لە نێوان نەوشیروان مستەفا و سەرۆک (بارزانی)دا

لە نێوان نەوشیروان مستەفا و سەرۆک (بارزانی)دا
خوڵقاندنی نەوشیروان مستەفا بەو هەموو رق و کینە و دەروون رەشی و رەوشتی ئاژاوەگێڕیانە و حەز و خولیای کوشتار و خوێن رشتن و خەتاکاری..! لە بەرامبەردا خوڵقاندنی سەرۆک بارزانی بەو هەموو ویژدان و لێبوردەیی و پاکی و پەرۆشی و خەمخۆری, جگە لە باڵادەستی و گەورەیی خوای میهرەبان هیچ مانا و لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێ, خوای گەورە لە درووست کردنی ئەو دوو بەندە بە دوو ئاراستەی جیاواز و دوو بیرکردنەوەی پێچەوانە, دەیەوێ پێماندەڵێ: بەندەکانم.. ئەگەر لە ئاست باڵادەستی و گەورەیی مندا ملکەچ نەبن, دەتوانم غەزەبی خۆمتان پیشان بدەم و نەک نەوشیروانێک, بگرە دەیان و سەدان نەوشیروان مستەفا بکەمە بەڵا بە سەرتانەوە, بە پێچەوانەوە ئەگەر لە ئاست باڵادەستی و گەورەیی من و گوێ رایەڵیتان بۆ فەرمانەکانم, دەتوانم وەک رەحمەتی خۆم دەیان و سەدان مەسعود بارزانی لە ناوتاندا بخوڵقێنم, کەواتە خوای میهرەبان لە خوڵقاندنی سەرۆک بارزانی و نەوشیروان مستەفا مەبەستیەتی هەم گەورەیی و هەم رەحمەت و هەم غەزەبی خۆی پیشانی بەندەکانی بدات.
Top