ئەوەی دەیان ساڵە كورد شۆڕش و تێكۆشانی بۆ دەكات ، چەسپاندن و بەدەستهێنانەوەی ئەو مافەرٍەوایە كە لە لایەن داگیركەرانەوە زەوتكراوە و سەرۆك مسعود بارزانی هەڵگری ئەو ئاڵا و ئەمانەتەیە كە دەست بەدەست وەریگرتووە بۆ گەیاندنی بە لووتكە و گەرٍاندنەوەی خاك و نیشتیمانی داگیركراوە كە ئێستا بەخوێن و ماندووبوونی پێشمەرگە دیاركراون . سەرۆك مسعو دبارزانی رۆڵی كاریگەری هەیە لەسەر یەك خست و تەبایی نێو ماڵی كوردستان، و هەردەم پێكەوە ژیان و برایەتی نێوان كوردستانیان ئاواتی بووە هەر لەو روانگەش زیاتر لە نیو سەدە وەك پێشمەرگەیەكی دڵسۆز خەباتی لەو پێناوە دا كردووە بۆ وەدەست هێنانی سەرجەم مافەكانی كوردستانیان و لە چوارچێوەی پیكەوە ژیان، هەردەم لە هەوڵی نزیك كردنەوەی بۆ چوونەكان بووە بەمەبەستی ژیانێكی ئاسوەدەیەی و ئارامی بۆ كوردستانیان. سەرۆك بارزانی هەڵوێستە نیشتمانییەكانی هەردەم ئەو راستی یە دەسەڵمێنن كەخەمخۆری سەربەخۆی كوردستان و میللەتی كوردە، لە سەرجەم بۆنەكان ئەو راستی یەی خستۆتە روو كە كورد دەبێت بەو ئامانجە بكات، لە سەردانەكانی بۆ دەروەی كوردستانیش ئەو بابەتەی بە هەند و گرنگ باس كردووە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان.لەسەر ئاستی جیهان سەرۆك بارزانی پێگە و كەسایەتێكی گرنگی هەیە، و لەسەر ئاستی بەرز و سەركردەی وڵاتان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە گەرمی پێشوازی لیكراوە و، بە كەسایەتی گرنگی تەبایی و پێگەو ژیان و ئاشتی پێشوازی لێدەكرێت.ئەمڕۆ لە بزاڤی رزگاری خوازی كورد سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەر و گرنگی هەیە بۆ گەیشتنی كورد بە ئامانجەكانی كە لەسەروی هەمووشیانە دەوڵەی سەربەخۆی كوردستانە، لەم پیناوەشدا سەرۆك بارزانی هەموو هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ گەێشتن بە ئاواتی كورد، و هەمان رۆڵی بەرچاوی هەیە هەروەك لە دابین كردنی دەسكەوتەكانی ئیستای كورد، بۆیەش رۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی گرنگە ئەمرۆ لە بونیاد نانی دەوڵەتی كوردی هەروەك رۆڵی گرنگ و كاریگەری لە بزاڤی رزگاری كورد هەبووە لە سەرجەم بوار و ساتەكاندا. كەسایەتی سەرۆك بارزانی توانای ئەوەی هەیە كە زۆرینەی خەڵكی كوردستان لە دەوری ئەو بەرنامە نەتەوەییە كۆ بكاتەوە كە گەلی كورد ساڵەهای ساڵە فرمێسك و خوێنی بۆ دەڕێژێ. لەبەر ئەوەی بەڕێزیان كەسێكی نەگۆڕە لەسەر پرسە نەتەوەییەكان، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مەرجێكی گرنگ و پێویستی سەركردایەتیكردنی راستەقینەیە. لەبەرئەوەی كەسی یەكەم دەبێت لە هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە نوێنەرایەتی ئەو هەرێمە بكات و ئاراستەی خەبات و تێكۆشانی بۆ ئاییندەیەكی گەشی ئەم هەرێمە بێت، هەربۆیە بوونی جەنابی سەرۆك بەو نەگۆڕانەی پێی ناسراوە لەو پۆستەدا مەسەلەیەكی گرنگە و لە ئاست ئومێد و خواستی ئەو گەلەدایە كە لەژیر چەتری سەرۆكایەتی ئەودا گەلی كورد هەست بە دڵنیایی دەكەن و شایەدی ئەوە دەدەن كە ئەو شایەنی ئەوەیە ببێتە رەمزی كوردستان، خاوەنی ئەزموونێكی گەورەی مومارەسەی دیپلۆماسییە لەكاری سیاسیدا بەشێوەیەكی خۆڕاگر و میانڕەوانە، جەوهەری خۆڕاگرییەكەشی بەتایبەتی لەو پرسانەدا خۆی دەبینێتەوە كە پەیوەستن بە چارەنووسی وڵات و نەتەوەكەی و خاوەنی رووبەرێكی بازنەیی جەماوەریی گەورەیە و جێگای رێز و خۆشەویستی میللەتەكەیەتی. میللەتی كورد تا گەیشتە ئەو قۆناغە و قۆناغە سەختەكانی رابردووی پشتگوێ خست و هەنگاوی نا بەرەو كۆمەڵگەی شارستانی، هەوڵێكی زۆری داوەو خوێنی زۆریشی رشتووە لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی و دامەزراندنی كۆمەڵگەی مەدەنی دوور لە كێشەو ئاژاوە. بەڵام هەتا ئێستا یەكێتیی كورد دروست نەبووەو پەیوەندی نێوان تاكەكانی كورد زۆر پتەو نییە، بەو شێوەیەی كە ئامانج بەرەو ئایندەیەكی گەش بنێین، بەڵكو هەمیشە ناكۆكین لەگەڵ یەكتری، هۆكارەكەشی ئەوەیە بەشێكی زۆری خەڵك ئامانجیان كێشەیە نانەوەیەو نایانەوێت ئەو یەكێتیە دروست بكەن. ئایا ئێوە بیرناكەنەوە كە ئێمەی كورد جەرگسوتاو بووین؟! ناخۆشی زۆرمان بینیوەو رابردوویەكی خۆشمان نەبوو! بەڵام هەتا ئێستا نەك وڵاتانی دیكەو دوژمنانی كورد دژی ئەو كەسانەن كە دڵسۆزن و كار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكەن، بەڵكو هەندێك كوردیش وەكو دوژمنان بیردەكەنەوەو رێز لەو كەسایەتییانە ناگرن و ناشیانەوێت درك بەم واقیعە بكەن. لە ئێستاشدا ئەو كەسایەتییەی كە شایەنی سەرۆكایەتییە (سەرۆك بارزانی)یە، چونكە كورد بەبوونی سەرۆك بارزانی سەربڵندو ئازادە. هەروەها هەمیشە هەوڵ بۆ رێكخستن و ئاوەدانكردنەوە و چارەسەری كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیش دەدات. جگە لەمانەش لەسایەی ئەودا وڵاتەكەمان هەنگاو ەكان بە بەرەو سەربەخۆیی كوردستان خێراتر بووە . بە هۆی پێداگریی بەرداوم لە مافەرٍەواكان ناحەزانی كورد بەردەوام بە پیلانگێرییەكانیان پارتی و بارزانی یان كردۆتە ئامانج..پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی نەمر و ئێستاش سەرۆك مەسعود بارزانی شانازی بە مێژووی هەموو شۆڕشەكانی كوردستانەوە دەكات و ، هەر میللەتێك رابردووی خۆی لەبیربكات ناتوانێت رێز لە ئێستا بگرێت، لەمەش زیاتر ناتوانێت بەرنامەیەكی گەش بۆ ئێستا و داهاتووی دابنێت، بۆیە لەم راستەوە گەڕانەوە بۆ مێژوو، یان توراسی شۆڕشگێریی شۆڕشەكانی كوردستان بەو مانایە نییە واز لە ئێستا و ئایندە دەهێنین، بەڵكو مانای وایە كاتێك دەگەڕێینەوە بۆ رابردوو، بۆ ئەوەیە ئێستا و رابردوو پێكەوە گرێ بدەینەوە و لەسەر ئەم بناخەیە و بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی سیاسی و گۆڕانكارییەكان هەنگاو هەڵبگرین و ئایندە بخوێنینەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە هەموو شۆڕشەكان كە لە كوردستان هەڵگیرساون، لە پێناوی دابینكردنی مافی كورد و كوردستانییەكان پیادە كراون و ئامانجی كۆتاییشیان دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بووە، لەوانەیە بە درێژایی قۆناخە جیاوازەكانی شۆڕشەكانی كوردستان هەلومەرجی سیاسی جیاوازی هەبووبێت، بەڵام ئامانجەكە یەكەم ئامانج بووە. هەر بۆ نموونە دوای كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی، فرسەتێك بۆ كورد هاتەپێشەوە، ئەوكات شەریف پاشا كە یەكێك بووە لە خوێندەوار و رۆشنبیرەكانی ئەو سەردەمە هەوڵیداوە ئەم داوایەی كورد بگەیەنێتە كۆمەڵەی گەلان، بەڵام شەریف پاشا ئەو سەرۆكە كاریزمایە نەبووە كە بتوانێت ئەم وەرچەرخانە دروست بكات، بەڵام ئێستا سەرۆك مسعود بارزانی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان رێبەرایەتی دۆزی كورد دەكات و تاگەیشتن بە ئامانجە رەواكان وەك قەڵایەكی پۆڵایین لە بەردەم داگیركەران و نەیارانی كورد رٍاوستاوە ..ئەوەی بۆ قۆناغی ئێستامان گرنگە پاراستنی ئەو دەستكەوتانەیە كە بەخۆی بەدی هاتوون تا یەكلاكردنەوە و راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان..