خەباتی و قوربانیدانی دوێنی و ئەمرٍۆ لە پێناو سەربەخۆیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی بووە

خەباتی و قوربانیدانی دوێنی و ئەمرٍۆ لە پێناو سەربەخۆیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی بووە
خەبات و بەرخۆدانی دەیان ساڵەمان تا بە ئەمرٍۆ بۆ ئامانجێكی رٍەوا وپیرۆز بووە ئەویش رٍەتكردنەوەی ژیردەستی و ئازادی و بەدەوڵەتبوونی سەربەخۆیی كوردستانە.نەتەوەی ‮ ‬كورد‮ ‬سەددەیەكی ‮ ‬تەواو بەسەر رێككەوتننامەی شوومی ‮ ‬سایكس بیكۆ تێدەپەڕێنێ،‮ ‬كەچی‮ ‬هەتا هەنوكەشی‮ ‬لەگەڵدابێ خاكەكەی‮ ‬چوار پارچەیە،‮ ‬تەنها باشووری‮ ‬كوردستان نەبێ،‮ ‬نیمچە سەربەخۆییەك‮ ‬بەخۆیەوە دەبینێ و بۆتە دیفاكتۆ،‮ ‬هەنووكەش دوای‮ ‬ئەو هەموو گۆڕانكاریانەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬جیهان،‮ ‬دەوڵەتە زلهێزەكانی‮ ‬دنیا بەگشتی‮ ‬گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی،‮ ‬كە سیستمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست ئاڵوگۆڕی‮ ‬بەسەر دێت،‮ ‬هەمووان تێگەیشتوون كە ئیتر سایكس بیكۆ لەسەر ویستی‮ ‬خەڵك نەخشەی‮ ‬بۆ ناوچەكە نەكێشاوە،‮ ‬بەڵكو لە بەرژەوەندی‮ ‬زلهێزەكان نەخشەی‮ ‬ئەم ناوچەیە كێشراوە‮.‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسیی و نەوت و غاز و سەرچاوە شروشتییەكان پێگەی هەرێمی كوردستان ‬ ‬لە جیهاندا بە هێز كردووە و ژمارەی‮ ‬دۆستەكانی‮ ‬بەردەوام لە زیاد بووندایە،‮ ‬دواجار بە پشتیوانی‮ ‬ئەو دۆستانە دەتوانێت سەربەخۆیی‮ ‬ڕابگەیەنێت.هەر بۆیەشە عێراق لەوە ترساوە كە سەربەخۆیی‮ ‬ئابووریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ببێتە دیفاكتۆ،‮ ‬چونكە بە هۆی‮ ‬ئەو سەربەخۆییەوە كوردستان دەتوانێت هەمیشە لە عێراق گەشاوەتر بێت و بەردەوام لە سەربەخۆیی‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت نزیك بێتەوە،‮ ‬هەر خودی‮ ‬ئەو ترسەیە وای‮ ‬كردووە حكوومەتی‮ ‬عێراق هەمیشە لە هەوڵدا بێت بۆ‮ ‬ڕێگری‮ ‬كردن لە فرۆشتنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان لەلایەن حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە و تۆماركردنی‮ ‬سكاڵا لە دژی‮ ‬هەر وڵاتێك‮ ‬یان كۆمپانیایەك،‮ ‬ئامادەبێت نەوتی‮ ‬كوردستان بكڕێت‮. ‬بۆیە سەرباری‮ ‬هەموو ئەو ناڕەحەتی‮ ‬و كێشانەی‮ ‬كە ئەمڕۆ‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆتەوە لە رووی‮ ‬داراییەوە،‮ ‬بەڵام دواجار ئەم قۆناغە سەختە هەر تێدەپەڕێت و خواستە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكانی‮ ‬كورد دێتە دی،‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەبێتە ئەمری‮ ‬واقیع و كەس ناتوانێت نكۆلی بكات ..

وژمنانی كورد، باش لەو واقعییە گەیشتوون كە "ئاڵا ، دۆسییەی كورد و پرسی سەربەخۆیی" ،لایی چ كەسایەتی و قوتابخانەیەك بە ئەمانەت پارێزراوە و هەر بەو دەستە ئەمینیە دەگاتە بە ئامانج و ئێستاكەش لە هەموو كات ئەو كات نزیكتر بۆتەوە ، بۆیە لە رابردوو زۆر هەوڵی بێهودە درا و ئەمرۆش نەیارانی‮ ‬كورد باش لەوە گەیشتوون كە پارتی‮ دیموكراتی كوردستان ‬هێز و توانای‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستانە و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬دروست و نەگۆڕ‮ ‬پیادە دەكات و سازش لە مافەكان ناكات،‮ ‬و هەڵوێستی‮ ‬روون و ئاشكرایە‮. ‬ئەگەر هەندێ لایەنی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەو باوەڕەدا بن كەوا پارتی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬سنووری‮ ‬كوردستان پەراوێز بخرێت سوودی‮ ‬ئەوانی‮ ‬تێدایە،‮ ‬ئەوا بەهەڵە تێگەیشتوون،‮ ‬وا دیارە تا ئێستا لە سیاسەت نەگەیشتوون،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬هیچ لایەنێك و هێزێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬یاخود عێراقی‮ ‬یا ئیقلیمی‮ ‬ناتوانێت پەراوێزی‮ ‬بخات،‮ ‬پارتی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬وای‮ ‬نییە لە ناوچەكە كەوا بەئاسانی‮ ‬بێتە لەرزین و پەراوێزخستنی‮ ‬ساتێك حزبێك ئەوا‮ ‬70 ساڵە رەگ و ریشەی‮ ‬لە ناو جەماوەرێكی‮ ‬زۆر و پانتایەكی‮ ‬فراوان چەسپاوەو بەردەوام بوون لە خەباتی‮ ‬نەپساوی‮ ‬بۆ گەیاندنی‮ ‬كوردستانیان بە ماف و ئاواتە نەتەوەییەكانیان،‮ ‬كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قوتابخانە و رێبازە پیرۆزەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و هەوڵە نەتەوەییە چەسپاوەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و خەباتی‮ ‬زیاتری‮ ‬لە نیو سەدە و سەركردایەتیكردنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سازش نەكردن لەسەر مافە رەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬و سووربوونی‮ ‬سەركرادیەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لە جێبەجێكردنی‮ ‬ئەرگە مێژوویەكەی‮ ‬و گەیاندنی‮ ‬میللەت بۆ كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬و گیانبەخشی‮ ‬و فیداكاری‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬سەرنج راكێشانە لایەنە كوردییەكانی‮ ‬دیكە لە پەرلەمانی‮ ‬بەغدا هەمان هەڵوێستی‮ ‬ئەو لایەنە شۆفیانەیان بینی‮ ‬لە كاتی‮ ‬لێپرسینەوە له هوشیار زێباری‮ ‬وەزیری‮ ‬دارایی‮ ‬عێراق و بە شانیازییەوە‮ ‬یەكێك لەو پەرلەمانتارە دەڵێ ئێمە لەگەڵ دەست بەرزكردنەوە نەبووین بۆ پشتگیری‮ ‬لە وەڵامەكانی‮ ‬هوشیار زێباری،‮ ‬ساتێك بەڕێز زێباری‮ ‬بەوپەڕی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و شارستیانە وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬دایەوە،‮ ‬كە روون بوو مەبەستی‮ ‬ئەو لایەنە تەنیا دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬بەڵام شەرمەزارییە بۆ كورد لەهەر لایەنێك بێت دژایەتی‮ ‬كورد بكات،‮ ‬یا خۆی‮ ‬بخاتە بەرەی‮ ‬ناحەزان،‮ جگە لە پیلانگێری و هاوپەیمانی لەگەڵ شیعە دوور خستنەوەی وەزیری دارایی عێراق ، دەیان كاری دژە هەرێمی كورستانیان ئەنجامداوە و راستەوخۆ هاوبیری نووری مالیكی بوون بۆ دروستكردنی ئاستەم و ناردنی بودجە و چەك و تەقەمەنی لە كاتە هەستیارەكاندا بۆ پێشمەرگە ، خەڵكی كوردستان .. ‮. ‬بێگومان پێویستە لەسەر ئەو لایەنانە بۆچوونی‮ ‬خۆیان بە ئاشكرا رابگەیەنن چونگە بۆ میللەت ئاشكرا بوو كێ پەرۆشی‮ ‬میللەتە و كێ بەربەستە لەگەیشتن بە ئاواتەكان، بۆیە پێوستە نەیاران و دوژمنانی پارتی و سەرۆك بارزانی ، باش ئەو راستییە بزانن كە هیچ هێز و وەڵاتێك ناتوانێت كاروانی سەربەخۆیی كوردستان رابگرێت و بەلارێدا ببات ..

ئێمە ئێستا لە سەدەیەك دەژین كە ئیتر كۆیلە بوون و ژێر دەستی باویی نەماوە و دەنگی ئازادیخوازی و سەربەخۆیی لە هەموو جیهان بەرزبۆتەوە ، نەتەوەیەك خاوەن كەلتوور و شارستانیی و مێژوویی 2716 ساڵە بێت، نابێت چیتر بێ‌ دەوڵەتبوون قبوڵ بكات ، ئێمە خاكی كەس ما داگیر نەكردووە ، چاویشمان لە خاكی كەس نییە ، بەڵكۆ زڵهێزان وڵاتی ئێمەیان دابەشكردووە بە سەر داگیركەراندا .هەر بۆیە سەربەخۆیی‮ ‬ئەو خواست و ئامانجە ستراتیژییەیە كە كورد دنیایەك قوربانی‮ ‬و رووبارێك خوێنی‮ ‬لەم پێناوەدا بەخشیوە،‮ ‬وێستگە و قۆناغە مێژووییەكانی‮ ‬گەلەكەمان تێدا تێپەڕیووە پڕە لە هەوراز و نشێو و خەبات و بەرخودان بۆ گەیشتن بۆ سەرەتایترین ماف،‮ ‬ئەویش ئازادی‮ ‬و سەربەخۆییە،‮ ‬بەوپێیە كوردیش لەناوچەیەكی‮ ‬جوگرافی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬ئەم جیهانەدا هەزاران ساڵە نیشتەجێیە وەكو هەموو نەتەوەكانی‮ ‬تری‮ ‬سەر زەوی‮ ‬هەوڵیداوە كیانێكی‮ ‬تایبەت بە خۆی‮ ‬هەبێت بێ دەستخستنەوە ناو كاروباری‮ ‬گەلانی‮ ‬تر بە ئارامی‮ ‬ژیان بگوزەرێنێت،‮ ‬هەموو مرۆڤەكان بێ جیاوازی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬ئاینی،‮ ‬رەگەزی،‮ ‬رەنگ جۆری‮ ‬بیركردنەوە هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬داوە بۆ پێشخستنی‮ ‬ژیانی‮ ‬و خزمەتی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام هەرگیز كورد نەگەیشتووە بەو خەونەی،‮ ‬لە لایەن ئەو نەتەوە و گەلانەی‮ ‬كورد دەستی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و برایەتی‮ ‬بۆ درێژكردووە،‮ ‬خەونەكەی‮ ‬لە بەینبراوە‮. ‬گەلی‮ ‬كورد گەورەترین گەلی‮ ‬بێ دەوڵەتە لە جیهاندا‮. ‬ئێستاش كاتێكی‮ ‬لەبارە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو پێناسەیە بۆ نەتەوەیەكی‮ ‬تر جێبهێڵین،‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەمووان دەبێت ئاڵایەكەی‮ ‬لە شوێنێك هەڵبكرێت كە شایستەیەتی،‮ ‬ئەگەر ئەم تێڕوانینەمان بۆ هەندێ لایەنی‮ ‬سۆزداریشی‮ ‬تێدابێت،‮ ‬بەڵام بۆ ئێمە مافێكی‮ ‬ڕەوا و بنەڕەتی‮ ‬گەلەكەمانە‮. ‬سەرەڕای‮ ‬بەرخودان و شۆڕش و قوربانیدانی‮ ‬بەردەوام،‮ ‬كەچی‮ ‬جارێ بە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆمان و بە مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬ژیان لە وڵاتێكی‮ ‬ئازاد و سەربەخۆ شاد نەبووینە،‮ ‬دیارە هۆی‮ ‬ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هەندێ فاكتەری‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬بەستراوە بە فەرهەنگ و هۆشیاری‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬بەڵام هۆی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ نەبوونی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە تایبەت هێزە كاریگەرەكانی‮ ‬جیهان بۆ دۆزی‮ ‬گەلەكەمان دەگەڕێتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬دڵخۆشییە لەئێستادا هەوڵەكانی‮ ‬‮ ‬سەرۆكی كوردستان ، هێژا بارزانی ‬لە بواری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬لایەنی‮ ‬تر ئاستی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬بردۆتە قۆناغی‮ ‬زێڕین و هەستێكی‮ ‬وای‮ ‬لای‮ ‬هەمووان دروستكردووە كە چیتر داواكردنی‮ ‬مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بوون دڵەراوكێی‮ ‬نەوێت،‮ ‬بەمەش‮ ‬یەكێك لە بەربەستە قورسەكانمان نامێنێت كە بەردەوام دەبوونە ئاستەنگ،‮ ‬ئەو هەوڵ و بزاڤ و تەقەلایانە سەربگرێت‮، بۆ ئەوەی چیتر كورد بێ‌ دەوڵەت نەبێت ..
Top