رێرەویی كاروانی سەربەخۆیی كوردستان بەرەو پێشەوە و سەركەوتنە

رێرەویی  كاروانی  سەربەخۆیی كوردستان بەرەو پێشەوە و سەركەوتنە
هەموو ئەو خەبات و قوربانیدانی رابردوو و ئێستامان و خۆراگری خەڵكی كوردستان لە هەمبەر قەیرانی دارایی و فشاری دەروونی نەیارانی كورد ، هاتنی لێشاویی ئاوارەكان و بەرگریی قارەمانانە هێزی پێشمەرگە ،رێگەكانی بەردەم سەربەخۆیی بۆ كورد والاكردووە و هیچ هێز و گوشارێك ناتوانێت بەربەستی بكات.
ناساندنی دۆزی كورد ، ئاڵایی كوردستان و پێشمەرگەی كوردستان وەك شانازیی و سەروەریی بۆ نەتەوەیی كورد ، سەردانی دەیان شاندی نێودەوڵەتی و بەستنی پرۆتۆكۆڵی سەربازی و سیاسی و ئابووری ودیپلۆماسی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ، هاوشێوەی دەوڵەتێكی سەربەخۆ ، ئەو هەنگاوە ستراتیژییانەی سەرۆك بارزانین كە ئایندەی كوردی رووناك و پر هیواكردووە .هەر هەنگاوێكی‮سەرۆكی كوردستان دەستكەوتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد هەبووە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو سیاسەت و دیپلۆماسیەی‮ ‬راست و دروستە بە هێزەی‮ ‬هەیەتی‮ ‬توانی‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەگەڵ تەواوی‮ ‬دونیا لە سەر بناغەیەكی‮ ‬زۆر بەهێز بۆنیادبنێت لەرووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازی،‮ ‬سەرەرای‮ ‬جوگرافییەكی‮ ‬ئاڵوز و گەلێكی‮ ‬پارچەكراو توانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردبخاتە سەر گۆڕپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬جیهان،‮ ‬بۆیە هەموو گەلی‮ ‬كورد دەبینن هیچ كوڕبەندێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬چ بواری‮ ‬ئابوری‮ ‬چ بواری‮ ‬ئەمنی‮ ‬چ لەهەر بوارێكی‮ ‬تردا بەبێ بوونی‮ ‬نوێنەری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرێوە ناچێت،‮ ‬بۆیە ئێستا دەبینین زۆربەی‮ ‬ئەو دەوڵەتە زلهێزانەی‮ ‬جیهان كە دوژمنایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیان دەكرد بەدرێژایی‮ ‬مێژوو تەنانەت وشەی‮ ‬كوردستان نەدەهێنرایە سەرزمان،‮ ‬بەڵام لە سایەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬حەكیمانە و راست و دیپلوماسیەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك توانی‮ ‬بیان كات بە هاوپەیمان و دۆستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و كوردستان پەیوەندیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بگەیەنێتە ئەو قۆناغەی‮ ‬كە دەوڵەتانی‮ ‬جیهان شان بەشانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بەرگری‮ ‬لە گەلی‮ ‬كوردستان بكەن و كوردستان بپارێزن لە ناحەزان و تیرۆرستان هەموو گەلی‮ ‬كورد بەچاوی‮ ‬خویان دەبینن ئەمە بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد رووی‮ ‬نەداوە،‮ ‬لە بارەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستانیش زۆر هەنگاوی‮ ‬گرنگی‮ ‬ناوە گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬زۆر نزیك كردوەتەوە لەگەیشتن بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان .
كورد،هەموو بنەماكانی دیموكراسی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی بۆ دەوڵەتێكی سەربەخۆ جێبەجێكردووە
هەرێمی كوردستان و ئەزموونی سیاسی و دیموكراسی كوردستان لە ماوەی 25 ساڵی رابردوو ، سەڵماندووێتی كە میللەتی كورد چەندە دیموكراتی خواز و ئاشتیی خوازە و جگە لە خێروبێر بۆ ناوخۆ و وڵاتانی درٍاوسێی هیچ كات باوەری بە شەرٍو ناكۆكیی نەبووە ، ئەگەر لە رٍابردووش شۆڕش و شەرٍی كرد بێت ، وەك ئەوەی بارزانی نەمر فەرموویەتی " شەرٍی كورد لە پێناویی نەمانی شەرٍ بوو"، بۆیە سەرٍەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكان لە رابردوو و تا بەئەمرٍۆ سیمایەكی جوانی پێشكەش بە جیهان ئازاد و دیموكرات بەخشییووە.سیستمی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان، سیستمێكی دیموكراتییە لەسەر بنەمای ئابووری بازاڕو پەرەپێدان لەچوارچێوەی وەبەرهێناندا، لەمەشدا ئەمریكا نەك هەر كۆمپانیاكانی خۆی لەم ژینگەی كوردستانە سوودمەند دەبن، بەڵكو دۆستەكانی ئەمریكاش لەناوچەكەو ئەوروپا سوودمەند دەبن و پێكەوە كۆیان دەكاتەوە، لەم حاڵەتەشدا كوردستان تەنیا دەوڵەت دەبێت لەناوچەكە كە بەرژەوەندیی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی لەناوچەكەو ئەوروپا پێكەوە گرێدەداتەوە.كەواتە جیا لەوەی دەوڵەتی كوردستان مافێكی رەوای هەموو تاكێكی كوردستانەو ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە كە لە رووی ئەخلاقییەوە رێز لەئیرادەی خەڵكی كوردستان بگرێت بۆ ئەوەی بڕیاری مافی چارەنووس بدات، بەڵام وێڕای هەموو ئەمانەش دەوڵەتی كوردستان جیا لەوەی هۆكارێكی سەرەكییە بۆ بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەكەو جیهانیشدا..

ئەگەر بەوردی خوێندنەوەیەك بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی بكەین، گشت هەوڵەكانی چرٍكردۆتەوە تا كورد بكاتە خاوەن دەوڵەتێكی سەربەخۆ تا هەر چی زووترە كۆتایی بە كێشە و شەرٍ و ناكۆكییەكانی رۆژهەڵاتی ناوین بێت كە دەیان ساڵە ، بە هۆی شەرٍو پێكدانەكان هەزاران كە س بوونە تە قوربانیی كۆتایی پێت و سەقامگیری روو لە ناوصەكە بكاتەوە.هەڵوێستەكانی‮ ‬سەرۆكی كوردستان ، هێژا مسعود بارزانی ‬دژایەتی‮ ‬هیچ لایەنیك و نەتەوەیەكی دیكە نییە،‮ ‬بەڵكو ‬لەپێناو زیاتر دۆستایەتی‮ ‬و تێگەیشتنی‮ ‬هاوبەش و پێكەوەژیان‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەردەم خواستی‮ ‬لێك نزیكبوونەوەی‮ ‬میللەتانە كە بتوانن لە كەشێكی‮ ‬رەخساوی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و رێزگرتن لە مافەكانی‮ ‬مرۆڤ بژیەن،‮ ‬هەر لەم رووانگەشەوە سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانە لە وڵاتانی‮ ‬جیهان بەگشتی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە بەتایبەتی،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی بۆ بونیادنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كورد،‮ ‬دژایەتی‮ ‬هیچ میللەتێكی‮ ‬ناوچەكە نییە بەتایبەتی‮ ‬میللەتی فارس و تورك و ‮ ‬عەرەب و كەسانێك ئەم هەوڵەی‮ ‬بەرێزیان بە دژایەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬عەرەب هەژماردەكەن،‮ ‬بەڵكو بە پێچەوانەوە دەبینین پەیوەندییەكان لەگەل كۆمەڵێك وڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لەوپەڕی‮ ‬پێشكەوتندایە و سەرۆك بارزانی‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەو پێشكەوتنانەیە‮. ‬ئەوەی‮ ‬سەیرە كەسانێك لەمدیو و ئەودیوی‮ ‬كوردستان بێ ئەوەی‮ ‬هیچ تێگەیشتنێكی‮ ‬بابەتییانە‮ ‬یان زانستیانەیان هەبێت لەسەر بابەتەكە،‮ ‬لەم كەناڵ و ئەو كەناڵ موزایەدەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەسەر هەڵوێستە نەتەوەییەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەوانە ساتێك دڵۆپە خوێنێكیان بۆ كورد رشتبێت،‮ ‬هەڵبەتە ئەمجۆرە رەفتار و هەڵوێستانە جێگەی‮ ‬قبووڵ نییە،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بە گوتار و ئاخاڤتن نابێت،‮ ‬بەڵكو بە كردار و خەبات دەبێت‮. ‬بێگومان رۆڵی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەلماند كە هەڵگری‮ ‬مەشخەڵی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و بونیاتنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬سەربەخۆیە‮. ‬
Top