گشت هەوڵەكان بۆ یەكریزی وسەربەخۆیی كورد وكوردستانە

گشت هەوڵەكان  بۆ یەكریزی وسەربەخۆیی كورد وكوردستانە
چۆن لە ماوەی رابردوو تا ئێستا توانیمان بە پاراستنی یەكریزی و یەكهەڵوێستی رووبەرووی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتیی ببینەوە و بووینە جێی شانازیی لە هەموو جیهانی ئازادا ، دەخوازێت بەهەمان روحییەتی پشتیوانیی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی بین بۆ گەیاندنی ئەو كاروانە پر خەباتە بە ئامانجە گەورەكە.
ئەوەی لە ئێستادا لایی سەرۆك بارزانی گرنگە و بەردەوام پێداگری لە سەر كردووە ، یەكهەڵوێستی و تەبایی نێو ماڵی كوردستانییە ، ئەویش بۆ ئەوەیە كە لە ئایندەیەكی نزیكیدا دوا بریار لەسەر چارەنووسی و ئایندە مان بدرێت .سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكانی ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بۆ ئەمریكاو وڵاتە ئەوروپیەكان و چاوپێكەوتنی‮ ‬لە گەڵ سەرۆكانی‮ ‬ئەو وڵاتانەو پەرلەمان و حكومەتەكانیان تێگەیشتنێكی‮ ‬زێتر لە لایەن ئەو وڵاتانەوە دروست بوو بۆ دۆزی‮ ‬كردو پرسی‮ ‬سەربەخۆ بوونی‮ ‬كورد‮.‬هەر لەو سۆنگەیەوە سەرۆك بارزانی‮ ‬زۆر راشكاوانە پرسی‮ ‬ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستانی ‬راگەیاند كە وەك پرۆژەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەموو لایەنەكان كاری‮ ‬لە سەر بكەن و پێی‮ ‬وابوو كە ریفراندۆم مافێكی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە لە سەردەمی‮ ‬ئەمڕۆكەدا‮. ‬لە گەڵ وروژاندنی‮ ‬پرسی‮ ‬ریفراندۆم و جیدی‮ ‬بوونی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆ بوون و نەرمی‮ ‬نواندنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دنیا و ئەو پەیوەندییە نێو دەوڵەتیە سیاسی‮ ‬و دبپلۆماسییە چڕانەی‮ ‬هاتنە پێشەوە،‮ ‬هێندەی‮ ‬تر هانی‮ ‬وڵاتە ئیقلیمییەكانی‮ ‬دا كە دژایەتی‮ ‬سەربەخۆ بوونی‮ ‬كورد دەكەن بۆ سەربەخۆ بوون،‮ ‬بە چەندین شێواز ئەو پیلانانەی‮ ‬خۆیان دژ بەو ئامانجە دەست پێبكەن،‮ ‬ئەوەبوو ئاسەواری‮ ‬ئەو پیلانانە بە ئاشكرایی‮ ‬لە كوردستاندا رەنگیان دایەوە،‮ ‬هەر لە بڕینی‮ ‬بودجەی‮ ‬كوردستان لە لایەن حكومەتی‮ ‬فیدرالییەوە،‮ ‬تا پرسی‮ ‬وروژاندنی‮ ‬شەقام و هەڵكوتانە سەر بارەگاكان و دەست تێوەردان لە كاروباری‮ ‬پەرلەمان و دروست كردنی‮ ‬حەساسیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە نێو فراكسیۆنە كوردییەكان،‮ ‬هەروەها رێگری‮ ‬لە سەرجەم ئەو دەست پێشخەریانەی‮ كە ‬لە لایەن سەرۆك بارزانییەوە كران بۆ رێكخستنەوەی‮ ‬ماڵی‮ ‬كورد‮. ‬ هەموو ئەو هەوڵە نەزۆكانە لە لایەن ناحەزانی‮ ‬كورد،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬نەگۆڕی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬پاشەكشە پێ نەكرد بۆ دەست هەڵگرتن لە ئامانجی‮ ‬سەربەخۆ بوون و گەڕانەوە بۆ باوەشی‮ ‬حكومەتی‮ ‬مەركەزی‮ ‬و ئەو گەمە سیاسیەی‮ ‬بە كورد دەكرێت بۆ گەڕانەوە بۆ دواوە،‮ ‬بەڵكو زێتر هانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬داوە كە سووڕ‮ ‬بێت لەسەر مافە رەواكانی‮ ‬ئەو گەلە بۆ بە بەدەستهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ یی كوردستان بون و ئازادی‮.

ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە هەڵوێستی پارت و لایەنە سیاسییەكانی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستانی گەورە بینبووە ، جگە لە خوڵانەوە لە بازنەیەكی داخراو لە بەرژوەندی ناحەزانی كورد و لە باربردنی دۆزی كورد ، نەیانتوانیووە هیچ دەسكەوتێكی بۆ كورد بەدەستنەهێناو بەڵكو بوونەتە هۆكارێك بۆ نەبوونی یەكریزی وتەبایی نێو ماڵی كورد .ئەگەر سەرنجی بارودۆخی ئێستای كوردستان بدەین، بێگومان دەبینین سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاریگەرییەكی زۆر گەورەی لەسەر بەنێودەوڵەتی بوونی پرسی كورد هەیە، ئەمەش لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان هیچ سەركردەیەكی كورد نییە هێندەی سەرۆك مسعود بارزانی لە سەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەهێز بێت، دەكرێت بڵێین ئامادەبوونی بەڕێز مسعود بارزانی فاكتەرێكی بەهێزە بۆ ئەكتیڤبوونی پرسی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان، لەگەڵ ئەوەی هاوسۆزییەكی نێودەوڵەتی گەورە بۆ باشووری كوردستان بوونی هەیە، بەڵام پرسی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان ئەكتیڤ بۆتەوە، بۆیە ئەوەی لە باشووری كوردستان دەیبینین، رێگەخۆشكەرە بۆ پارچەكانی دیكە،.لە ئێستادا دۆز و كورد بۆتە ئەو واقیعەی كە چیتر ناكرێت مافەرەواكانی نادیدە بگیرێت ، بۆیە كورد لە باشووری كوردستان لە ئاستی ئیقلیمییەوە بگوازێتەوە بۆ ئاستی جیهانی، واتە مامەڵەیەكی جیهانی لەگەڵ جێگە و پێگەی خۆی بكات، ئەوجا لەگەڵ ئەوەی كورد لە ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە لە كەمپی دژە تیرۆرەوە پێناسەی چارەنووسی خۆی بكاتەوە، بەڵام لە هەمانكاتدا دیپلۆماتییەكی ژیرانەش پیادەدەكات و هەموو هێلكەكانی خۆی نەخستۆتە یەك سەبەتەوە، دیپلۆماتییەكی فرەڕەهەند پیادە دەكات و لەگەڵ دەوربەریشی پێوەندی باشی هەیە، بێگومان ئەم دیپلۆماتییە فرەڕەهەندەش یارمەتیدەرێكی زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەی سەربەخۆیی سەربكەوێت.

تا دێت متمانەی وڵاتانی جیهان بۆ دۆزی كورد زیاتر دەبێت تا كاتی برٍِیاردان بۆ سەربەخۆیی پشتیوانیكردمان بەهێز بێت . پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی رٍاستەوخۆیی ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬گەورەترین سەركەوتنی‮ ‬سەربازیی لە مێژوویی شەرٍی تێرۆریی ناوچەیی و جیهانی‮ ‬تۆماركردووە لە شكاندن و بەرەنگار بوونەوەی‮ ‬مەترسیدارترین تیرۆرستی‮ ‬جیهانی‮ ‬داعش‬،‮ ئەوەش وایكردووە پێگەی كورد و شوناسی كورد لە سەر ئاستی جیهانی بەهێز و كاریگەر بێت ، ‬كە ئەمە دەستكەتێكی‮ ‬گرنگ و مێژووییە بۆ جیهان بەگشتی‮ ‬و كوردستان بەتایبەتی‮. ‬جگە لەسەركەوتنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬سەروك بارزانی،‮ ‬ئەمانە دەستكەوتی‮ ‬گرنگن جیگای‮ ‬بایەخپێدانن،‮ ‬چونكە بەم كردارانە گەلی‮ ‬كورد هەنگاو دەنێت بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و كەبیگومان پڕۆژەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خەونی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردەو بەرنامەی‮ ‬سەرۆك بارزانییەو سەركردایەتی‮ ‬دەكات‮. ‬دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬دروست دەبێت،‮ ‬چونكە دوای‮ ‬شەری‮ ‬موسڵ براوەكانی‮ ‬شەر،‮ ‬دەستكەوتەكان دابەش دەكەن و سنووری‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانیش‮ ‬ڕوونتر دەبێت،‮ ‬جگە لەوە ماوەی چەند ساڵێكە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی‮ ‬لە باشووری‮ ‬كوردستان، بووەتە باسی‮ ‬میدیا و راگەیاندنەكانی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و جیهانییەكان،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا بە كردار لە ناوچەكە پێشمەرگە بووەتە پێشەنگی‮ ‬هێزێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ شەڕی‮ ‬داعش و پێشڕەویەكی‮ ‬زۆر لە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دروست بووە،‮ ‬كە تا ئێستا‮ ‬95% ‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان لەژێر كۆنتڕۆڵی‮ ‬كوردو پێشمەرگەدایە،‮ ‬و لەڕووی‮ ‬سیاسیشەوە لەماوەی‮ ‬ئەم شەڕەدا هەرێمی‮ ‬كوردستان قۆناغێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬تێپەڕاندووە‮. ‬بەڵام ئیتر دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬موسڵ و كۆتایهێنان بە فەرمانرەوایی‮ ‬تیرۆستانی‮ ‬داعش لەتەوای‮ ‬عێراقدا،‮ ‬بە دیتنی‮ ‬دەوری‮ ‬كاراو گرنكی‮ ‬كوردو پیشمەرگە لەم جەنگەدا،‮ ‬لەگەڵ دابەشكردنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬پشكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ئەو دەوڵەتەیە كە دەیان ساڵە گەلی‮ ‬كورد خەونی‮ ‬پێوە دەبینێت و چاوەڕوانییەتی‮. ‬كوردەكان هەوڵی خۆیان خستووەتە گەر،‮ ‬بۆ ئەوەی دوای كۆتاییهاتنی شەڕی دژ بە داعش،‮ راستەوخۆ ‬دەوڵەتی سەربەخۆ دابمەزرێنن‮و ئاواتی شەهیدان و پێشمەرگە و نەتەوەی كورد بێتە دی ..
Top