دەوڵەتی ئیسلامی لە كوردستان،خەونەكی بەتاڵە

دەوڵەتی ئیسلامی لە كوردستان،خەونەكی بەتاڵە
ئەگەر سەیری ژینگەی كوردستان بە گشتی بكەین دەبینین كە هۆكارەكانی دروست بوونی فكری توندرەوی سیاسی تێیدا جیاوازترە،ئازادی بیرو را و فرەلایەنی و فرەحیزبی بوون كەشەكی بۆ زۆربەی هەرە زۆری حیزبەكان دروست كردووە بۆ ئەوەی بە ئازادی كار وچاڵاكی بنوێنن تەنانەت هەندەك لە یاساكان كە لە دامەزراوە شەرعییەكان دەرچوونە لە كەشەكی ناسەقامگیرو بۆ موزایدەی سیاسی و بە دەست هێنانی زۆرترین دەنگدەر دروست بوونە ئەوەش هۆكارەك بووە بۆ ئەوەی دامەزراوەكان حكومەت ئەو دەرفەتەیان نەبیت وەكوو پێویست چاودێریانلە سەر بیت. هەموو ئەوانە بەشەكن لە دروست بوونی بیرۆكەی توندرەویدا
چاڵاكی سیاسی حیزبەكان و هەندەك لە موزایداتی سیاسی وای لە كوردستان كردووە كە كوردستان بەرەو ئاقارەكی خەراب ببات زۆربەی هەرە زۆری دامەزراوەكان بەروە سڕكردن برۆن بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ژینگەی كوردستان ئەو ژینگەیە نییە كە تیرۆی سیاسی ئایینی لە كوردستاندا گەشە بكات.بەڵام هەروەكوو لە سەرەو باسی لێوە كرا ئازادی حیزبەكان بە هەموو جۆرەك لە چاڵاكییەكانیان ئەو كەشەیان خۆڵقاندووە.
بە هەموو ئەوانە نابنە هۆكار بۆ ئەوەی كە تیرۆر و فكری توندرەوی ئیسلامی دروست ببیت چوون سەرەرای ئەو كەشە ناهەموارەی كە بۆ كوردستان لە سنورەكی دیاریكراودا دروست بووە جۆرەك لە كۆدەنگی لە بەرانبەر دژایەتی دروست بووتبوونی فكری توندرەوی ئیسلامی سیاسی و رادیكاڵدا هەیە.
كۆدەنگییەك لە سەر ئاستی نێودەولەتی و لە سەر ئاستی كوردستانیدا هەیە لەم چوارچێوەیەدا لە كوردستانیش یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هەرێمی كوردستان –ساڵی 2006- هەیە، ئەم یاسایە لەگەڵ ئەوەی ئێستا كاری پێناكرێت و ماوەكەی تەواو بووە و بۆ ماوەی هەر دوو ساڵ درێژە بە كارپێكردنی دەدرێت هەر چەندە كە ئەوە جۆرەك لە كاریگەری بیری ئیسلامی لە سەر پارڵمان دەر دەخات و كۆششی هەندەك لە لایەنەكان بۆ نەهێشتنی ئەو یاسایە بە بیانۆی ئەوەی كە ماوەی كاركردنی بەسەرچووە ئەو راستییەدەردەخات كە كار لەو راستایە دەكرێت بەڵام دەبیت ئەو یاسایە بە جۆرەك دەوڵەمەند بكرێت كە ئەو دەرفەتە نەمینیت كە هەندەك لایەنی سیاسی بۆ دەرباز بوون لە سزای تاوانەكە بیقۆزنەوە و بۆ یەكجارەكی ئەو یاسایە پلەی بن برو كۆتاییی بۆ جێبەجێ‌ كردنی وەر بگریت.
لە لایەكی ترەوە هەستی شۆرەشگێری خەڵكی كوردستان و پابەند بونیان بە بەها مرۆڤایەتییەكان و ئیسلامەكی میانەرەو، ئەو دەرفەتە لە ئیسلامی سیاسی توندرەو دەسەنیتەوە بۆ ئەوەی كە بیری توندرەوی ئیسلامی سیاسی و رادیكال و هەربیرۆكەیەكی لە جۆری داعش جێگەی لە كوردستان نەبیتەوە.
هەرچەندەكە لە سەرەتاوە گومانی تیادا نەبووە داعش وەك هێزێكی سەربازی و وەك دەسەڵاتێك كە بتوانێت جوگرافیایەك بخاتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە و، ئەوەی ناوی ناوە دەوڵەتی ئیسلامی لەسەری دروست بكات، لە خەونێكی بەتاڵ زیاتر نییە
Top