بۆچی کەناڵەکانی( NRT )؟ ( سایکۆلۆژیای گەندەڵی )
December 20, 2016
وتار و بیروڕا
یەک دوو لە کۆمێنتەکان وەھا (مۆبالیغەی) تیایدا بوو کە من چەند چرکەیەک لەبیرم چوو لەو جیھانە دام. کومێنتەکان لەوە دەچوون وەسفێکی وەک "مەلائیکەتیان" بۆ شاسوارەکەی سەرکەناڵە دەکرد. ھەڵبەت وانەبێ من حەسوودیم پێ بردبێ، بەڵکۆ بە پێچەوانەوە خۆزگەم دەخۆاست ئەوە سەدا سەد وا بۆایە. چونکە وەک بسپۆرێکی سایکۆلۆژیا بڕوام وایە نەشرینترین تایبەتمەندی و ساخلەت لە مرۆڤ و جیھاندا حەسوودییە، و ئەم ھەستە نەشرینە گەورەترین زیانی بە مرۆڤایەتی گەیاندووە و ھیچ شتێک بە ئەندازەی ( حەسوودی ) پشتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و شارستانیەتی نەشکاندووە، تەنانەت لە چەمکی ( پیسبوونی سایکۆلۆژی ) ئەم خەسڵەتە لە ھەموویان دیارترە و کۆژەکێکی بەکارەیە. بۆیە ھەر لە خۆمەوە حەپەسام. پرسیارم لە خۆ کرد ئەرێ ئەی خۆای ئەھوەرامەزدای یەزدانی پاک و یەکانە و بێگەر دەکرێ فریشتە ( مەلائیکە) یەک لەو کوردستانە جوانە و پیرۆزە و نازدارە و یادگاری باب و باپیرانمان و کاوەی ئاسنگەر و فەرەیدوونی شاھینشاە و ھۆشەنگی گەورە پاشای ئاریایی و زۆرێکی تری و کۆن و نوێ دا، ھەبێ و بتۆانێ یۆتۆپیایەکی بەھەشت ئاسا لەو کوردستانە دروست بکاتن؟ بەڵام دیسانەوە وەخۆھاتم. زوو بیرم لە فەیلەسۆفی بەھشتی( عەلێ وەردی ) ھاتەوە کە لە بەرھەمەکانی چەند بە جوانی(وەسفی) مرۆڤ و سایکۆلۆژیای ڕەفتار و کردار و گۆتارەکانی دەکاتن. جا قسەی ھاوشێوەی (....پێم سەیرە مەلیارەھا دۆلار ببردرێتە دەرەوە...) و (...من تەنانەت ٨٧ فلسیشم لە مالیکی وەرنەگرتووە و ئەوە تەنیا پرۆپاگندەیە...) و (....ھێنانی دەبابەی بەعس و پاسداری ئێرانی و ....) و .......ھتد.
دەڵێن ئەو شاسوارە خاوەن چەندەھا ملیۆن دۆلارە و ئەگەر زیاتریش بێ کارم پێی نیە و (حەسوودیشی) پێنابەم چونکە من ھەرگیز ئاوات و ئارەزووی دەوڵەمەندی واھا بە خەیاڵیشم دا ناچێ. بەڵام من تەنھا یەک پرسیار لە خۆم و خۆی و خەڵکی دەکەم: نازانم ئەو بڕە پارەیە لە باب و باپیرانی بە (میرات) بۆی ھاتووە یان نە یان لە کۆیێ دەستی کەوتووە؟ بۆختانیشی لێ ناکەم و حاشا ناڵێم دزی یان گەندەڵی کردووە، چونکە زەردەشتی پێغەمبەر "ڕاستگویی" بە جوانترین خەسلەتەکانی مرۆڤی ئاریایی ھەژمارکردووە و " ڕاستگۆ بوون" بۆ بەختەوەری و سەرکەوتنی خۆدی مرۆڤ بە پێویست دەزانێ. بەڵام باشە کەسێکی وەک شاسوار کە دوور نیە تەمەنی لە(٣٥)ساڵ تێپەڕ نەکات ئەو ھەموو پارەیەی لە کۆێ بووە؟ بیل گیتس داھێنەری تۆڕی ئەنترنێت و مایکل جەکسۆن ئەستێرەی ڕۆک و مێسی فوتبالیست و.....ھتد، بوون، بەڵام ئەو چی؟ ئایا کەس ھەیە نەتۆانێ بە گۆمان بێ؟ باسی ئەمریکای دەکرد. لەوانەشە فرەنسا و زۆر شوێنی تریشی ناوھێنابێ و من گۆێم لێی نەبووبێ. گۆایە ئەم وڵاتانە(شامی شەریفن). ئەمریکا و فرەنسای دیمۆکراتیش ھەزاران بیل کلینتۆنی و نیکۆلای ساراکۆزەیان تیایدایە. و پوتینەکان لە ڕوسیاش ھەن. لە سەرەتا دا ژاک شیراکەکەی فرەنسامان پێ مەلائیکەتێکی دەستھەڵاتدار بوو، بەڵام دواتر دەرچوو دەستی لە گەندەڵی و زۆر شتی وەھا ھەبووە.
زانایانی دەروونناسی بە چەمکی جیاواز و مرۆڤیان شرۆڤە کردووە. مێشکی مرۆڤ وەک بێژنگ وایە. ئەوەی کە لە بەرژەوەندی دا بێ بە شتێکی بە سوود ھەژماری دەکات و تەنانەت ئەگەر زیانی ھەموو خەلکَ و نەتەوە و جیھانیشی تێدا بێ. ئەو ھاوکێشەیە نەک تەنھا لە ڕەفتارە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکاندا ڕوو دەداتن،بەڵکۆ لە ئایین و ڕەفتاری ئایینیش دا ھەیە و ئەگەر من نموونە بھێنم لەوانەیە کەسانێک ھەبن بێن و ساخ و زیندو و بەناوی کافربوون پارچە پارچەم کەن و بمسوتیێنن! ئەوە خەتای مرۆڤ نیە خەتایەکە مرۆڤبوونی مرۆڤە کە مرۆڤ خۆی ھەرگیز ناتوانێ خۆی لێ قورتال بکاتن. چونکە مرۆڤ مرۆڤە نەک فریشتە و نەک( مەلائیکەت).
باشە من لەو شانەسوارە پرسیارێک دەکەم: ھەموو قسەکانت لە سەرەوە ڕاست. یان بە لایەنی کەم زۆر و کەمییان ڕاست. لەوانەیە من نەتوانم بییان سەڵمێنم. پارە دەبردرێتە دەرەوە، تۆ پارەت لە مالیکی وەرنەگرتووە، دەبابەی بەعسی و سوپای پاسداران و..... گەندەڵی ھەیەو....ھتد، باشە! باشە ئەگەر ھەموو ئەو شتانە ھەیە و گەندەڵین، ئەی کارەکەی تۆ چێ ناو لێدەنرێت؟ چ جیاوازی نێوان ئەو گەندەڵیە و گەندەڵیەکەی تۆ دا ھەیە؟ باشە یەکێک حۆشتر بدزێ و ئەوەی تر ھێلکە، جیاوازی چیە؟ ئایا ھەر دوو کیان دزی نین؟ باشە تو خەمی ئەو خەڵکەتە و دڵسوزی ئەوانی و زگت بە زگە برسییەکەیان و گیرفانە بەتاڵەکانیان دەسووتێ چیت کردووە بۆ ئەوان؟ باشە ئەو ھەموو کەناڵە ئاسمانیەت دامەزراندووە، کە خۆت باشتر لە ھەر کەسێک دەزانێ ڕاگەیاندن واتە پارە خەرجکردن، باشە باشتر نەدەبوو کە لە جیاتی ئەو ھەموو پارەی کوردستان و خەڵکی تەخشان و پەخشانی ڕاگەیاندن دەکەی، وەک زۆر کەس کۆمپانیای خێرخوازیت دابمەزراندبایە، ھیچ نەبێ کەمێک لە باری ئەو میللەتەت سووک بکردبایە؟ دەی باوکە ڕۆ! قەی ناکاتن، ئەوەش ھیچ. باشە ئەو کەنالەت دامەزراند(nrt ) عەرەبی واتای چیە؟ ئیمە و باب و باپیرانمان ھزاران ساڵە دەمانەوێ خۆمان لە کەلتووری عەرەبی پاک بکەینەوە و ھزاران نووسەر و خەباتکەر خۆیان ماندوو کرد لەو پێناوەدا و کەسانی وەک (د.عۆمەر پەتی)یان تیایدا ھەڵکەوتووە کە یەک دوو دەمژمێر دەدوێ بە بێ ئەوەی وشەیەکی عەرەبی بەکاربێنێ، ئینجا تو تازە بە تازە دێی ھەواڵ و نووچە بە عەرەبی لە نێو خەڵکی دا بڵاو دەکەیەوە! ئاستی زانستی و خۆێندگا و زانکۆکانمان لەو پڕێ خراپەیە چونکە زمانی زانستی تیایدا کوردی شرین نیە بەڵکۆ عەرەبی و ئینگلێزییە، کە وەک، فەیلەسۆفی گەورەی ناوچەکەمان، عەلی وەردی دەڵێت مرۆڤی کورد تووشی دووانیزم (ئیزدواجیە) ی کەسایەتی دەکاتن، و.....و....و.... .
جا من خۆم گەندەڵ بم چۆن دەبێ باس لە گەندەڵی خەڵکێ بکەم، لە کاتێکدا زۆرێک لەو جۆرە ڕەفتارانەی کە کراون، و کەسانی ناحەزی وەک تو بە گەندەڵیی دەژمێری و لێکی دەدەیەوە و بە گۆێچکەکانی خەڵکی دا دەچرپێنی، ھەموو لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و گشتی دا بووە، و ژیانی خەڵکی لەسەر ئەو کار و ڕەفتار و گرێبەستانە وەستاوە، و تۆ و مامۆستایەکانت ناوی گەندەڵیان لێ دەنیێ. ئێوە سەلماندتان کە ئێستا ھیچ نین و ھیچتان پێ نیە و خۆتان لەو پەڕی گەندەڵی دان، و ئەوھا بە گلەیی و گازندەن، خۆا ( ڕەحممان ) پێبکاتن، باشە ئەگەر بەیانی دەستتان ڕۆیشت و ڕۆژانە لە سەنگەرەکانی جەنگ لە دژی دوژمنان بن و شەھیدتان ھەبێ، دەبێ چی بە ئیمەمان بکەن؟ ئەو کات وای لە حاڵی جیھان، چونکە ئەو کات ئێوە جیھانیش گەندەڵ دەکەن و ئەوە چونکە ئێوەش مرۆڤن وەک ھەر مرۆڤێکی تر. دەبێ لە ساتە وەختێکی وەھا تەنگانەدا ھەموو کەسێک لەم کوردستانە نازدارە دا بۆ برینەکانی خەڵکی و کوردستانیان و خێزان و مالباتی شەھیدان و جەگەرگۆشەکانیان و برینداران و دایکان و خوشک و براکانیان مەرھەم ( ملحەم ) بین و ھەوڵ بدەین برینەکانیان بە قسەی خۆش و دلڤەکەر ساڕێژ بکەین، نەک بە مەھانە و ھەنجەت و قسەی ( عەلەق و بەلەق ) و ناخۆش و پەلار تێگرتن و تیر و توانج لەم لا و ئەو لاگرتن بۆ ئەو برینانە ببین بە خۆێ و بیزوورێنین. ھەر کەسێک ( میزاجی ) گرت و شتێکی دیت و بە دڵ ی نەبوو وەک پیرەژنەکان دێت و دەست بە بۆڵە بۆڵ دەکات وەک ئەوەی کە لەم جیھانە تەنھا خۆی و خۆیان ئەو شتەیان زانیبێ و بیانەوێ چارەسەری بکەن. وەرن دەست لە پیرەژنبوون ھەڵگرن و بە چوار دەستی دەستەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بگرن و بگووشن و واز لە ئاغا و سەیدەکانتان ھەڵگرن، و بزانن دڵسۆزی ئێوە تەناھا بارزانی و بارزانییەکان و پێشمەرگە و شەھیدە و قارەمانە بریندارەکانن، نەک ئاغا و سەیدەکان. ئەو ئاغا و سەیدانە، کە ھەردووکیان کۆپی یەکترین و جیاوازیان نیە، لەوانەیە چەند ڕۆژێک مووچەیەکت بۆ ببڕن و کەیف و شاھیت بۆ بڕەخسێنن بەڵام وەک ڕۆژانی پێشتر ھەمان ئەو شتەت پێدەکەن کە نەدەبایە بکرابایە. ھاوشێوەی ئێوە لە کۆمەڵگایە دا و بە قۆستنەوەی ھەست و برینەکان و گلەییەکانی ئەم لا و ئەو لا ژمارەی ئەندامانیان و دەنگەکانیان زیاد دەکەن و لەوانەشە بە ناوی زۆر پیرۆزیش ھەمان کار بکەن لە کاتێکدا ئەو شتێکی ناڕەوا و نادروستە و بە ھەر دیوێکی ئایینی و ویژدانی و مرۆڤی و ڕەوشتی تەماشەی بکەی حەرام و ڕەتکراوەیە. ئەمڕۆ ڕۆژی خۆڕاگرییە نەک تێکدان و ئاژاوە، و ئەگەر مرۆڤ خاوەنی خانوویەکی لە شوشە بێ بەرد لە ماڵی کەس ناگرێ!!
* بسپۆری پێداگۆگی و سایکۆلۆژیایێ/ پشکا دەروونناسییا گشتی/زانـــینگـــەھا زاخۆ