لقەکانی زانستی دەروونناسی و رووبەروو بوونەوەی ھزری تیرۆر

لقەکانی زانستی دەروونناسی و رووبەروو بوونەوەی ھزری تیرۆر
زانستی دەروونناسی یان سایکۆلۆژیا ( علم النفس)، واتە زانستی توێژینەوەی ھەست و دەروون و ناخ و ھەڵچوون و ڕۆح و بیروباوەر و ئاراستەو بۆھاکانی مرۆڤ، کە ھزاران ساڵ لە چوارچێوەی زانستەکانی قەلسەفە و لۆژیک خزمەتی مرۆڤایەتیان دەکرد، لە سالی ( ١٨٧٩) لە سەردەستی فێخنێر بوو بە زانستێکی سەربخۆ. لە رابردوو لە ئێستادا ھەموو نەتەوەیەک لە گەشەکردنی زانست بە تێکڕاو زانستی دەروونناسی بەشدارییان ھەبووە و ھەریەکە بە پێی توانای خۆیان. کوردیش بە درێژایی سەدان ساڵی رابردوو بە دەھان زانای لۆژیک و فەلسەفە یان پێشکەشی کاروانی زانست کردووە، ھەرچەندە پەرتووکەکانیان بە زمانەکانی باوی ئەوکات و لەوانەش عەرەبی و فارسی نوسراون.
دەروونناسی لە ئێستادا دابەش بووتە لەسەر چەندەھا لق و پۆپ، کە ھەریەکیان لە بواری تایبەتی خۆیدا ھەوڵی خزمەتکردن بە مرۆڤ دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش ھەوڵ دەدات لە ڕێگەکەی چەسپاندنی بنەمای زانستی و بیردۆزەکانی سایکۆلۆژی ئەو لایەنی دەروونناسی دەوڵەمەند بکات. دەستکەوتەکانی مرۆڤایەتی بەتایبەت لە سەد ساڵی رابردوو، کە نزیکەی ھەموو قۆناغەکانی شارستانیەتە، بەشێکی زۆری بۆ توێژینەوەکانی دەروونناسی دەگەڕێتەوە. یەکێک لەو دیاردە مەترسیدارانەی کە ئەمرۆ کە بەرۆکی مرۆڤایەتی و شارستانیەتەکەی گرتووە و ھەڕەشەی لێدەکات تیرۆرەکە دەخوازێتن زانستەکان بە تێکڕای و بە تایبەت دەروونناسی لێی وردتر ببنەوە و لەڕێگەی دیارکردنی ھۆکارەکانی ھەوڵی چارەسەری بۆ بدەن. سایکۆلۆژیا لەم ڕوانگەیەوە پشکی شێری بەردەکەوێ چونکە ڕاستەوخۆ لە مرۆڤ دەکۆڵێتەوە.
*بسپۆرێ ئەکادیمی د زانستێن سایکۆلۆژی و پێداگۆگی/ زانینگەھا زاخۆ

Top