مەڕ پێ لە بەرخی خۆی نانێ

مەڕ پێ لە بەرخی خۆی نانێ
زۆر جاران ئەو پرسیارەم لێکراوە کە کاری تیرۆریستی لە وڵاتانی پێشکەوتووی وەک فەڕەنەسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا روودەدات, بەڵام لە ئێران هیچ کارێکی تیرۆریستی روونادات؟ ئەوە لە کاتێکدا ناوچەکە بە دەست تیرۆرەوە دەناڵێنێ و کورد گوتەنی ئێرانیش لەگەڵ ئەو ناوچەی پڕ گێچەڵ و کولانەی سەرهەڵدانی تیرۆریزمە ماڵ بە ماڵێوە.
وەڵامەکەم بە کورتی ئەوەیە, ئەرێ دیوتانە مەڕ پێ لە بەرخی خۆی بنێ؟! تیرۆریستیش هەرگیز دڵی نایات تیرۆریست تیرۆر بکات, بە واتایەکی تر تیرۆریست تیرۆریستی پێ تیرۆر ناکرێ, چونکە هەردووک لایان شارەزای هونەری تیرۆریستی یەکترین و دەتوانن بە ئاسانی خۆیان لە پەلاماری یەکتری بپارێزن.
Top