لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ڕوانگای دوێنێ ،ئەمڕۆ ،سبەی پارتی و بارزانیە

لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ڕوانگای دوێنێ ،ئەمڕۆ ،سبەی پارتی و بارزانیە
لە چەند ڕوژێ ڕابڕدۆدا بەڕێز سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کۆردستان نێچیرڤان بارزانی پەیامی پێکەوە هەڵکردن و لێبوردەیی ئڵراستەی گشت پێکهاتەکانی کوردستان کرد بە بێ جیاوازی خیتابی بەڕێزیان ئاماژەیە بۆ ڕۆبڕو بونەوەی هەر هەڕەشەو مەترسیەک بو سەر سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و هتد لە کوردستاندا چۆنکە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بە درێژایی قۆناغەکان کەوتووەتە بەر هێڕش و پەلاماری دۆژمنان و نەیارانی کوردستان بە چەندین شێوازی جوراوجور ، وەیەکێک لە و شێوازانە بریتی بووە و بریتیە لە هەوڵدان بۆ تێکدانی بنەمای ئاشتی و ئارامی لە کوردستان دا و لە یەکترازاندنی بیروڕاسیاسی و ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبەکان لە یەکتر بۆ زیان گەیاندن بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بۆیە گۆتارەکە ی بەڕێزیان بە تایبەت لە قۆناغی ئەمڕۆدا سەبارەت بە بنەمای لێبۆردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و بە هەند وەرگرتنی پەیامێکی دڵسۆزانە یە بۆگشت کۆردستانیەکان و هەروەها وەڵامێکیشە بۆ دۆژمنان و ناحەزانی سە قامگیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی .

کوردستان بە درێژایی قۆناعەکان شوێنی نەتەوە و ئایین و ئایینزا و پێکهاتە جیاوازەکان بووە و لە هەمان کاتدا وڵاتی هەموان بووە و وڵاتی هەموانە بەبێ جیاوازی کەواتە کوردستان لانکەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بووە و دەبێ هەرواش بمێنێتە وە وئەوە ئامانجی سەرەکی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر بووە لە دوێنێوە بۆ ئەمڕۆ وە لە ئەمڕووە بۆ داهاتوو و هەمیشەش پێشەنگ بووە لە بەرگریکردن و پارێزگاری کردن لە م فرە ڕەنگیەی کە لە کوردستاندا بوونی هەبوە و هەیە و ماڵباتی ڕێزداری بارزانی هەمیشە زامنی پاراستنی ڕۆحی لێبۆردەیی و بە یێکەوە ژیانی ئاشتیانە بونە و ڕێگرییان کردووە لە هەر هەوڵدانێکی دۆژمنان و ناحەزانی کوردستان بۆ تێکدانی ئەم سیمایە جوان و شارستانیە ی کە لە هەمۆ دەڤەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کەم وێنەیە.

لە کۆتایی بە چەند پێشنیارێک کۆتایی بە وتارەکەم دێنم بەم شێوەی لای خوارەوە:

۱/واباشە لە ژێر ڕۆشنایی گۆتارە گرنگەکەی هێژا نێچیرڤان گیانی لێبۆردەیی و پێکەوە ژیان ببێتە پلانێکی گشتگیر و بە شێوەیێکی پڕاکتیکی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆشکەست هێنان بە هەمۆ ئەو هەوڵانەی کە دەدرێن لە پێناو نانەوەی دوبەرەکی و سێ بەرەکی و بڵاو کردنەوەی که لتوری ڕق لە یەکتر بۆنەوە و سڕینەوەی یەکتر. لە لایەن ناحەزانی کوردستانەوە.
۲/ڕاگەیاندنەکان بینراو ،بیسراو ،نوسراو ،ئەلکترۆنی بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەو مەترسیانەی کە لەسەر گیانی لێبۆردەیی و پێکەوە ژیان دروست دەبێت هەروەها پێویستە وەک وانە لە قۆناغی سەرەتاییەوە تا زانکۆ بخوێندرێت لە هەمان کاتیشدا زانایانی ئایینی لە هەمۆ پێکهاتە ئایینیەکانی کوردستان لە مینبەرەکانەوە پەیامی یەکتر قەبوڵکردن و ڕێز گرتن لە تایبەتمەندیەکانی یەکتر ئاراستەی هاوڵاتیان بکەن و ،ڕۆشەنبیران ، نوسەران و ئەکادیمییەکان ،دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سەندیکاکان و پارتە سیاسیەکان ئەرکی هۆشیار کردنەوەی کوردستانیەکان لە ئەستۆ بگرن بە شێوەیێکی سیستماتیک چۆنکە بۆ ڕوبڕوبونەوەی دۆژمنە سەرسەختەکانمان و پۆچەڵ کردنەوەی ئەجندا و مەرامە گڵاوەکانیان وەڵامێکی بە هێز پێویستە و باشترین ئەلتەرناتیڤیش بریتیە لە وەی کە ئەمڕۆ لە م کاتە هەستیارەدا گیانی دیمۆکراسی زیاتر پتەو بکەین و ەک ئومێدێک بۆ ئایندەی گەلەکەمان و نا ئۆمێد کردنی نەیاران و دۆژمنانمان کە دەیانهەوێت دۆزی ڕەوای کورد لە ئامانجە ڕاستەقینەکەی دور بخەنەوە و هەژمۆنی خۆیان بسەپێنن بەسە ر کوردستاندا .
Top