ئەوەی كە لەو چەند رۆژە لە لایەن سەركردەكانی یەكیەتییەوە دەبینرێت وەكوو ئەوەی كە دووبارە ئاراستە كرابن دەستیان بە هێرەشەكی بەر بڵاوی راگەیاندن و لێدوانی بێسەروبەری دژ بە پارتی كردووە سەرەرای ئەوەی كە هەموو ئەو بابەتانە تەنیا یەك ئاراستەیان هەیە ئەویش لێدان لە پارتی و شكۆی بارزانییە راستەخۆ ناراستەوخۆ پەڵاماری پێشمەرگە دەدەن ئەو پێشمەرگەیەی كە زیاتر لە 1600 شەهید و 7000 برینداری داوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندی لە خاكەكەو ناموسیان بكات هیچ یەك لەوانەیان لە بەر چاو نییە تەنیا ئەو چەند كەسە نەبیت كە لە كاتی هێرشی داعش دا لە رووی رۆژ ئاوای كوردستانەوە لە چیای شنگاڵ هێنرانە خوارەوە تەنانەت وەكوو لە لێدوانەكانی ئەو بەرپرسانەی یەكیەتی بە دیار دەكەویت وەكوو ئەوە وابیت كە ئەوان شنگاڵ یان رزگار كردوو و پەكەكە فریاد رەسیان بووە و لە بیریان چووە كە پەكەكە بەربەستی سەرەكی بووە بۆ ئەوەی هێرش بۆ سەر شنگاڵ و ئازاد كردنی تاخیر ببیت لە لایەكی ترەوە بە پشتگیری لە پەكەكە وەكوو لایەنەكی كێشەكە و لە لایەكەی تریش پارتی دەزانن ئەوە تەنیا كێشەی پارتی نییە چۆن حەشدی شەعبی لە توز خورماتوو شوێنەكانی تر ئاسایشی كۆمەڵایەتی تێكدا و بووە هۆكاری هەرج و مەرج لەو ناوچانە ئێستاش پەكەكە لە شنگاڵ هەمان دەوری هەیە خۆ ئەگەر پەكەكە سەردەمایەك وەكوو ئەوە بەرێزانە باسی لێوەدەكەن یارمەتی گەڵی كوردستانیان داوە ئێمە سوپاسیان دەكەین بەڵام خۆ بەرەی شەر لە ناو سەنتەری شارەكان دانییە.
لە لایەكی ترەوە ئەو ئەركەی كە ئەوان بە جێیان هێناوە وەكوو هێزی بەرگی لە خەڵكی شنگاڵ ، خەڵكی باكوریش یارمەتی شە