چوار حزبەکە و سیاسەتی نێرەموکی
December 22, 2016
وتار و بیروڕا
هەر چوار حزبەکە لە بەغدا و سەر شەقام و ناو حکومەت بە زمانی جیاواز دەدوێن, لە بەغدا یاسای بودجە پەسند دەکەن و دەنگ بە حەشدی شەعبی دەدەن, لە حکومەت دەڵێن: لە یاسای بودجەدا غەدر لە هەرێم کراوە و پێشمەرگەش پشت گوێ خراوە, لە شەقامیش موزایەدەی ئەوە دەکەن گوایە شایستە داراییەکانی هەرێمیان گێڕاوەتەوە و لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون و کۆتاییان بە سیاسەتی مووچە و بودجە بڕینی خەڵکی کوردستان هێناوە, لەگەڵ ئەو هەموو موزایەدەیەی ئەو چوار فراکسیۆنە بە گێڕانەوەى شایستە داراییەکان دەیکات, کەچی بەشێک لە پەرلەمانتارانیان دەنگیان بە یاسای بودجە و حەشدی شەعبی نەداوە, ئەوەیە سیاسەتی نێرەموکی! بەردەوام زەوقی شەقامیان هەڵدەستێ و لەسەر سیسەمی شەقام سێکس لەگەڵ خواست و داواکاری خەڵک دەکەن, زەوقی حکومەتیشیان لە کاردایە و لەسەر سیسەمی حکومەتیش وەک خۆیان دەڵێن: سێکس لەگەڵ داهاتی خەڵک و بە هەدەردانی سامانی گشتی دەکەن, ئەوە زەوقی بەغداشی هاتەسەر و لەسەر سسیسەمی پەرلەمانی عێراقیش, سێکس لەگەڵ ئامانجە نەتەوەییەکان و خواستی سەربەخۆیی و خەونی دەوڵەتی کوردی دەکەن.