خۆراگری وشەهیدپەروەری میللەتی كورد،رٍەمزی بەدێهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە

خۆراگری وشەهیدپەروەری میللەتی كورد،رٍەمزی بەدێهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە
لە رابردوو زۆر جۆرە چەك و جینۆساید دژی كورد بەكار هات تا مافەرەواكانی پاشگەر بكاتەوە تا ئێستا كە جارێكی تر مێژوو دووبارە بۆتەوە ، میللەتی كورد لە ژێر تاقیكردنەوەیەكی چارەنووسسازدایە ، ئەمجارە بە جیاوازی قرۆكەو كیمیا و بۆمبی فسفۆر و هێشوویی و قەدەغەكراوە ، چەكی ئابووری و تابووری پێنجەم ، دەروونی " بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو كاروانە خەبات و پر لە تێكۆشانە كە رێرەوەكەی بەرەو بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان و پێشمەرگەیە .راست و حاشا هەڵنەگرە خەڵكی‮ ‬كوردستان بارودۆخێكی‮ ‬سەخت و دژواردا تێپەڕی‮ ‬لە خراپی‮ ‬باروگوزەرانی‮ ‬ژیان و دابینكردنی‮ ‬پێداویستیەكانیان لە خواردن و جلوبەرگیان،‮ ‬ئەگەر سەیری‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئازادیخواز بكەین كە ئێستا خاوەنی‮ ‬كیانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و وڵاتی‮ ‬خۆیانن،‮ ‬ئەوا لە شەڕ‮ ‬و كوشتاری‮ ‬گەورەی‮ ‬جەنگە جیهانییەكاندا بەزۆر بارودۆخی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئێمە تێپەڕیون،‮ ‬ئێمەش بەبارستایی‮ ‬خەباتمان قوربانیمان بەخشیووە و نەگەیشتووینەتە ئاواتی‮ ‬خۆمان،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە لە سایەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و خەڵكی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬گەلەكەم و هیمەتی‮ ‬دڵسۆزانەی‮ "‬سەرۆك بارزانی‮" ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان خەریكە ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنێ و هەوڵی‮ ‬چاككردنی‮ ‬بارودۆخەكەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬مایەوە لەو رۆژگارە سەختانە خەڵكی‮ ‬خۆڕاگروپێشمەرگە بوون كە بەرگەی‮ ‬ئەو هەموو ناڕەحەتیانەیان گرت‮. ‬مێژوو گەواهیدەری‮ ‬ئەو راستیانەیانە بۆ نەوەكانی‮ ‬داهاتوومان،‮ ‬ئەوەش قەدەری‮ ‬چارەنووسی‮ ‬كوردبووە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو كە زۆر بارودۆخی‮ ‬لەوە هەستیارتر و قورسترمان تێپەڕاندووە لە رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬گەورەترین لەشكری‮ ‬داگیركاری‮ ‬بەعس،‮ ‬هەر لە(كوشتن و ئەنفال و كیمیاباران و راگواستن و رووخانی‮ ‬لادێكانمان،‮ ‬كورد هەر ماوەو دەشمێنێ و دەگات بەئاواتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

ئاڵایی كوردستان و سەرۆك بارزانی، لە یەكتر جیا ناكرێنەوە ، چونكە هەر دووكیان ئاوێتەی نەتەوەیی و خاك ونیشتیمانن ، لە هەمانكاتیشدا میراتگری شۆرشە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستانن كە هەموویان بۆ یەك ئامانج تێكۆشاون و قوربانیان بەخشیووە .لە ئێستادا دەبینن كە هەندێك لایەنی دروستكراوەیی وەك پەكەكە ، پەیەدە و گۆرٍان وهاوبیرانیان لە دژی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان دروستكراون و تا دژایەتی ئەو سەرۆك و پارتە تێكۆشەر بكەن ، هەموو تەمەنی پرە لە شانازیی و بە رێبازی شەهیدان و كوردایەتتی ناسراوە .جێی داخە، ئەو لایەنانە بە هەموو شێوازێك و بە ناوی كورد لە دژی كورد لە بەشەكانی كوردستان بەكاردەهێنرێن و بوونەتە هۆی ئەوەی زیان بە ناو و شوناسنامەی نەتەوەیی كورد بگەێنن ، چونكە ئەمانە جگە لە دروشم و چەواشەكاریی ، هیچ بناغەیەكی كوردایەتییان نییە و بەهیچ شێوەیەك لە بەرژوەندی كوردستان كاریان نەكردەوە و ناكەن ، تەنیا مەرٍامیان جێبەجێی كردنی ئەو مەرٍام و پیلانەیان كەوا دوژمنانی كورد بۆیان دادەرێژێن ..
لە هەموو شەرمەزارانە تر ئەوەیە ، كە ئەو كەس و لایەنانە لە ژێر ناوی داكۆكیكردن لە كورد ، ئەوا بە ناشیرین ترین شێوەی سووكایەتی بە ئاڵایی نەتەوەیەكی 40 میلیۆنی داانانێت و دەیسووتێن و هەروەها سووكایەتی بە ناوی پێشمەرگە دەكەن ، ئەمرۆ بە داكۆكیكردنی ئازادی و مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت . هەروەها بەمەشەوە رانەوەستان ، سووكایەتییان بە شەهیدان و خانەوادەكانیان كرد ، تەنیا بۆ ئەوەی میللەتی كورد ،چەواشە بكەن و هانیان بدەن و ساردیان بكەنەوە لەو ئامانجە پیرۆزەی كە بەخۆینی خۆیان دروستیان كردووە .ئەوە پێشمەرگە ،سەرۆكە تێكۆشەرەی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەنەتەوەییەكان و رێگریكردووە لە بە فیرۆ چوونی ماندووبوون و دەسكەوتەكان و ژێر دەستبوونی نەتەوەكەی بۆیە هەموو كات لە لایەن نەیارانی كوردەوە رووبەرووی هێرش و چەواشەكاری بۆتەوە .بە دڵنییاییەوە دەڵێم ، ئەو كەسو لایەنەكانەی كە دژی ئاڵا و سەرۆك بارزانیی بوەستنەوە ئەوا خیانەتیان لە شەهیدان و نەتەوەیی كورد كردووە و ریسوابوونی یەكجاریشیان نزیكە ..

لەگەڵ هەموو ئەو پیلانگێرییانەی نەیارانمان دارٍشتنیان بۆكردووە ، میللەتی كورد بە ئومێدەوە دەروانێتە هەوڵ و تێكۆشانەكانی سەرۆك بارزانی بۆ داكۆكیكركدن لەو گەلە ستەمدیدە و زوڵملێكراوەكەی خــۆی بگەیێنێتە مەنزڵی ئارامی و ئاســوودەیی.سەربەخۆیی ئاواتی لەمێژینەی گەلی كوردستانە، پاش ئەم گۆڕانكاریانەی بەسەر ناوچەكەدا هاتوون، كۆتایی هاتنی پەیمانی سایكس پیكۆ و ئێستایش لە هەر كات دی گونجاوەە بۆ هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی كیانیكی سەربەخۆ كە گوزارشت لە نەتەوەیەكی مافخوراو بكات، بۆ ئەوەی پەرە بە ئابووریی خۆمان بدەین و زیاتر دیموكراسی و ئازادییە كەسییەكان فەراهەم بكەین و چیتر پشت بە بەغدا نەبەستین، چونكە بەغدا خۆی لەناو كۆمەڵێك قەیراندایە و ناتوانن كێشەكانی خۆیان چارە بكەن.ئێستا هەرێمی كوردستان سەركردایەتیی شەڕی گەورەترین گرووپی تیرۆریستی دەكات كە ئەو شەڕە بۆ پێگەی سیاسیی كوردستان، شەڕێكی گرینگە.مافـی گەلی كوردە بۆ ڕاگەیاندنـی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان هەر كارێك بكات، چونكە مانەوەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا سوودی نییە، ئێستاش بارودۆخی نێودەوڵەتی لەبارە، بە شێوەیەك هیچ بەربەستێك نەماوە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، لە دوای ئەوەی كـە كورد سەلمـاندی تاكـە هێز پێــشمەرگەیە بتوانێت بەرانبەر درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بوەستێتەوە و تێكیان بشكێنێ و نەهێڵێت یــەك بستی خاكــی كوردسـتان داگیر بگەن". سەرۆك مسعود هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی كوردستانە و بارزانییش دەڵێت، ئێمە هەموو خەبات و تێكۆشانمان بۆ ئەوە بووە گەلی كورد سەرفراز بژیت، ئومێدی زۆریشمان هەیە سەرۆك بارزانی گەلە ستەمدیدە و زوڵملێكراوەكەی خــۆی بگەیەنێتە مەنزڵی ئارامی و ئاســوودەیی.
Top