە لە گەڵ پارتی دادوگەشە پێدان حكومەت پێك نەهێنیت ئەوەش دوایین بزمار بوو كە لە جەستەی بێ‌ گیانی سیاسەتی كوردی لەو ناوچەیدا.
بوونی پەكەكە لە شنگاڵ بۆ مەبەستی جێبەجێ‌ كردنی ئەجندای ووڵاتانی ئیقلیمییە ئەویش بۆئەوەی كە چیای شنگاڵ وەكوومەترسییەك بۆ هەرەشەكردن لە سەر توركیاو ئیسرائیل بەكار بهێندرێت و ئەوەی كە لە قەندیلیش هەیە بە رەزامەندی حكومەتی هەرێم نەبووە بەڵكوو بە زۆروزۆر داری لە پێناو پاراستنی سنوورەكانی حكومەتەكی دیاریكراوە بە پیچچەوانەی ئەوەی كە بە داخوازی حكومەت لەو ناوچانەبیت بەڵام حكومەتی هەرێم لە كۆبانێ‌ یارمەتی رۆژئاوای دا و توانی لە ژێر كاریگەری سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی ووڵاتە زڵ هێزەكان بهێنیتە سەر خەت بۆ ئەوەی هاوكاری پێشمەرگە بن و كۆبانێ‌ لە ژێر سێبەری رەشی داعش دەربهێنن بەڵام هیچ كات هێزیان بۆ داگیر كردن و یان مانەوەی بە زۆر بە كار نەهێنا.
كاك سلیمان نەیتوانی لە ژێر كاریگەری بەرپرسیارتی حیزببەكەی لة پشتگیری و موجاملەی پەكەكە لابدات چوون سەرەرای ئەوەی كە هوڵی داوە پەكەكە بە باشی وێنا بكات بەڵام لە هەمان كاتیش هەوڵی لێدانی لە شكۆی پارتی بووە حەق وایە كە وەكوو نوسەرەكی یەكیەتی واقعەكان باس بكەن و خۆتان لەو سیاسەتە شەرمنانەی یەكیەتی لە هەمبەر پەكەكە رزگار بكەن.
ئەوەی كە نوسیوتانە كە گوایە باكووری لە دەست پارتی دەرهێناوە ،ئەوەی كە دیارەقسەیەكە كە خۆشتباوەرت پێی نییە بەڵام ناچاری بەوشێوەیە ووشە فرە بدەی چوون لە رووی سیاسییەوە باكوور لە ژێر ئەزموونی پەكەكە بووە بەڵام سیاسەتە چەوتەكانی ئەو حیزبە وای كردووە كە كێرڤی پەكەكە لەو ناوچەیە دا ببەزیت بە تایبەتی كە هۆكاری سەرەكی بوو بە ئەنجامدانی كرداری تیرۆریستی كە بە كوشتنی چەند پۆلیسەك لە ماڵەكانیان دەستی پێكرد
Top