داعش سوپه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی
December 25, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ی تیرۆریستی به‌شێكی به‌رچاو له هه‌واڵی میدیاكانی جیهان و لێدوانی به‌رپرسانی وڵاتان و توژێنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی ئاكادیمی له خۆ گرتووه ، زۆرێك له‌وانه‌ش به ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناوی ده‌به‌ن .
ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه دژ به مرۆڤایه‌تییه ، له بواری په‌ره پێدان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و شێوازی كوشتن و تۆقاندن به‌رده‌وام داهێنانی نوێ ده‌كات ، تاكو ئێستاس زۆر به ڕێكخراوه‌ی له بواری هزری و كردارییه‌وه هه‌وڵی سه‌پاندنی خۆی و مانه‌وه‌ی خۆی داوه ، به تایبه‌ت له بواری هزرییه‌وه سودێكی زۆری له نه‌بوون یا له لاوازی هۆشیاری خه‌لك وه‌رگرتووه ، به داخه‌وه دۆخی پاشكه‌وتووی سیاسی ، ئابوری، كه‌لتوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش زه‌مینه‌ی گونجاوی بۆ جێگرتنی ئه‌و ڕێكخراوه ڕه‌خساند بوو.
هه‌موو ئه‌وخاڵانەی كه ئاماژه‌یان پێدرا و زۆر خاڵی تریش گەواهیدەری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه سه‌ره‌ڕای شكسته سه‌ربازییه‌كان، تاكو ئێستاش داعش ڕێكخراوێكی تیرۆریستی جیهانی فره نه‌ته‌وه‌یی( مۆڵتی ناشنال) خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی جوغرافی و ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن هه‌یكه‌لیه‌ی سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منی ، ئیداری و دارایی و ئایدۆلۆژی خۆیه‌تی ، كه نه‌ك ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌کە و خه‌ڵکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه، به‌ڵكو كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌یه، واته ئه‌و ڕێكخراوه له ئێستادا، سه‌ره‌ڕای زۆر خاڵی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه تیرۆریستییه هاوشێوه‌كانی ، له ڕاستیدا له ڕوی توانا و مه‌ترسیدارییه‌وه جیاواز له هه‌مووانه و ده‌توانین به( سوپه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستی) ناوی به‌رین، هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زیاتری جیهانی و به تایبه‌ت موسوڵمانانی پێویسته .
گه‌لی كوردستانیش كه‌هه‌م قوربانی سه‌ره‌كی ده‌ستی چه‌په‌ڵ و ڕه‌شی تیرۆریستانی داعش بووه و هه‌م هێزی سه‌ره‌كی دژ به تیررۆریستان بووه، پێویستە زیاتر له هه‌ر دەوڵەت و نه‌ته‌وه‌یەكی تر وریا بێت ، به كه‌لكتوری جوانی پێكه‌وه ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤ دۆستی ڕه‌گ و ریشه‌ی ئه‌و هزره دژ به مرۆڤ و به ئایین هه‌ڵته‌كێنێت .
هه‌روه‌ها پێم وایه هه‌ر تاكێكی ئه‌و كوردستانه‌ش ده‌بێت به هه‌ستی به‌رپرسیارانه‌وه، له هه‌ر زانیارییه‌ك له سه‌ر تیرۆریستان و تێكده‌ران، زۆر به هۆشیارییه‌وه و به خێرای ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لێ ئاگادار بكاته‌وه.
به دڵنیایه‌وه ئه‌و تیرۆریستانه توشی شكست و له ناو چوون ده‌بن، چونكه نه باوه‌ڕیان و نه ئامانجیان نه‌ك ته‌نیا بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی نیه به‌ڵكو دژ به مرۆڤایه‌تییه.