پێشنیاردەكەم: (2/1)رۆژی سەردانی هۆڵاند بە رۆژی دۆستایەتی گەڵی كورد وفەرانسا بناسرێت.

پێشنیاردەكەم: (2/1)رۆژی سەردانی هۆڵاند بە رۆژی دۆستایەتی گەڵی كورد وفەرانسا بناسرێت.
ئەوەی كە ئەمرۆ لە زۆربەی هەرە زۆری میدیاكانی جیهان هەواڵی سەرەكی بوو ،میوانداری یەكەك لە ووڵاتە زڵهێزەكانی جیهانە كەمافی ڤیتۆی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە،هۆڵاند یەكەم دۆستی كوردی لە فەرانسانییە بەڵكوو پێشتریش لەسەردەمی شۆرەشی ئەیلولیش كورد دۆستی هەبووە ئەوانەی كە بە دوای شۆرەشگێری و مێرخاسی بارزانی نەمر كەوتبوون بۆ ئەوەی كە وێنەی زیندووی شۆرەشگێرەك ببینن كەلە پێناوبەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەی تێدەكۆشیت..

فرانسوا خافێر لۆڤات
یەكەك لەو كەسانە بوو كە لە رێگەی میر كامران بەدرخان سەردانی رۆژئاوای كوردستانی كردووە و لەوێشەوە سەردانی بەرەكانی شەری لە باشووری كوردستان بووە و هاوری و هاوشانی بارزانی دیمەنەكانی شەری تۆمار كردووە و بە هەزاران وێنەی لە جەنگاوەری پێشمەرگەكان لە سەردەمی شۆرەشی ئەیلول تۆماركردووە و هەموو ئەو وێنانەش ئێست بەشەك لە مێژووی دێرینی گەڵی كورد هەژمار دەكرێن و لەو سەردەمە دا كورتەفیلمەكی لە تێكۆشانی پێشمەرگەكان دروستكرد لە سەردەمی سەردانی بۆكوردستان لە كۆمەڵەك وێنەی تۆمار كراوی خۆی كتێبەكی بە ناو نیشانی(كوردستانی عێراق و شۆرەشی ئەیلول) هەروەكوو خۆی دەڵێت
من یەكەم پەیامنێری تەلەفزیۆنیی بووم كە هاتم بەدەم بانگەوازەكەی مەلا مستەفا بارزانییەوە، بۆ ڕوماڵكردنی چالاكییەكانی شۆڕشی نەتەوەیی كورد كە ساڵی ١٩٦١ دەستی پێكردبوو. من دەمویست یارمەتی چارەسەركردنی ئەم ناعەدالەتییە بدەم. من بۆ ماوەی پێنج مانگ لەگەڵ پێشمەرگەكان و سەركردە ئەفسانەییەكان ژیانم بردەسەر. لەو ماوەیەدا ڕاپۆرتێكی تەلەفزیۆنی ٢٣ خولەكیم دروستكرد كە لە ژوئین "حوزەیرانی" ١٩٦٣ لە سەرتاسەری جیهان پێشاندرا.
كریس كۆچێرا
پۆل مۆبێت ناسراو بە كریس كۆچێرا لە ساڵی ١٩٦٦وە ڕۆژنامەنووسە و لەگەڵ مادام كۆچێرای هاوسەری دەزگای سەربەخۆی فری لانس " Free lance"ی بۆ كاری ڕۆژنامەنوسی لە پاریس دامەزراندوە. پسپۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوردستانە و تا ساڵی ١٩٧١ زیاتر لە ١٣٠ ڕپۆرتاژی لەسەر كوردستان لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكانی فەڕەنسی و نێودەوڵەتییەكاندا بڵاوكردوەتەوە.
كۆچێرا چەندان جار سەردانی كوردستانی كردوە و لە نزیكەوە توێژینەوەی لەسەر ژیان و بەسەرهاتەكانی نەتەوی كورد كردوە. لە سەردەمی دەسەڵاتدارییەتی سەدام حوسێندا دەرد و ئازارەكانی نەتەوەی كوردی بەگوێی ڕای گشتی جیهان گەیاندوە".

فرانسوامیتران وخێزانەكەی دانییەل میتران
دوا بەدوای ئەوانە كورد بە دەیاندۆستی نێزیكی هەبووە كە لە پێناو بەدی هاتنی داخوازەكانی كورد سڵ یان نەكردۆتەوە لەوانەش دەتوانین ناوی فرانسوامیتران وخێزانەكەی دانییەل میتران كە بە دایكی كورد ناسراوە ناو بهێنین لە كاتەكدا كە كورد دوا بەدوای كۆچ رەوە مێژوویەكەی كوردستان بە هانای كوردەوە هات و بە كارتێكردن لە حیزبی سۆسیالیستی فەرانسا،یارمەتی گەڵی كورد بدات تەنانەت وەكوو یەكەك لە پێنج ووڵاتەكەی ئەنجومەنی ئاسایش هێڵی ئارام یان بۆ كورد دابین كردو لە سەر بریاری986 ئەنجومەنی ئاسایش لە بەرژەوەندی كورد رۆڵەكی كاریگەری هەبوو تەنانەت لە سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆییی رۆڵەكی كاریگەری لە ئاشتبونەوەی كوردەكاندا هەبوو.

دوكتۆر فرێدریك تیسۆ
تیسۆ ئەندامی ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنور، ساڵی ١٩٨١ بە ڕێگای كەندال نەزان سەرۆكی ئەنیستیتۆی كورد لە پاریس لەگەڵ كێشەكانی كورد ئاشنا بووە. ساڵی ١٩٨٢ لە پلەی دوكتۆرێكی سەر بەو ڕێكخراوە هاتووە بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و وەك پێشمەرگەیەك لە گوندی مەزرێ لە ناوچەی ئالانی سەردەشت لە نەخۆشخانەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران خزمەتی نەخۆش و پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی ڕژێمی ئێرانی بە دژی گەلی كورد كردوە. لەو بارەیەوە دەڵێت: (من پێشمەرگە بووم، بەڵام كلاشینكۆفم پێنەبوو.)
دوكتۆر تیسۆ بە ڕادەیەك لەگەڵ ئازارەكانی كورد تێكەڵاو بووە كە دوای بەجێهێشتنی كوردستان لە نەتەوەی كورد جیا نەبووەوە و بە هەموو شێوەیەك لە فەرەنسا هاوكاریی بزوتنەوەكانی گەلی كورد و حكومتی هەرێمی كوردستانی كردوە

بێرنارد كۆشنێر
دوكتۆر بێرنارد كۆشنێر دۆستێكی نزیكی نەتەوەی كوردە ،كۆشنێر وەزیری دەرەوەی پێشووی فەڕەنسا، بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ بابەتی كورد دەكات تنانەت سەبارەت بە سەردانەكەی بارزانی پاش 21 ساڵ بۆ ئامەد بە گرینگ و مێژوویی وەسف كرد
. ڕۆژی ١٦/٣/٢٠١٣ بەئامادەبوونی كەسوكاری قوربانیانی هەڵەبجە و كۆمەڵێك میوانی بیانی، ڕێوڕەسمی بیست و پێنجەمین ساڵی كیمیابارانی ھەڵەبجە زۆر بە بایەخەوە باسی رۆڵی كوردی كردو بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ئەو بابەتەی كرد بۆ ئەوەی كە بتوانیت كیمیابارانی هەلەبجە لە پارڵمانی ئەو ووڵاتە بە جینۆساید بناسرێت.
ئەگەر لێكدانەوەیەك لە سەر هەموو ئەو كەسایەتییانەی سەرەوە و زۆرەك لەو كەسانەی كە ناویان لەو بابەتەدا نەهاتووە دەكرێت فەرانسا و گەڵەكە بە دۆستی كورد بناسرێت بە تایبەتی كە لە سەردەمی هێرشی درندەترین دوژمنانی مرۆڤایەتی بۆ سەر كوردستان هاوكاری كوردیان لە تێكشكاندنی داعش كردووە بە تایبەتی كە لە لەكۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا باسی لە بەردەوام بوونی لە هاوكاری كردنی پێشمەرگە دا،هەر بۆیەش پێشنیاردەكەم (2/1)رۆژی سەردانی هۆڵاند بە رۆژی دۆستایەتی گەڵی كورد وفەرانسابناسرێت.
((سوود لەكتێبەكانی نوسەر حامید گەوهەری وەرگیراوە))
Top