ئایە راستە نیچیروڤان بارزانی فەشەلی ھێناوە لە سیاسەتی نەوت دا؟

ئایە راستە نیچیروڤان بارزانی فەشەلی ھێناوە لە سیاسەتی نەوت دا؟
نێچیرفان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان, ئەو پیاوەی کە زۆر قسە لەسەر ئەکرێت لەو دوایە دابەتایبەت کاتێک کە ھەرێمی کوردستان توشی قەیرانێکی دارایی گەورە بوو, تا گەیشتە ئەو رادەیە کە حکومەت نەیتوانی پارەی فەرمانبەرانو مووچەخورانی ھەرێم دابین بکات. کە بووە ھوی ئەوەی کە رێزدار نێچیرفان بارزانی توشی رەخنەی گەورەبێت لە لایەن بزوتنەوەی گۆڕان و تومەربار بکرێت کە ئەو قەیرانە بەھوی سیاسەتی ھەلەی نێچرفان بارزانیە لە مەلەفی نەوت دا. ئەوەی ئیمە دەمانەویت تیشک بخەینە سەر لەم وتارەدا ولامدانەوەی ئەوپسیارەیە: ئایە راستە نێچیروڤان بارزانی فەشەلی ھێناوە لە سیاسەتی نەوت دا؟ بۆ وەلامدانەوەی ئەو پسیارە بەشیوەێک کە دور لە عاتیفەو بیلایەنی بۆ لای سەرۆکی حکومەت یان نەیارانی, دەبێت خوێندنەوەیک بکەین بۆ رەوشی ھەرێم لە پێش وەرگرتنی بەرێزیان بۆ مەلەفی نەوت و دوای وەرگرتنی,بۆ ئەوی بزانین ئەو ئەرینیانەو نەرینیانەچین کە لەو ماوەدا روویاندا لەھەرێمی کوردستان و دوای ئەوە بریار دەدەینە خوینەر بۆ وەلام دانەوەی ئەو پسیارە بە بەڵی یان نەخیر.
یەکەم:کاتی رێزدار نیچیرفان بارزانی سەرۆکاتی ئەنجومەنی وەزیران وەریگرت لە سالی ٢٠٠٦ شتێک نەبوو بەناوی نەوتی ھەرێم. بەلام بەرێزیان توانییان قەناعەت بەکومپانیای زەبەلاحەکانی نەوت لە جیھان بکات وەک ئکسونموبیل و شیفرون.. ئەوانی تر کەبین لەھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان ئەنجام بدەن. لەکاتێک دا کە یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق تیپەرنەببو وە نەش بوو. وکوردیش ھیچ کیانێکی سیاسی نەبوو. بەراستی ئەوە تەحدایەکی گەورەبولەبەردەم ئەو کومپانیانەو ھەرێمی کوردستان, چونکە لەوکات مالکی سەرۆک وزیرانی عیراق بۆ وەگوتی ئێمە دان بەو گریبەستانە دانانیین چونکە نایاساینو پێچەوانەی دەستورن.بەلام لەکەل ئەوەش دا گریبەستەکان واژوکران لەگەل ئەم کومپانییانەو کوردستان چووە سەر نەخشەی جیھانی وزە.
ئەو رووداوە گرینگە پێگەی کوردستانی زور بەرزکرد لەرووی سیاسی و ئابوریەوە, وە بو کارتێکی فشاری بەھێز لە دەستی ھەریمی کوردستان لە کاتی گفتوگوکردن لەگەل بەغداو دەولەتی ناوچەکە. ئەگەر ئەو کارتە نەبوایە ئەمریکا ئەوندە زوو نەدەھاتە سەر ھێل بوو بەرگیری لەئیمە کاتی داعش نزیکی ھەولێر بۆ لە سالی ٢٠١٤, وەھەمان ئەو کارتەبووکە بووە ھۆی ئەوی کە مالیکی لەدژی کەسایەتی بارزانی بووەستیت وە دژی تێپەراندنی یاسای نەوت و گاز بێت لەپەرلەمانی عیراق لە سالی ٢٠٠٧ چونکە ئەو دەیزانی بارزانی و چی دەوێت بیکات و چی دەکات لە بوو ھەرێمی کوردستان, وەھەمان کارت بوو کە بۆە ھۆی ئەوەی تورکیا سیاسەتی خوی بەرامبەر ھەولێر ١٨٠ نمرە بگورێت..ئەمە سیاسەتە..بەرژەوەندی ھاوبەشە, بەلام دەبێت یەکیک ھەبێت سیاسەت بەحیکمەتەوە بیکات تاوەکو بتوانیت بەرژەوەندیەکانی وەلاتی خوی بەدیبھێنیت.
سەبارەت بەھەنگاوی دووەم کە بەرێزیان ھاویشتیان لەمیانی پەیرەو کردنی سیاسەتی نەوتی ھەرێم کەبەقەناعەتی خوم ھەنگاوێکی زور گرینگ بوو بویرانەبو, ئەویش فروشتنی نەوتی ھەرێم بوو راستەوخو بە بێ گەرانەوە بو بەغدا, کە نوری مالیکیو دوژمنانی کوردو کوردستان لەناوخۆ و دەرەوە زور نارحەت بوون. راگەیاندنی سەربەخوی ئابوری ھەرێم یەکەم ھەنگاوی عەمەلی بۆ, بۆ ئامادەباشی بۆ راگەیاندنی دەولەتی کوردی, کە بەبێ ئەو ھەنگاوە زور ئەستەم بۆ ھەر سیستەمێک یان کیانێکیسیاسی بەردەوام بێت لە کارکردن.بۆ زانیاری نێچیرفان بارزانی پەنای نە بردە بەر ئەو کارتە تاوەکو نوری مالیکی جورئەتی بەخوی نەداو قوتی گەلی کوردی بری.
بەلام قەدەر دەرفەتی نەدا بەکورد چ وەک سەرکردایەتی یان گەل و نرخی نەوت دابەزی و بووە ھۆی ئەوە کە قەیرانیکی ئابوری گەورە نەک تەنھا کوردستان بگرێتەوە بەلکو ھەموو ئەو دەولەتانە بگرێتەوە کە ٩٠% ئابوریان لەسەر سەکتەری نەوت بوو وەک روسیا ئیران سعودیا, دەولەتی فەنزویلا ئمیرجینسی ئابوری راگەیاند لە ولاتی خویان دا, بەلام لێرە لەوانەی خەلک ئەو پسیار بکات,بوچی عیراق تا ئیستا بەردوامە لە دابین کردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی خوی؟ولامەکەی ئەوەیە چونکە عیراق تا ئیستا نزیکەی سی ملیار دولار لە یەدەگی بانکی مەرکەزی عیراق راکیشایە بۆ دابینکردنی ئەو مووچانە, کە بەخوی یەدەگی عیراق لە نزیکەی ھەشتا ملیار بووە.
ئوپوزسیونی کوردستان ئەو دەرفەتەیان قوزیەوە بۆ رای گشتی وەھای دیارکرد کە ئەم قەیرانەی ئیمە توشبوین ئەنجامی سیاسەتی ھەلەی نیچیرفان بارزانی بۆ لە نەوت کە ویستی راستەو خو بفروشیت بوئوپوزسیون دەلیت کەدەبێت جاریکی دی نەوتی ھەریم رادەستی سوموی بکرێتەو. کەبەراستی ئەوە ھەلەیکی زور گەوریە. نابیت بەھیچ شیوەیەک حکومەتی ھەریم بیر لەو شتە بکاتەوە چونکە ئەوە خیانەتە لە خوینی ئەو ھەموو شەھیدانی قوربانییانی ریگای رزگاری خوازی کوردوکوردستان دایانە بوو.
بەبوچونی من تەنھا ھەلەی نیچیرفان بارزانی لەسیاسەتی نەوتی ھەرێمی کوردستان کە کردبێت ئەوەیە کە سیقەیکی زور بە ئاشتی ھەورامی دابوو کە بەدەر لەسنوری بوو, کە بۆ ھۆی ئەوە زور جاران رێزدارییان توشی ئحراجی زور ببێت بەتایبەتی لەو لیدوانانەی کە بەو دوایی ئاشتی ھەورامی دان لە میانی بەشداری لە میری MERIو کونفرانسی لە لەندەن کە بەراستی خەلکی کوردستان زور بێئومیدی کرد لە لیدوانانە. بویە ھیوادارم رێزدار نیچیرفان بارزانی لەکابینەی داھاتوو ئەو ھەلەی راست بکاتەوە لاببات.

Top