کۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێیه‌کی ترسناک.... بەشی سێ یەم
December 30, 2016
وتار و بیروڕا
له‌سه‌روبه‌ندی سه‌رگرتنی ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرتنه ده‌ستی ده‌سته‌ڵات له‌لایه‌ن ئاخونده‌کانه‌وه، یه‌کێک له سه‌رپه‌رشتیارانی ئینقلاب له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نێوخۆیی‌دا پرسیارێک له سه‌رکردایه‌تی ئینقلاب ده‌کات؛ له‌کاتێکدا وڵات پێویستی به بوژاندنه‌وه هه‌یه بۆچی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری سوریا و لوبنان ده‌کات. له وه‌ڵامدا سه‌رکردایه‌تی ئینقلاب وه‌ڵامده‌داته‌وه، بۆ زامنی مانه‌وه‌مان له ده‌سته‌ڵات و به‌هێزبونی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت شه‌ڕی خۆمان ببه‌ینه وڵاتانی دیکه و ئاگری شه‌ڕ له‌نێوخۆی وڵات لابده‌ین و شه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان له وڵاتانی دیکه بکه‌ین. ئه‌مڕۆ پاش زیاتر له سی و حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی ئینقلاب کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ک شه‌ڕی مانه‌وه‌ی کردووه به‌ڵکو سه‌رقاڵی ئه‌و پلانه‌یه که بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوڕاستدا بگرێت و که‌وانی شیعی له ناوچه‌که‌دا دروست بکات. ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و به‌ره‌وپێشچوون و گه‌وره‌بونه‌شی ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر ده‌ستی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پازدارانه. وه‌ک یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی ڕاوێژکاری عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت؛ ئێمه هه‌موومان دوای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێڕاق له گۆره‌پانه‌کانی شه‌ڕ کشاینه‌وه، به‌ڵام سی و حه‌وت ساڵه فه‌رمانده قاسم سلێمانی له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا ئاماده‌یه و هه‌رگیز له خزمه‌تکردن به ئێران ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرتووه، سی و حه‌وت ساڵ ته‌مه‌نێکه. ئه‌م قسانه‌ی ڕه‌حیم سه‌فه‌وی له کاتێکدایه قاسم سوله‌یمانی له ماوه‌ی ئه‌م سی و حه‌وت ساڵه‌دا به‌رده‌وامبووه له‌و شه‌ڕه‌ی که شه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی خاکی ئێران، شه‌ڕێک له پێناو مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سه‌دان هه‌زار مرۆڤی سڤیل ده‌بێته قوربانی. شه‌ڕ له یه‌مه‌ن له لوبنان له عێڕاق و له سوریا. قوربانیانی حه‌له‌ب و سوریا گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن که کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌وڵه‌تێکی مه‌ترسیداره. بونی قاسم سوله‌یمانی له هه‌ر شوێنێکی دنیا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ره‌کانی خۆی له‌وجێیه ده‌کات ئیدی ئه‌مڕۆ بێت یاخود سبه‌ی.