چیتر میللەتی كورد رازی نابێت بێ دەوڵەتی سەربەخۆ بێت
December 31, 2016
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم و وەكو كەسایەتییەكی ئاشتیخواز سەرنپی دەورووبەری بەلای خۆیدا راكێشاوە كە توانیویەتیی گرژییەكان كە بكاتەوە و پەیوەندییەكی باش و بەهێز لەگەڵ وڵاتە زڵهێزەكان و وڵاتانی تری ناوچەكەدا ببەستێت و سەرنجی هەموویان بە ئاراستەی ئەو بنیاتنانەوە و گەشە ئابوورییەی كوردستاندا راكێشێت و پێیان بسەلمێنێت كە كوردستان توانای بەڕێوەبردنی خۆی لەهەموو بوارەكاندا هەیە، لەلایەكی تریشەوە رۆڵێكی زۆر گەورەی لە پرۆسەی ئاشتەوایی نیشتیمانیدا گێڕاوە و هەموو هەوڵ و تێكۆشانی خۆشی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان خاوەن كیانێكی سەربەخۆ و خاوەن دەستوورێكی تایبەت بە خۆی بێت و هەورەها سیاسەتە حكیمانەكەی خۆی هەوڵی بەردەوامی داوە تا پارچەكانی تریش بتوانن ماف و ئازادیی خۆیان بەدەست بهێنن.
پێوستە گشت نەیارانی كورد باش بزانێن كە بارزانی هێكەلی دەوڵەتی كوردستانی ئاوادانكردۆتەوە و لە ماوەیەكی كەم دا بە شێوەیەكی فەڕمی بانگەوازی بۆ دەكات بۆیە گەلی كوردستان و بەسەرۆكایەتی بارزانی پاشگەزبوونەوەیان لەو پرۆژە نەتەوەیی و مافەرٍەوایە نییە . پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی لەسەر ئەو دوو ئاستە، هەم زامنی سەركەوتنی كوردستانە بەسەر هەموو قەیرانەكان و هەنگاونانە بەرەو قۆناغێكی پێشكەوتووتر. لە هەمان كاتدا پارتی لە مەیدانی سیاسی دا بەهێز و تەمەن درێژ تر دەكات. گەلی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان و بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا كەسایەتی و كارێزمای جەنابی بارزانی زۆر پێویستە و بە پێویست دەزانین چونكە كەسایەتی و كارێزمای جەنابیان مێژوو و ئەزموونی دوورو درێژی خەباتی سیاسی و دبلۆماسی و شێوەكانی تری خەبات دروستی كردووە بۆیە پێویستە هەموومان پێكەوە داوا بكەین كەلەم قۆناغەش سەرۆكایەتیمان بكات و هەرێمەكەمان بگەیەنێت بە دوا وێستگەی ئارامی. سەرۆك بارزانی بە حەكیمانە و دڵسۆزییەوە بۆ سەرخستنی نەتەوەی كورد كار دەكات و بەهیچ شێوەیەك بیر لەوە ناكاتەوە كە بڵێت پەكەكە تۆپباران بكەن، بارزانی هەمیشە ئاڵا هەلگری پرسی ئاشتی بووە لە كوردستان و ناوچەكەداو بەردەوام هەوڵی داوە هەموو نەتەوەكان لەناوچەكەدا بە ئاشتی بژین، ئەم جۆرە میدیایانە كار لەسەر تێكدانی وەزعی كوردستان دەكەن بە مەبەستی دروستكردنەوەی شەڕی ناوخۆ كە ئەمەش بە هیچ شێوەیەك روونادات، چونكە سەرۆك بارزانی رەمزی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و فرەحزبی و جیاوازییەكانە، كەوایە مانەوەی لەم قۆناغەدا لە پۆستەكەیدا پێویستە و دەبێ پشتگیری سیاسەتەكانی بكرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی گەلی كوردستان.ارێزگاری كردن لە كوردستان لە دۆخی شەڕ و ئاشتی دا بە هاوبەشی. - ئەنجامدانی چاكسازی و باشتر كردنی پرۆسەی بەڕێوەبردن لەگشت جومگەكانی حوكمڕانی دا. - پاراستنی تەبایی ناو ماڵی كوردستان و سنووردانان بۆ هەر كەس و لایەنێك كە مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دروست بكات.
سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردە کاریزمایەیە توانیی میللەتی کورد و پێشمەرگە بە تەواوی جیهان بناسێنێت، هەمیشە شانازیشی بە پیشمەرگایەتی خۆی کردووە نەک سەرکردایەتی، بۆیە توانیی بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی پاڵپشتی تەواوی وڵاتانی جیهان بەدەست بێنێ بە تایبەتیش وڵاتە زلهێزەکان، ئەوەش بە هاوکاری کردنی پیشمەرگە و پڕچەک کردنی پیشمەرگە دەورێکی کاریگەری هەیە بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی دڕندەترین تیرۆری جیهانی کە داعشە پیشمەرگە بە سەرپەرشتی کردنی ڕاستەو خۆی سەرۆک بارزانیخەریکە ئەم ڕێکخراوە جیهانیە دڕندەیە بەرەو نەمان دهبهنخەباتی سەرۆک بارزانی خەباتێکی گشتگیر و ستراتیژییە کە خواستی هەموو کەسێکە، ئەوەی خوێندنەوەیەکی هەبێت دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە سەرۆک بارزانی خەونی گەورەی هەیە، ئەویش سەربەخۆییی کوردستانە، ئەم خەونە بە درێژاییی مێژوو لە خەباتی بارزانیی نەمریشدا ئامادەیی هەبووە، خەبات بۆ دابینکردنی خەونە گەورەکە، لە کارکردن بۆ گەشەپێدانی ئابوورییەکی سەربەخۆوە دێتە دی. سەرۆک بارزانی لە جەنگی گەورەی دژ بەداعش توانیی ناوبانگێک درووست بکات بۆ کورد، شەڕ لە جیاتی چەندین وڵات بکات دیارە کە داعش مەترسی گەورەن بۆ سەر هەموو ئەورووپا، بەڵام کورد لە گەڵ ئەوەی زۆرترین مەترسی داعش و جەنگی لەسەرە، کوردستان ئارامترین شوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ئەمانە هەمووی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) دەگەڕێتەوە، پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکان و ئایینە جیاوازەکان لە کوردستاندا بووەتە نموونە بۆ گشت لایەکانی تر، سەرۆك مسعود بارزانی لە زۆر ڕووەوە لە ناوخۆ و دەرەوە ڕوڵیکی بەرچاوی هەیە، هاوپەیمانی دژی داعش متمانەی تەواویان بە جەنابی سەرۆک هەیە، بۆیە ناحەزانی کورد و ئەوانەی چاویان بەئاوەدان کردنەوەی کوردستان هەڵنایە دەیانەویت ڕێی سەروک بارزانی بگرن و نایانەوێت کوردستان ببێتە خاون دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی...