میللەتی كورد بەپیشیتوانی خوا ،پێشمەرگە وسەرۆك بارزانی دەگەن بە ئامانجە گەورەكە
December 25, 2016
وتار و بیروڕا
گەڕانەوەی خاكی دابرٍاویی كوردستان بۆ خاوەنە رٍەسەنەكەی جیابوونەوەی ، دابران و بردنی نیشتیمانی هیچ نەتەوەیەك نییە ،بەڵكو گەرٍانەوەیە ئەو وڵاتەیە كە دەیان ساڵە داگیر كراوە .. سەربەخۆیی وڵاتانێک کە سەردەمانێک لە ژێر رکێفی ئیمپراتۆریە گەورەکانی ناوچەبوون بوو بە هۆی گەشەکردنی هەرکام لەو وڵاتانە بە جیاوو بە پیی ئەو پەرەئەستاندنی دێموکراسیو سەر ئەنجام بە دامەزراندنی یەکیەتی ئورووپاو بازاری هاوبەشی ئورووپا، ئەو ناوچەیەی کردۆتە گەورەترین ناوچەی سەقامگیری جیهان، کە لەودا بنەماکانی وەک رێزگرتن لە مافی مرۆڤ، مافی سەروەری نەتەوەکانو کەمینە نەتەوایەتیەکان، دێموکراسیو گەشەسەندن، رێز لە کەڕامەتی مرۆڤ بوونەتە نرخو بەهای هاوبەش. بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراستو ئێرانیش لە گەڵ دابێت، بگات بە ئاشتیەکی سەقامگیر، پێویستە نەخشەی ژئێۆپۆلیتیکی ئەو هەرێمە سەر لەنوێ بە پێی ویستی نەتەوەکانی پێکهێنەری ناوچەکە بگۆردرێتو گەلانی ناوچە بگەن بە مافەکانی خۆیان، تا بتوانن لە هەلومەرجێکی وەک یەک بەرەو ئاوەدانکردنەوەو هاوژینیەکی ئاشتی خوازانەو پێشکەوتووانە لە هەرێمدا هەنگاو بنێن. لەو رووەوە رەوتی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەتوانێت ببێتە سونامیەکی نوێ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا. شۆکی سەربەخۆیی کوردستان بەتایبەت بۆ دەسەڵاتدارانی ئێرانو سووریاو تا ئاستێکیش تورکیا لەوانەیە جەڵتەهێنەر بێت، بەڵام ئەم رووداوە دەبێتە هۆی تێکچوونی دۆمینۆی دیکتاتۆرەکانی ناوچەو بە ئازادی گەلانی ناوچە، دێموکراسی، گەشەسەندنو ئاشتی روو بە هەرێمێک دەکات کە زیاتر لە پێنج سەد ساڵە لەخوێن دا دەگەوزێت. سەربەخۆیی کوردستان دابەشکردنی هیچ وڵاتێک نیە، بەڵکوو لە حاڵەتێکی وادا، وەسەریەک کەوتنی نشتیمانێکە کە پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر لە لایەن داگیرکەرانەوە دابەشکراوەو سارێژکردنی برینە قووڵەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە. کورد سەرەرای سەرکوتو هەوڵی زۆری دەوڵەتانی ناوەندی ئێران، تورکیا، عێرا ق سووریا قەت نەبووتە بەشێک لە کۆمەڵگای ئەو وڵاتانە. لەو ماوەیەدا دەسەلاتگەلی زۆر لە سەر کار لابردراون، حکوومەتی جۆراوجۆر دامەزراونو سەرکوتو زەبرو زەنگی زۆر بەسەر گەلی کورد دا تاقی کراوەتەوە. بەڵام سەرەرای ئەوە خەباتو مافخوازی نەتەوەی کورد رۆژ بە رۆژ گەشەی سەندووەو ئەمرۆ سەرانسەری کوردستانی گرتووە. ئێستا دەبی بۆ هەموولایەک روون ببێتەوە تا پرسی کوردی لەو وڵاتانەدا چارەسەر نەکرێت نە دێموکراسی لەوێ جێگیر دەبێت نە ئاشتیو پێشکەوتن بەخۆیەدە دەبینێت.
پرسی سەر بەخۆیی كورد لە عێراق كاریگەری راستەوخۆی لە سەر كوردی هەموو پارچەكانی دیكە و درووستبوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆیی كوردی بە پاڵپشتی وڵاتە دوژمن و ڕەكابەرە سیاسی و ئابوورییەكانی ئێران لەم ناوچەیە بێ گۆمان زەنگێكی مەترسیدارە بۆ سەر رژێمی ئێران و لە روی رۆحیی و بەهێزبوون و گەلێك ڕۆی دیكەوە كاریگەری لە سەر كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە رۆژهەڵات دادەنێت، هەر بۆیە بە ئاشكرا و بە هەموو توانای خۆیانەوە تێ دەكۆشن بۆ سەر نەگرتن و بە لاڕێدا بردن و دژایەتی كردنی پرسی سەر بەخۆیی كوردستان لە باشووری كوردستان .ئەگەر كورد ئەو ناوچانەی بە دەستەوە نەگرتبا رەنگ بوو " داعش " كۆنترۆڵی ئەو ناوچانەی بكردبایە كە ئەمە خۆی لە خۆیدا مەترسیكی گەورەتر دەبوو بۆ سەر ناوچەكە و حكوومەتی بەغدت . لەم ماوەیەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی پرسی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی كورد كە مافێكی بێ ئەم لاو ئەولای كوردە و خەونێكی لە مێژینەی هەموو كوردیكێشە، خستە بەر باس و لە پارلەمانی كوردستانیشدا بە شێوەیەكی فەرٍمی ئەم پرسە تاوتوێ كرا و لەو كاتەوە تا بە ئێستا پرسی سەربەخۆیی كوردستان گەلێك مشت و مڕی جیاوازی نێو خۆیی و دەرەكیشی لێ كەوتووەتەوە. دەنگ دانەوەی ئەگەری راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان زۆربەی هەرە زۆری میدیاو گۆڤار و دەوڵەتانی جیهانی خستە جم وجۆڵ و زۆر وڵاتی جیهانی لەم بارەیەوە هاتنە دەنگ كە بەشێوەگەلی جۆراو جۆر باسیان لەم پرسە گرنگە كرد. وڵاتی ئیسرائیل یەكێك لە و وڵاتانە بوو كە بە ئاشكرا رایگەیاند كە پرسی سەر بەخۆیی مافی گەلی كوردە و پشتیوانیان لێ كرد و زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە بە شێوەگەلی جیاواز لەم بارەیەوە ڕای خۆیان دەربڕی. یەكیكیتر لەم وڵاتانە كە بە شڵەژانێكی زۆرەوە دژایەتی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕی رژێمی ئێران بوو، كە لە راستیدا كۆی كاكڵەی ئەم باسەش لێرەدایە كە رەنگە پرسیارەكەش هەر ئەمە بێت كە بۆ رژێمی ئێران كەوتۆتە دڵەڕاوكێ و كەوتووەتە دژایەتی كردنی پرسی سەربەخۆیی كوردستان؟ بۆیە تاران و بەغدا پێیان خۆ و ناخۆش چیتر كورد لە چاوەروانی شەرٍو ملمڵانێی تائیفی و مەزهەبییەكان ناكات و دۆزی كورد و مافەڕەواكەی بەهیچ شتێكی تر گرێنادات و هەنگاو و بریاردانی لەسەرٍ سەربەخۆیی كوردستانە .