كورد بەو مێژووە پر قوربانیدان و خەباتە لە مافی سەربەخۆیی كوردستان ،پاشگەز نابێتەوە
December 27, 2016
وتار و بیروڕا
ئەگەر بە خێرایی ئاورێك لە مێژوو بدەینەوە ، دەبینن كە ئەو هێز و لایەنانەی كە لە رابردوو ، دروشمی دەوڵەتی نەتەوەیی كوردستانی گەورە و سەربەخۆیی یان دونیایی پركردبوو ،ئێستا 360 پلە بایان داوەتەوە و ئێستا بە هاوكاری داگیركەرانی كوردستان ،دژایەتی كورد و پرسی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و لە نەیاران بە پەرۆشترن بۆ دروستكردنی بەربەست لە بەردەم كاروانی سەربەخۆیی كوردستان .. ئێمەی کورد کە خاوەنی پرسی ڕەوای نەتەوەیی خۆمانین، هیچ باش نییە و بەڵکوو لە ئێمە ناوەشێتەوە کە واز لە مافی نەتەوەیی و سەربەخۆیی خۆمان بهێنین و چارەنووسی خۆمان ببەستینەوە بە بەرەیەک کە باوەڕی بە سەربەخۆیی و سەرفرازیی نەتەوەکەمان نەبێت و تەنانەت دژایەتیشمان بکەن! جگه له‌مه‌ش ئه‌و به‌ره‌یه به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه به‌رگری له رژێمێكی سه‌ركوتگه‌ری وه‌ك ئه‌سه‌د ده‌كات كه له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا نیوه‌ی زیاتری وڵاتی سووریای كاول كرد و خه‌ڵكه‌كه‌شی كۆمه‌ڵكوژ كرد و یان ئاواره‌و سه‌رگه‌ردانی كردن .ئایا رژێمێك و به‌ره‌یه‌ك وه‌فای بۆ هاونیشتمانیانی خۆی نه‌بێت، رێی تێده‌چێت بۆ ئێمه‌ی كورد ببێته پارێزه‌ری مافه‌كانمان، یان لانی كه‌م باوه‌ڕ به‌وه بهێنێت كه كورد له‌و پارچه‌یه‌دا مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه؟! بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره. ئایا رێبه‌ری ئه‌و به‌ره‌یه كه پارچه‌یه‌كی گرنگی نیشتمانی ئێمه‌ی بنده‌ست كردووه رێگه ده‌دات ته‌نانه‌ت یه‌ك خۆپیشاندانی هێمنانه‌ش له‌یه‌كێك له شاره كوردییه‌كانی ئه‌وێ بۆ داواكردنی كه‌مێك له مافی كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌بچێت؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش هه‌ر نه‌خێره .ئه‌ی ئه‌و هۆكار و پاساوانه چین كه ئه‌و ژماره‌یه له پارته كوردییه‌كانی باكوور و باشوور و رۆژاوا كردوویانه‌ته بنه‌مای خزمه‌تكردن و ته‌ره‌فگیری و خۆساغكردنه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ره‌یه‌ك و مه‌زهه‌بێك كه جگه له به‌فیڕۆدانی كات و ده‌رفه‌ت و به‌هه‌ده‌ردانی توانای سیاسی و مرۆیی به‌شێكی گرنگ له نه‌ته‌وه‌كه‌مان هیچی دیكه‌ی لێ شین نابێت؟ لۆژیكی سیاسه‌ت و ئه‌مری واقیع پێمان ده‌ڵێت، سیاسه‌تی ژیرانه ئه‌وه‌یه هه‌موو تواناكان له‌به‌ره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا به‌ره‌و یه‌ك ئامانج و ستراتیژ هه‌نگاوبنێین و سوود له زه‌مینه و زه‌مان وه‌ربگرین و خۆمان بۆ ئه‌ركێك ئاماده‌بكه‌ین له‌پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافێكی ڕەوا كە ئەویش دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە .. تکایە ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه‌دا بكه‌ن، ئەو بەرەیە جێگای نەتەوەیەکی ژێردەست و ستەم لێکراوو خاک داگیرکراوی وەکو کورد نییە. ئێستاش زووە لەو سەنگەری بەرەی شکستخواردووە وەرنە دەرەوە و سەنگەری بەرگریکردن لە خاک و مافی خەڵکی کوردستان هەڵبژێرن.
ئیتر شەرٍمەزارییە بۆ ئەو هێز ولایەنانەی كە بە شان و باڵی رژێمێك هەڵدەدەن كە بە درێژایی مێژوو دانی بە مافەرٍەواكانی كورد دانەناوە و كوردی وەك هاووڵاتی پلەدوو تەماشا كردووە .بۆ ئێمەی گەلی كورد كە بەدرێژاییی مێژوو دانمان بەخۆدا گرتووە و ئۆقرەگرتنی ئارامیمان لا دروست بووە، لەكاتی جاڕدان و ئیدارەدانی سەربەخۆییدا ئەزوونێكی زیاترمان لە باشووری سودان و كۆسۆڤا و تەیموری رۆژهەڵات هەیە، هەروەها دەوڵەت كە خەزێنەی نیشتمانی گەلە، یەكە ئیدارییەكانیش هەمیشە وەك پارێزگاریكردن لە كوردستانیبوونی ئیدارەدا بەرگری لەم سەروەتە دەكەن كە سەربەخۆییە و ئامادەن بۆ ئەم رۆژە پیرۆزە.لێرەوە دەكرێ بڵێین كە یەكە ئیدارییەكانی هەرێم تەواو لە ئامادەباشیدان بۆ سەربەخۆیی و پاڵپشتیكردن لە بڕیاری سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان. ئەو هەڵ و بارودۆخەی كە ئێستا بۆ میللەتی كورد رەخساوە بۆ هیچ كام لە شۆرٍش و بەرخۆدانەكانی پێشووتر بە شێوەی ئێستا نەرٍەخساوە بۆیە بەردەوام بون لەهەوڵەکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ناوی بەڕێزتان بە شێوەیەکی جیاتر دەباتە نێو مێژووی میللەتی کورد.دوای سەدان ساڵی تر کاتێک باسی ڕیفراندۆم و هەوڵەکانی سەربەخۆیی بکرێت ئەوا ناوی کاک مەسعود بارزانی بەمەزنی دێتە پێشوە..لە میژووی نوێ بە تایبەت لە سەدەی بیست میللەتی کورد زۆر زۆر قوربانی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە تایبەت بەشی خوارو یان هەرێمی کوردستانی داوە و ئێستاش بارودۆخەکان لەبارە بەهەوڵ و تێكۆشانەكانی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی هەموومان بڵێین سەربەخۆیی یان نەمان.. ..