سەرۆك بارزانی، گەیاندنی دۆَز و شوناسی كورد بە هەموو دونیا

سەرۆك بارزانی، گەیاندنی دۆَز و شوناسی كورد بە هەموو دونیا
لەو رۆژگارانەی كە میللەتی كورد بە ناخۆشترین ساتەكانیاندا گوزەریان دەكرد، بارزانی بووە هیواو رووناكییەك لە نێو شەوە تاریكەكان ، میللەتی كوردی لە بێ‌ چارەیی گەیاندنی لووتكەی سەركەوتن و خاوەن ناسنامەی و كەسایەتی خۆی .خواست و ئاوات و كردەوەكانی سەرۆك بارزانی لە هەمبەری دۆزی كورد ، نیشاندەری ئەو واقعییەتەیە كە هەمووكات بە بیروهزری نەتەوەیی و لە دەرەوەی چوار چێوەی حزبایەتی و بەرژوەندی تایبەتی و شەخسی تێكۆشانی كوردووە و لە هەر شوێنكی ئەو جیهانە ، كێشەی كورد تووشی ئاستەم و گرفت بووبێتەوە ،ئەوا وەك فریادرەسێك بە هەموو تواناییەكییەوە ویستووێتی چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە ..هەركاتێك كەسانێك لەدەروەی بەرژەوەندی حزبەكەی و كۆمەڵگەكەی تووشی قەیرانی ژیان و نارەحەتیەكانی ئازادی و كولەمەرگی بووبێتەوە، سەرۆكی كوردستان دەستی هاودۆستی و كۆمەكی و هاریكاریی بۆ درێژكردوون و لە ئازارەكانی كەمكردونەتەوە، كە بێگومان ئەمەش یارمەتیدەرێكی دیكەیە بۆ ئەوەی هێندەیتر بازنەكانی پێكەوەژیان و هاوژیانی گەورەتربێت و زیاتر كەسێتی سەرۆكەكانی كوردی پێبناسرێت كە چ پەیامێكی پێیە بۆ مرۆڤایەتی. بیركردنەوەی سەرۆكی كوردستان بەو شێوە هەمەلایەنگیریە بووە كە سەرۆكایەتیبوونەكەی بە پێوەری حزبی نەبێت، بەڵكو گشتگیرتر و فراوانتر مامەڵە لەگەڵ رووداوەكاندا بكات، نزیكتر نمونەش وروژاندنی -مافی چارەی خۆنووسین- لە شوێنێكدا بەبەرچاوی نوێنەری زۆربەی ئەو نەتەوە و سیاسەتمەدارانەی كە لەوانەیە خۆشحاڵ نەبن بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان، ئەم پانتاییە فراوانە لەكاركردن خزمەت بە ئایندەی سەرۆك و ئایندەی ئەو كۆمەڵگەیەش دەكات كە ئەو سەرۆكایەتی دەكات. یەكێكی دیكە لەو بنەما گشتی و نەگۆرەی كە سەرۆكی كوردستان كاری لەسەردەكات ئەوەیە خاوەنی هەڵوێستی نەگۆری بەرژەوەندییە گشتیەكانی میللەتەكەیەتی، نەك لەهەر جێگەیەك و لەلای هەر میللەت و سەركردەیەكی دیكەی سیاسی هەڵوێستێكی دیكەی شاراوەی هەبێت كە پێچەوانە بێت لەگەڵ پرەنسیپە سەرەكیەكەی خۆی وەكو سەرۆكی كوردستان، ئەم روونی و دووفاقی نەبوونە لە كاری سیاسیدا خزمەت بە پرۆژە سیاسیە نێودەوڵەتیەكان دەكات كە كورد هەمیشە داكۆكی لە پرەنسیپە نەگۆرەكانی خۆی بكات كە لە ئامانجە باڵاكانی نزیك دەكاتەوە وەكو هەموو میللەتانی دنیا كە گەشتونەتە كیانی و دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان ...

لە کاتێکدا کە وڵاتانی‮ ‬جیهان پشتیان لە کورد دەکرد و خۆیان نادیدە و نابیست و ناگۆ دەکرد لە ئاست ئەو هەموو مەرگەسات و تراژیدیانەی‮ ‬دووچاری‮ ‬نەتەوەکەمان دەبۆوە،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬داگیرکەری‮ ‬کوردستان ئەو هەڵوێستەی‮ ‬کۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیان زیاتر بۆ سەرکوتکردنی‮ ‬کورد دەقۆستەوە،هوشیاریی و كارێزمایی‮ ‬و سەردەرکردوویی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و گەمەسیاسییەکانی‮ ‬ئەو سەردەمە و سەرەڕای‮ ‬هەڵوێستەکانیان و سیاسەتی‮ ‬پاکتاوکردنی‮ ‬کورد لە لایەن دوژمنانەوە،‮ ‬بارزانی‮ ‬باوک وای‮ ‬لە‮ ‬ڕێژێمی‮ ‬بەعس کرد لە‮ ‬11ی‮ ‬ئاداری‮ ‬1970‮ ‬لە‮ ‬ڕێکەوتننامەیەکی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و دیکۆمێنتاریدا دان بە ماف و سنووری‮ ‬کوردستانی‮ ‬باشووردا بنێت‮. ‬درێژەدانی‮ ‬خەبات و کۆڵنەدان لە پێناوگەیشتن بە مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬دەوڵەتبوونی‮ ‬کوردستان وایکردبوو کە وڵاتانی‮ ‬زلهێز لە ئامانج و مەبەستی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بگەن،‮ ‬ئەویش هیچ کاتێک مافی‮ ‬بە دەوڵەتبوونی‮ ‬کوردستانی‮ ‬نەشاردۆتەوە بە ئاشکرا درکاندوویەتی‮ ‬و هەوڵی‮ ‬بۆ داوە‮.‬ بارزانی‮ ‬نەمر لە ماوەی‮ ‬زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشان فێری‮ ‬کردین بە شانازی‮ ‬و سەربەرزییەوە هەست بە کوردبوونی‮ ‬خۆمان بکەین و پێداگریش لە سەر گەیشتن بە دەوڵەتی‮ ‬کوردستان بکەین‮.‬ ئێستایش سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬هەڵگری‮ ‬هەمان ئامانج و‮ ‬ڕێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرە کە خەون و هیوا و ئاواتی‮ ‬نەتەوەیەکە،‮ ‬تەواوی‮ ‬کوردستانیان پشتیوانی‮ ‬لێدەکەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە و نەیارانیش لە پیلانە گڵاوەکانیان بەردەوامن و ناوەستن،‮ ‬بەڵام بێئاگان لەوەی‮ ‬کە زەمەن گۆڕاوە و ئەو سەردەمە سەخت و دژوارە کۆدەنگییە دژ بە کورد گۆڕاوە بۆ کۆدەنگی‮ ‬لاگیری‮ ‬و پێشمەرگەیش ئێستا هێما و سیمبولی‮ ‬ئازادی‮ ‬و پارێزەری‮ ‬مرۆڤایەتییە لە جیهان،‮ ‬کە ئەویش بارزانی‮ ‬نەمر لە سەرەتای‮ ‬شەستەکانەوە رۆحی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬لە ناو کورددا زیندوو کردەوە‮ و دۆزی كورد گەیاندە لووتكە ..

پێشمەرگە، گیان و خوێنی خۆی دەبەخشێت ،شەونخوونی دەكات ،لە نێو گەرما و سەرما و ناخوشییەكان خۆبەخشانە فیداكاری دەكات لە پێناو ئازادی و سەروەریی خاك و نیشتیمان و نەتەوەكەی.كاتێك ناوی پێشمەرگە دێتە سەرزار، مان و نەمان، ژیان و مردن مانای سروشتی خۆیان لەدەست دەدەن و ماناكەی دەگۆڕێت بۆ چۆن ژیانكردن و چلۆن مردن؟ كەواتە پێشمەرگە لە لایەكەوە پرسیارە و لە لایەكی دیكەشەوە وەڵامێكە بۆ ئەم پرسیارە. پرسیار لەوەیكە پێشمەرگە كێیە؟ ئەركی چیە؟ و بۆچی خەبات دەكات؟ بەڵام جیا لە هەموو ئەم پرس و پرسیارانە كە هێمایان بۆ كرا رەنگە ئەو پرسیارە بێتە ئاراوە كە گەلۆ تەنیا ئەو كەسانە پێشمەرگەن كە چەكدارن؟ لە وەڵامدا دەتوانین بڵێین نا. هەر تاكێكی كوردستان لە هەر شوێنێك بێت دەتوانێت پێشمەرگە بێت. خوێندكار لە سەنگەری زانكۆ، ژنێكی یەكسانیخواز لە مەتەرێزی داكۆكی لە ماف و ئازادییە ئینسانی و نیشتمانییەكانی، لاوێكی دەروەست كە پێكهاتەشكێنە و مل بۆ تابۆكان داناخات و لە دژی بیری كرمۆڵ هەڵدەچێت. هەركام لەم توێژانە بە چەكی عەقڵ و قەڵەم دەتوانین بەشێكی جیانەكراوە لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بن. وەك سەرۆک مسعود بارزانی دەڵێ:" ئەزموونی پێشمەرگایەتی بۆ من گەورەترین قوتابخانە بووە و لەو قوتابخانەیەشدا ئێمەی پێشمەرگە مامۆستایەکی گەورەی وەک بارزانیی نەمرمان هەبووە. ئامۆژگاریەکانی بارزانیی نەمر چ وەک باوکێک و چ وەک رابەرێک ڕێنیشاندەری ژیان و خەباتم بووە. دەتوانم بڵێم هەوێنی خۆراگری و ورەبەرزیمان لە خەباتدا ئەم ئامۆژگارییەی باوکم بوو کە (لە شکستدا نائومێد نەبین و لە سەرکەوتندا مەغروور نەبین...
Top