خەبات و قوربانییدانی رابردوو وئێستامان بۆ سەربەخۆیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی بوو

خەبات و قوربانییدانی رابردوو وئێستامان بۆ سەربەخۆیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی بوو
گشت شۆرٍش و قوربانیدانەكانی كورد لە رٍابردوو و ئێستامان بۆ ئەوە بوو تا لە خاكی پیرۆزی كوردستان لە ژێر دەستی داگیركەرٍان رزگاری بێت و بگەین بە مافەرٍەواكانمان و ببین بەخاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆمان.سەرۆك مسعود بارزانی بۆ نەتەوەی كورد ئەو سەركردەیەیە كە وەك دەڵێن سەركردەی زەروورەتی مێژوویی، هەردەم دەیڵێین و گوێمان لێ‌ دەبێت كوردستان پێویستی بە سەرۆك بارزانی هەیە، ئەگەر لە رووی لۆژیكی سیاسی و گۆڕانكارییە هەرێمییەكانەوە لەم دەربڕینە بكۆڵینەوە، دەگەینە ئەو راستییەی كە بەڵێ‌ كوردستان پێویستی بە سەرۆك هەیە بۆ ئەوەی سەركردایەتی بكات و لەم قۆناخە سەخت و هەستیارەدا بەرەو كەناری ئارامی و دڵنیایی ببات.سەرۆك بارزانی لە قۆناخەكانی پێشوودا و زیاتر لە نیو سەدەیە وەك پێشمەرگەیەك خەبات دەكات، هەروەها وەك سەركردەیەك رۆڵی سەرەكیی لە سەرجەم پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا هەبووە و بە سیاسەتی دووربینانەی لەسەر ئاستی نێوخۆیی رۆڵی كاریگەری لە كۆكردنەوەی ڕاوبۆچوونە جیاوازەكان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە و لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دواگۆڕانكارییەكان پێگه ی سەرۆك بارزانی لە زۆربەی هەڵوێستەكاندا بە ڕوونی دیارە و هیچ كەس ناتوانێت نكۆڵیی لێ بكات، ئەمەیش هۆكار بووە بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لە چەندین پلان و مەترسیی دەرەكی دەربازی ببێت، دوائەو مەترسییەیش كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەوە، شەڕی تیرۆریستانی داعش بوو كە سەرۆك وەك سەركردەیەكی بەتوانا و شارەزا سەركردایەتیی ئەم قۆناخە سەختەی كرد و شكستی بە ئەجێندای سەربازی و سیاسیی تیرۆریستان و دەستە شاراوەكانی پشت ئەو دوژمنكارییە هێنا و، لەسەر ئاستی دەرەكییش توانی ڕای گشتیی وڵاتە زلهێزەكان بە لای هەرێمدا ببات و لەو چوارچێوەیەیشدا بە هەموو جۆرێك هاوكاریی هەرێم كرا. بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی كورد كە هەمیشە سەركردەی مێژویی سەركردایەتیی كردووە، بەڵام لە هیچ قۆناخێك و لە سەردەمی هیچ یەكێك لە سەركردەكانی كورددا دۆزی كورد نەگەییشتووەتە ئەم ئاستە، سەرۆك بارزانی لە لایەن وڵاتە زلهێزەكانەوە وەك سەرۆكی وڵات پێشوازی لێ كراوە و لە سایەیدا ئاڵای كوردستان لە تەنیشت ئاڵای وڵاتاندا هەڵكراوە، ئەمە بەرهەمی هەوڵی دیپلۆماسیانە و كارامەیی بەڕێوەبردنی پەیوەندییە دەرەكییەكانە لە لایەن سەرۆك بارزانیـیەوە . بۆیە پێوستە گشت هێزو لایەنە كوردستانییەكان بە گشتی بە دڵسۆزی و رٍاشكاوانە پشتیوانی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی بن بۆ گەیاندنی ئەو كاروانە مێژووییە بە ئامانجەی خۆی ..

هەموو خەبات و قوربانیدانمان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی بووە.بۆ ئێمەی كورد كە خاوەن ، خاك و كەلتوور و نیشتیمان و زمانی تایبەت بە خۆمانین و دەیان ساڵە بە غەدر لێمان داگیركراوە ، گەرٍاندنەوەی ئەو ئەو مافەرەوایانەیە كە دەیان ساڵە بە زۆر لێمان زەوتكراوە و لە پێناوییدا خەبات دەكەین و قوربانیی دەبەخشین .لەو نێوەندە پارتی و بارزانی ، پشكی شێریی ئەو شانازییەیان پێبراوە و مێژوویی پر لە تێكۆشان و سەرفرازییان تۆمارس كردووە و قۆناغه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تییمان كه‌ ده‌كرێت بووترێت دوو قۆناغی گرنگمان هه‌بووه‌. یه‌كه‌میان سه‌ركردایه‌تی شۆڕش داخوازی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌ستنیشانكردووه‌ و له‌ قۆناغی شۆڕشی پڕ شكۆی ئه‌یلوولدا ئۆتۆنۆمی وه‌ك چاره‌سه‌ری واقیعی بۆ پرسی كورد ده‌ستنیشانكردبوو.له‌ قۆناغی دووه‌میشدا كه‌ قۆناغی دوای راپه‌ڕین بوو، خه‌ڵك نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵبژارد و په‌رله‌مانیش فیدراڵی وه‌ك داخوازی كورد په‌سند كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی داوایده‌كات جیاوازه‌ و خه‌ڵكی كوردستان راسته‌وخۆ خۆیان به‌شداری له‌ دیاركردنی داخوازیان بۆ جیابوونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆبوون یاخود مانه‌وه‌ له‌ عێراقدا ده‌كه‌ن. ده‌توانیین بڵێن ئه‌م هه‌نگاوه‌یه‌ كه‌ شۆڕشێكی گه‌وره‌ له‌ هزری كوردبوونماندا درووستده‌كات و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووماندا كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شاڕێگه‌ی خۆی و بونیات ده‌نرێت.رووداو و پێشهاته كانی ئێستا به گه‌وره‌ترین گۆڕانكارییه‌ كه‌ له‌ مێژووی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییدا رووده‌دات و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌مووان پشتیوانی له‌سه‌رخستنی ئه‌و پرسه‌ بكه‌ین و پشتیوانی ئەو كاروانە مێژووییەی سەرۆكی كوردستان بین كە ئاواتی شەهیدان و نەتەوەی كورد و دەریاییەك خوێنمان بۆ بەخشییووە ...

ئێستا لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێو دەوڵەتی بە هۆی سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، لە خۆگرتنی نزیكەی دوو میلیۆن ئاوارە ـ ئیدارەكردنی هەرێمی كوردستان لە رووی قەیرانی دارایی و رەخساندنی كەشوهەوایەكی سەقامگیر و پێكەوە ژیان لە هەرێمی كوردستان ، پێگەیەكی بەهێز و ناوبانگێكی پر شكۆیی بۆ كورد بەدیهێناوە و لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسیی و دیپلۆماسییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان ‮ ‬لە رێگەی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬زۆرترین پەیوەندی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬جیهان‮ ‬دروست بكات كورد بكاتە خاوەن نیمچە كیانێكی‮ ‬سەربەخۆ زۆرترین كونسولخانە و نوێنەرایەتی‮ ‬وڵاتان لە هەولێری‮ ‬پایتەخت كراوەتەوە لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورەدا پارتی‮ ‬بە تایبەت خودی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وەكو گەورە مەرجەعی‮ ‬كورد دەركەوتووە لە باكووری‮ ‬كوردستان سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆڵی‮ ‬بەرچاوەی‮ ‬هەبووە لە پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە رۆژئاوای‮ ‬كوردستانیش سەرۆك بارزانی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬یەكخستنی‮ ‬حزب و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستانە لەمڕوەوە چەندین كۆنگرە و كۆنفراس و كۆبونەوەی‮ ‬ئەنجام داوە بەجۆرێك لە قەیرانی‮ ‬سوریادا بارزانی‮ ‬وەكو بەرەیەكی‮ ‬بەهێز سەیر دەكرێت وەكو چۆن هەریەك لە ئەمەریكا و توركیا و ئێران و سعوودیا بەرەن‮.‬
لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەكو حزبی‮ ‬یەكەم خاوەنی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە چاوی‮ ‬هەموو لایەك لەسەرە،‮ ‬چونكە پاشەكشێ پارتی‮ ‬پاشەكشێ كوردە پێشكەنگبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬پێشەنگبوونی‮ ‬كوردە ناحەزانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە رێگە و شێوازی‮ ‬جیاجیاوە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە پارتیان داوە هەوڵی‮ ‬بچووك كردنەوەی‮ ‬پارتییان داوە،‮ ‬بەڵام پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬لەو هێرش و لێدانە بەهێزترە كە لە بیری‮ ‬ناحەزانی‮ ‬پارتی‮ ‬دایە‮.‬
Top