سەربەخۆیی یان مردن
December 19, 2016
وتار و بیروڕا
جۆرج واشنتۆن فەرماندەى گشتى سوپاى هێزى چەکدارى کیشوەرى بو لە شەڕى سەربەخۆیی ئەمریکا دژى دەسەڵات و سوپاى بەریتانیا.لەهەوڵ و کۆششی نەوەستا تا لەکۆتایی توانى ئاواتەکەى بهێنێتە دى و بوە یەکەم سەرۆکى ئەمریکا. ئێستا ناوى(جۆرج واشنتۆن) بەمەزنى لەگەڵ ڕۆژى نیشتمانى(سەربەخۆیی) ئەمریکا دێت. جۆرج واشنتۆن هۆکارێک و بەشێکى گرنگە لە پڕۆسەى سەربەخۆیی ئەمریکا وەک کەسێکى مەزن ناوى چۆتە ناو مێژووى ئەمریکا.ڕاستیەک هەیە لەسەر(جۆرج واشنتۆن)ئەویش ئەوەیە لەهەندێک شەڕ شکستى هێناوە و زەرەرى زۆرى سەربازى لێکەتوە بەڵام کۆڵی نەداوە لە هەوڵەکانى تا سەرکەوت.
2-غاندى.
(موهانداس کرمشاند غاندى) شۆڕگێڕێک و خەباتگێڕێکى ووڵاتى هندستانە و لەکارى سیاسی بڕواى بە توندوتیژى نەبو.بەڕێگاى ئاشتى(یاخیبونى شارستانى(ساتیاغراها) توانى سەربەخۆیی بۆ ووڵاتەکەى بەدەست بهێنێت. غاندى لە ساڵى 1948 مردوە بەڵام ناوى لەمێژووى ووڵاتى هندستان و پڕۆسەى سەربەخۆیی وەک پیاوێکى مەزن لە مێژووى هندستان هەردەمێنێت.غاندی ش کاتێک یەکەم وێنەیان بە(وینستۆن چێڕچڵ)نیشاندا؟؟چێڕچڵ ووتى)ئەم شێتە نیوە ڕووتە کێیە؟؟)دوایی چەندین ساڵ ئەو شێتە نیوە ڕووتە(غاندی)بوە بەهێزترین سیاسی و چوە بەریتانیا بۆ ئەوەى ڕێکەوتن بکات لەسەر سەربەخۆیی.
3-ولیام والاس.
هاووڵاتیەکى سکۆتلەندی بو هەستى بە بەهاى سەربەستى کرد بۆیە دەستى کرد بە شەر دژى پادشا و سوپاى پادشای بەریتانیای ئەوکات.بەهۆی ئازایی و زیرەکى بوە سەرۆکى بەرەى ئەو چەکدارانەى داواى سەربەخۆیی سکۆتلەندایان دەکرد وچەندین سەرکەوتنى سەربازى مێژووى تۆمار کرد تا نازناوى(سێر)یان پێبەخشی.بەشێکى ئەشرافەکانى(نبلاْ )بەریتانیا خۆیان دا بەدەستەوە بەڵام ئەشرافەکانى سکۆتلەندا(نبلاْ )لەپێناو نازناو و دەستکەوتى مادى چەندین پلانیان لە دژى گێڕا تا لە کۆتایی دەستگیرکرا.پێش ئەوەى لەسێدارە بدرێت داوایانێکرد داواى لێبوردن لە پادشاى بەریتانیا بکات بەڵام وەک مێژوو نوسان دەڵێن دوا ووتەى: بەدەنگێکى بەرز (سەربەستى) بوە.
ڕاستە(ولیام والاس)خۆی نەیتوانى سکۆتلەندا ڕزگارکات بەڵام دواى چەند ساڵ لە مردنى ئاواتەکەى هاتە دی و ئێستاش دواى نزیکەى 700 ساڵ ناوى(وڵاس) هەر بە زیندوویی و مەزنى لە مێژووى سکۆتلەندا ماوەتەوە.
لەمێژوى میللەتى کوردیش زۆر شۆڕگێر و کەسایەتى گەورە و مەزن هەن وەک(بارزانى نەمر،شێخ عبدالسلام،قازى محمد، شێخ مەحمود،سمکۆیی شکاک،شێخ سەعید و عبدالرحمن قاسملو، ...هتد) بەڵام هیچ لەم سەرکردانەى پێشو ئەم بارودۆخەى بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کاک مەسعود بارزانى ڕەخساوە بۆ ئەم گەورە و مەزنانە نەڕەخسابو هە ر بۆیە بەردەوام بون لەهەوڵەکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ناوى بەڕێزتان بە شێوەیەکى جیاتر دەباتە نێو مێژووى میللەتى کورد.دواى سەدان ساڵى تر کاتێک باسی ڕیفراندۆم و هەوڵەکانى سەربەخۆیی بکرێت ئەوا ناوى کاک مەسعود بارزانى بەمەزنى دێتە پێشوە..
لە میژووى نوێ بە تایبەت لە سەدەى بیست میللەتى کورد زۆر زۆر قوربانى لە هەر چوار پارچەى کوردستان بە تایبەت بەشی خوارو یان هەرێمى کوردستانى داوە و ئێستاش بارودۆخەکان لەبارە بەهەوڵ و کۆششى جەنابی سەرۆک بارزانى هەموومان بڵێین ( سەربەخۆیی یان مردن).
لەکۆتایی-
1-ئەگەر ووڵاتانى دراوسێ هەڕەشە دەکەن با بیکەن چونکێ بارودۆخى ئەم میللەتانەى سەرەوە هیچیان لە بارودۆخى میللەتى کورد باشتر نەبوە و هەوڵی خۆشیان هەرداوە و لەکۆتایی سەرکەتوش بونە.
2- ئەم پڕۆسە خەڵکى دڵسۆز و خاوەن خوێندنەوەى واقعیانەى دەوێت نەوەک خەڵکانێک هەیە لەپێناو پۆست و پلە و دەست کەوتى مادى جیهانێکى فانتاسی دوور لە واقع دروست دەکات.