شیكردنەوەیەكی یاساییی بۆ بوونی پەكەكە لە شنگاڵ
December 30, 2016
وتار و بیروڕا
ئێستاش كە بە هەوڵ و ماندوو بوونەكانی سەركردایەتی بارزانی و ئەو سیاسەتە حەكیمانەی كە لە پەیوەندی دیپڵۆماسی لە نێوان گەڵان و ناوخۆییی و جیهاندا هاتۆتە كایەوە و جۆرەك هەوڵی جدی بۆ دیار كردنی چارەنووسی گەڵی كورد هاتۆتە ئاراوە ئەو دژایەتیە لە لایەن دوژمنانی كورد، چرتڕ كراوە تەوە ئەویش بە هاندانی بەشێك لە هێزەكانی ناوخۆییی و ئاراستەكردنیان دژی پارتی و بەدیاریكراویش ،شەخسی سەرۆك بارزانی.
ئەگەر ئەو بابەتە زیاتر شی بكەینەوە و ئاماژە بە چەند رووداوەكی ئەو دواییە بدەین راستی بابەتەكەمان بۆ زیاتر شی دەبیتەوە وبۆ ئەوەی وەبیر هێنانەوەیەك بۆ ئەو كەسانەی كە لافی عێراقی بوون و پابەند بوون لە رێگای دەستووری عێراقی لێدەدەن، ئەو بابەتەیان لە رووی یاساییەوە شی دەكەینەوە بە تایبەتی كە ئەو پێشەڵكارییانە زیاتر لە لایەن دەوڵەتی یاساوهەماهەنگی ئەكرادی مالكییەوە ئەنجام دەدرێت.
ماوەیەكە كە كوردستان دووچاری قەیرانی دارایی قورس هاتووە و بەچەند هۆكارەكی دیاریكراو كە باسی بابەتەكەمان نییە، نارەزایەتی خەڵك و بەدیاریكراوی بەشێك لە چینەكی دیاریكراو و لە سنورەكی دیاریكراو، ئەو نارەزایەتییە بینرا، هەر ئەوانەی كە هانی ئەوچینە یان دەدا لە رێگەی بیرۆكەیەی فیدرالی پارێزگاكان هەوڵی بەڵارێدا بردنی خەڵك كوردستان و چەواشەكردنیان بوون سەرەرای ئەوەی كە ئەو بیرۆكەیە واتە هەڵسوكەوتی راستەوخۆی حكومەتی مەركەزی لەگەڵ پارێزگاكان بە پێچەوانەی دەستووری فیدراڵی عێراق بوو بەڵام لە لایەن دەوڵەتی یاسا پشتگیری دەكرا.
لە رووی دەستورییەوە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و دەستورەكە لە مادەی 117 دانی بە هەرێمی كوردستانی پێش 19/3/2003 داداناوە وەك یەك یەكەی دەستووری واتە یەك هەرێم لە ناو عێراقی فیدراڵ هەر بۆیەش هەر یاسایەك دەربچیت لە پارلمانی عێراق بە ئاراستەی مامەلە كردنی ڕاستەوخۆی بەغدا لە گەڵپارێزگاكانی هەرێمبە پێچەوانەی دەستوورە.
پەكەكە و مانەوەیان لە شنگاڵ ئەوبابەتەیە كە بۆ قوڵ كردنەوەی ناكۆكی نێوان نێوماڵی كورد سوودی لێوەردەگیرێت و لە دوایین لێدوانەكانی محەمەد سەیھود پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاندووە، "پێویستە توركیا ئەوە باش بزانێت، بونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەھەر شوێن و ناوچەیەكی عیراق، پەیوەندی بەكاروباری ناوخۆییەوە ھەیەو بەھیچ شێوەیەكیش توركیا بۆی نییە دەستلەكاروباری ناوخۆییمان وەربدات".
بون و مانەوەی گەریلاكانی پەكەكە لەشەنگال یان ھەر ناوچەیەكی تری عیراق، بابەتێكی زۆر ئاساییەو ھیچ پەیوەندییەكی بەتوركیاوە نییە
ئەگەر سرنجی ئەو بابەتە بدەین جێگەی سەر سورمانە كە ئەوانە بە هەموو شێوەیەك دژایەتی هاولاتیان كوردی خۆیان دەكەن بەڵام بۆ مەبەستی سیاسی و جێبە جێ كردنی پیڵانەكانیان پشتگیری لە گروپەكی تیرۆریستی دەكەن كە باكووری كوردستانی بەرەو ئەو ئاقارە بردووە و ئەو ووتانە محەمەد سەیھود پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پێچەوانەی دەستوری حكومەتی فدراڵە كەلە مادەی (9) برگەی (ب)ــدا هاتووە:"رێگە بە پێكهێنانی میلیشیای سەربازی نادرێت لە دەرەوەی هێزەچەكدارەكاندا".
هەر وەها لە مادەی (7) برگەی دووەمدا هاتووە:دەوڵەت پابەند دەبیت بە شەری تیرۆر بە گشت شێوەكانییەوەو كاریش بۆ ئەوە دەكات خاكی خۆی بپارێزیت لەوەی كە ببیتە بارەگا یان رێرەو یان گۆرەپانلی چاڵاكییەكانی".