تەوەری یەکەم ـــــــــــــــ کۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێیه‌کی ترسناک
December 28, 2016
وتار و بیروڕا
له‌مانگی ئازاری ساڵی 2012 ڕاپۆرتێکی ده‌زگای هه‌والگری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا بڵاوکرایه‌وه، له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ئه‌و سه‌رچاوه‌و حه‌وزه ئاوییانه‌ی له‌نێوان چه‌ند وڵاتێكدا هاوبه‌شن، زیاتر ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادان و ناكۆكی له‌نێوان وڵاته دراوسێكاندا. به‌دیاریکراویش ناوی عێڕاق هاتووه. کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو بێگوێدانه پرۆتۆکۆله نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چه‌ندین به‌نداوی به گوژمه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و ئاوانه‌ی ده‌ڕژێنه خاکی باشوری کوردستانه‌وه دروستکردووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئاوی ئه‌ڵوه‌ند له شاری خانه‌قین ووشکردووه، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی به‌نداوی داریانی له شارۆچکه‌ی پاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای کرماشانی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر سه‌ره‌کیترین لقی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان که سیروانه دروستکردووه. دروستکردنی به‌نداو بۆ هه‌ڵگه‌راندنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوک که ده‌ڕژێته نێو ده‌ریاچه‌ی دووکان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ و پاراستنی له ووشکبونی ده‌ریاچه‌که. کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌رای دروستکردنی به‌نداو بۆ گلدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوانه و ڕێگرتن له گه‌شتنیان به خاکی باشوری کوردستان هاوکات سه‌ره‌رای پڕبوونی به‌نداوه دروستکراوه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و زێ و لقانه گۆڕینی ئاراسته‌ی ئاوه‌که‌شی بۆ نێو خاکی ئێران گۆڕیوه به شێوه‌ی دروستکردنی تونێل و گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌که بۆ نێو خاکی خۆی.
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌م هه‌وڵانه‌یکه به‌رانبه‌ر باشوری کوردستان به تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامی داوه، زه‌نگێکی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر چه‌ند ساڵی ئاینده‌ی هه‌رێمی کودستان، به تایبه‌ت پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین. به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان که سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه هاوکات به‌نداوێکه بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی کاره‌با و ئاودێر و کشتوکاڵ و گه‌شتیاری و له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌دا بژێوی سه‌دان خانه‌واده‌ی ڕاوچییانی ماسی له‌سه‌ره، که کاریگه‌ری له‌سه‌ر سامانی ماسی ده‌کات له ناوچه‌که و باشوری کوردستان. وشکردنی ڕوباری سیروان سه‌ره‌ڕای کاریگه‌ری که‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا هه‌شتای سه‌رچاوه‌کانی ده‌بێت، کاریگه‌ری گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه ده‌بێت که ئاوی ده‌یان گوند و به‌خێوکردنی ده‌یانهه‌زار سه‌ر مه‌ڕوماڵات ده‌بێت، که چیدی رووبارێکی وووشک ناتوانێت تینوێتی مه‌ڕوماڵات بشکێنێت. کاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر ژینگه و سروشتی ناوچه‌که ده‌کات.
گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ئاوی زێی بچوک و دروخستنه‌وه‌ی له خاک و سنوره‌کانی باشوری کوردستان، وشکردنی به‌نداوی دووکانه به ڕیژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌و ئاوانه‌ی ده‌رژێنه ئه‌و به‌نداوه‌وه. به‌نداوی دووکان سه‌ره‌ڕای دابینکردنی وزه‌ی کاره‌با، سه‌رچاوی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانی و چه‌ندین قه‌زا و ناحیه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌یه له به‌شی باکوری خۆرئاوای ئه‌و شاره. که‌مکرنده‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی کاره‌با و سامانی و ماسی و کشتوکاڵ و ئاودێری و گه‌شتوگوزاری له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌م پشتگوێخستنه‌ی ڕێکه‌وتننامه نێو ده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌سه‌ر ئاو هه‌یه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه. سیاسه‌تێکه دژی باشوری کوردستان په‌یڕه‌وی ده‌کرێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه که له لایه‌ن کۆماری ناوبراوه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی درێژی هه‌یه و ئامانج لێێ هه‌ڵته‌کاندنی ته‌واوی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی داهاته که هاونیشتیمانیان پشتی پێ ده‌به‌ستن و ئاینده‌یه‌کی باشی نیه و به‌پێچه‌وانه‌وه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه که چه‌ند ساڵی داهاتوو ئه‌نجامه‌کانی ده‌بینن. کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌وه کارتی ئاو له به‌رانبه‌ر مه‌رام و خواسته‌کانی خۆی له باشوری کوردستان به‌کاربهێنێت. چونکه وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و چه‌که مه‌ترسیدارن، سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن هاونیشتمانی له پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین دروست ده‌کات. سه‌ره‌رای که‌مکردنه‌وه به‌ده‌ستهێنای وزه‌ی کاره‌با له‌و وێستگانه‌ی که له‌ڕێگه‌ی که‌هره‌ئاوییه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، نه‌هێشتنی سامانی ماسی و ئاژه‌ڵداری و کشتوکاڵ و به‌رهه‌می خۆراک که سه‌رچاوه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و لق و زێ و ڕووبارانه‌یه که کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رقاڵی ووشکردنیانه.