با یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی ئامانجی سەرەکیمان بێت لە ساڵی نوێ دا
January 1, 2017
وتار و بیروڕا
شایانی باسە لە کوردستاندا سەقامگیری ئەمنی و کومەڵایەتی بەراود ناکرێت لە گەڵ هیچ وڵاتێکی ناوچەکە مان ئەمەش دەتوانم بڵێم هۆکاری سەرەکیە لە وەی کە بیری تۆند ئاژوو نەتوانێت لە کوردستاندا جێی پێی خوی بکاتەوە وکاریگەری بخاتە سەر دۆخی ئەمنی و کۆمەڵایەتی کوردستان .
دوژمنان وناحەزانی کوردستان گەلێ هەوڵیان داوە بە ڕێگاو شێوازی جۆراوجور دۆخی سەقامگیری کوردستان بەرەو ناسەقامگیری ببەن و ئەم ئاشتی و ئارامی و گیانی لێبوردەییە ی کە هەیە بە هاوردە کردنی بیری توندڕەوی لە دەرەوەی کوردستان و بڵاو کردنەوەی لەنێو کوردستاندا درز بخەنە نێوان پێکهاتە کان تاکو لەوێوە بتوانن ئامانجی سیاسی خویان بپێکن کەواتە دروست بوونی لە یەکترازان نێوان پێکهاتەکان واتە دروست بوونی هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتیمانیمان ئەوەیە مەرامی ناحەزان و نەیارانی کوردستان کە مەترسیەکەی ئەگەر زیاتر نەبێت لە پەلامارەکانی داعش بو سەر کوردستان کەمتر نیە.
بە داخەوە کۆمەڵێک لایەنی سیاسی و باڵ و کەس ئەمڕۆ لە سەر ئاستی کوڕدستاندا بە گشتی هەڵگری بیری توندڕەوانەن و هەوڵیان داوە ئەقڵیەتی دیکتاتوری و شمولی بسەپێنن بەسەر کوردستاندا و هەروەها کولتوری لێبوردەیی پێکەوە ژیان لە بارببەن لە ڕێگەی ێیرهابی فکریەوە بۆ خزمەت گە یاندن بە ئەجندای سیاسی دوژمنانی دوزی ڕەوای نەتەوەییمان بویە نابێ ێێمە وا هەست بکەین کە شەڕی تیرور لە دژی کوردستان کوتایی پێهاتووە نەخێر شەڕی ێێمە لە داهاتودا دوای نەمانی داعش نەک هەر کوتایی پێ نەهاتووە بەڵکۆ ێیستا شەڕێکی مە عنەوی قوڕسترمان لە پێشە و پێویستە دەست و باسکی لێ هەڵماڵین و بە جیددی ڕوبەڕوی ببیننەوە بو ئەمەش واباشە حکومەتی کوردستان لە ڕێگەی سیستەمی گشتی پەروەردەوە لە ڕوی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە شێوەیێکی پڕاکتیکی بێتە گۆڕەپانەکەوە و کار لەسەر بە هێز کردن وپاراستنی پرەنسیبی یەکتر قەبوڵ کردن بکات زیاتر و گیانی لێۆردەیی و پێکەو ژیانی ئاشتیانە بکاتە بنەمایێکی سەرەکی لە پێناو پاراستنی ئەم سیمایە جوان و مەدەنیەی کوردستان کە ئەمڕۆ هەمو دونیا شانازی پێوە دەکات .
لە کوتایی بە زەرور دەزانم ئەوە بڵێم کۆردستان هەڵگری زرور فاکتەری بە هێزە بو بەرپاکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە خوی لەوانە فاکتەری ێێکۆنۆمی،ژئوپوڵەتیکی،مەسەلەی جینۆساید،کولتوری ، بەڵام لە سەرۆی هەمو ئەم فاکتەرانەوە فاکتەری پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ی سیاسی و کۆمەڵایەتیە کە تەعبیر لە ئاسایش و ئارامی دەکات وکۆردستان بەرەو وێستگەی ئارامی دەبات و سەربەخویی کوردستانیش مسۆگەر دەکات بە ڕێبەرایەتی ڕێزدار سەرۆکی کۆردستان مەسعود بارزانی.